ئابڕووچوونی ڕۆژنامەنووسێک دوای ٨٤ ساڵ ئیتاڵییەکان, ئەفریقایان داگیر دەکرد چاویان بڕیبووە ئافرەتەکانیشیان

لەلایەن ستاندار Posted on 247 جار بینراوە

 

 شوان سدیق: ئیتاڵیا

ڕۆژنامەنووس و نووسەری بەناوبانگی ئیتاڵی سەدەی ڕابردوو “ئابڕوچوونێکی” ئاشکرا دەبێ ئەوەش کاردانەوەی نێوخۆی بەدوای خۆیداھێناوە.

ئیندرۆ مۆنتانێلی ڕۆژنامەنووس و نووسەری بەناوبانگی ئیتاڵی بەیەکێک لەو ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵیانەی سەدەی ڕابردوو دادەنرێ خاوەنی نووسین و لێکۆڵینەوەی زۆرە لەبواری سیاسی نێوخۆی ئیتاڵیاو وڵاتانی دەوروبەر.

ئیندرۆ شانبەشانی ڕژێمی ئەو وەختی ئیتاڵی بەشداری سەربازیکردوە لەئەفریقا بەتایبەتی لەشەڕی وڵاتی ئێریتریا لەئەفریقا کە لەلایەن ئیتاڵییەکانەوە داگیرکراوە لەساڵی ١٩٣٦ دا.

ئیندرۆ مۆنتانێلی ساڵی ١٩٠٩ لەئیتایا لە دایکبووە و ھەر لەئیتاڵیایش ساڵی ٢٠٠١ کۆچی دوایکردوە.

لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا تازە بڵاوکراوەتەوە ئیندرۆ باس لەوە دەکات، کە ھاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی ١٢ ساڵی ئەفریقی کردوە، لەھەمانکاتدا ڕەتی ناکاتەوە بگرە داکۆکیش لەخۆی دەکا چونکە ئەوکارەی کردویەتی بەخواستی باوکی کچەکەبووە و پێیوایە ئەفریقا شتێکی جیاوازترە بەراورد بەئەوروپا.

ئەو ڤیدیۆیە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی “رای ستۆری”ی ئیتاڵیەو بەرنامەکەش بەرواری تۆمارکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی  ١٩٦٩..

تێیدا دەردەکەوێ خاتوونێکی چالاکوان بەناوی “ئێلڤیرا بانۆتی” باسی کارەخراپەکان و ھاوسەرگیری پیاوانی ئیتاڵی لەگەڵ منداڵانی ئەفریقی دەکات. ڕەخنەیش لەڕۆژنامەنووسەکە دەگرێ و دەڵێ “منداڵ ھەر منداڵە لەھەرکوێیەک بێ، لەڕووی پێکھاتەو جەستەو عەقڵیشەوە، جیاوازی لەنێوان ئەفریقاو ئەوروپا نییە”.

ئەو خاتوونە خۆی لە ئەفریقا ژیاوەو لەخێزانێکی ئیتاڵی یۆنانی و ئێریتریاییە. لە ١٩٦٢ گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆما. ڕۆژنامەنووسە ساڵی ١٩٣٦ بەشداربووە لەگەڵ سەربازانی ئیتاڵی لەداگیرکردنی وڵاتی ئێریتریا. ئەو وڵاتەیش تا ساڵی١٩٤١ لەژێر دەستی ئیتاڵیەکاندابووە.

ئیندرۆ مۆنتانێلی ماوەی ١٩ ساڵە کۆچی دوایکردوە، چەند ساڵێکە پەیکەرێکی گەورەی بۆ دروستکراوە لەشاری میلانۆ.

پاش بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆکەیە کۆمەڵێک چالاکوانی مەدەنی و سیاسی دەنگی ناڕەزایی زۆریان دژی ئیندرۆ مۆنتانێلی ڕۆژنامەنووس بەرزکردەوەو داوایانکرد پەیکەرەکەی ھەڵبگیردرێ چونکە پێیانوایە ئەو ڕۆژنامەنووسە جیالەوەی کەسێکی فاشیست بووە کارێکی ئابڕوچوونیشی ئەنجامداوە.

“لەسەر لاپەڕی خۆی لەفەیسبووک “لویجی دیمایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا نووسیویەتی “ئیندرۆ مۆنتانێلی” ئەویش وەک ھەر مرۆڤێک ھەڵەی کردوە، بۆیە پێویست بەکاردانەوە ناکات، نابێ پەیکەری لاببرێت”.

سەرئەنجام دەنگە ناڕەزاییەکان دژی ئەو ڕۆژنامەنووسە بەردەوامەو چالاکوانان و دژە فاشیستەکانیش لەشاری میلانۆ ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگ ھەستان بەڕشاندن و بۆیاغکردنی ڕەنگی سوور بەسەر پەیکەری ئیندرۆ مۆنتانێلی ڕۆژنامەنووس و دووبارە ھەڕەشەی لابردنی پەیکەرەکەیانکرد.

#دەنگی_کورد_ئیتاڵیا

سەرچاوە: فانپاژێ و ئیل پۆست..

Image may contain: 1 person, sitting

Image may contain: one or more people, people standing and outdoor, text that says "local team"

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.