شیری کۆیلەیی

لەلایەن ستاندار Posted on 285 جار بینراوە

نەژاد ڕەسول
شەرەفنامە -شەرەف خانی بدلیسی
مامۆستا هەژاری لە پێشەکیەکەی بۆ شەرەفنامە وای نوسیووە کە دەلێت (ئەو مەلا ئیدریسەی کەهەموو کوردی هاوچەرخ بەپیاوێکی پیرۆزو پایەبەرزیان زانیوە ئەگەر بەشیری کۆیلەیی پەروەردە نەکرابا وهەروا تۆزکاڵێک دەماری کوردایەتی تێدابا ٫کوردەکانی تێدەگەیاند کە ئێوە عەجەم لەکوردستان دەردەکەن ٫مەبنە نۆکەر و نانخۆری عوسمانی و وەرن خاوەنی نیشتمانی خۆمان بین ٫ئەگەر خان بۆ خان و بەگ بۆ بەگ سەر ناچەمێنێ بامن کەیخودا و ریش سپیتان بم وبەکارتان رابگەم مامۆستایەکی بەناوبانگی کوردستان ٫لەدەرکەوانێکی تورک و بێگانە باشترە !
بەڵام وای نەکردووە تا بزانین دەیانکرد یان هەر گرنەیان لەتورکی دەرکەوان دەگرت؟! ) لا ۳۹
بۆیە ( بەرێکی من شیرین بار بێ ٫با بەشی کورد ژەهرە مار بێ ! )
مخابن کورد دەبوا ئێستاکێ فەلسەفەی سەردەستی و سەربەخۆی لە شاعیرانی مەزن وەک ئەحمەدی خانێ و حاجی قادری کۆیی درێژەیان بەم فەلسەفەیە دابا٫ هەر بۆیە
ئەوەی ئەم جۆرە حیکایەتانەی زیاتر قوولترکردۆتەوە ئەو بێبایەخکردنە گەورەو فراوانەیە بەرامبەر فەلسەفەی سەربەخۆی و پێکەوە ژیانی راستەقینەی و ئایدیۆلۆژیایەی لە دونیایەک لە بێفکری لەو سەردەمە وە تا ئێستا درێژەی هەیە لە بێحیکایەت کردنی کوردستان لەسەردەستی بوونی خۆی ❗

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.