ستاندەر
عەمروموسا، ئەمینداری پێشووی جامیعەی عەرەبی و وەزیری پێشووتری میسر رایدەگەیەنێت ئێستا توركیا گەورەترین مەترسیە لەسەر عەرەب و لە سێ وڵات كە لیبیا و سوریا و عێراقە، جوڵەی سەربازی هەیە.
ناوبراو لە دیدارێكی سكای نیوز رایگەیاندووە ئێستا توركیا لە ئیران مەترسیدار ترە بەو پێیەی توانای ستراتیژی بەهێز ترە و ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆیە، لەگەل ئەمریكا و رووسیا پەیوەندی ستراتیژی هەیە و لەگەل یەكێتی ئەوروپا بەرژەوەندی هاوبەشی هەیە.
ناوبراو پێی وایە بەهۆی دابەشبونی بەرژەوەندی وڵاتانی عەرەبی، ناتوانن یەك هەڵوێستی بنوێنن و ئەو دۆخەی ئێستاش بەخراپترین دادەنێت بۆ وڵاتانی عەرەبی لەو سەدەیە.