ستاندەر
رۆژنامەی عەرەب كە لە لەندەن دەرچێت رایدەگەیەنێت حیزبە كوردیەكان، لە پێشیشیاندا پارتی دیموكراتی كوردستان ئاسانكاریان بۆ هێرشەكانی توركیا كردووە بۆ سەر پەكەكە.
رۆژنامەكە راشیگەیاندووە دەسەڵاتی هەرێم ئەوەی پەیوەندیدارە بە پ.د.ك تا ئێستا بێدەنگیان بەرامبەر دەستدرێژیەكانی توركیا هەلبژاردووە لە كاتێكدا بەغدا بەتوندی دژی ئەو هێرشانە وەستاوەتەوە و بانگهێشتی باڵوێزی ئەو وڵاتەی كردووە.
رۆژنامەكە راشیگەیاندووە ئەوە لەكاتێكدایە دەسەڵاتی هەرێم رێگری دەكات لەو حەواڵانەی پارە كە بۆ پشتیوانی پەكەكە دەنێردێن.
لەلایەكی تر بەگوێرەی چەند هەوالێكی سەرچاوەی ناوخۆیی هەرێم هەریەك لە هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژ و پارتی ئازادی كوردستان بە ئاستی جیا ناویان دەنهێنرێ لەو ئۆپەراسیۆنە نوێیەی توركیا، بەڵام بە فەرمی تا ئێستا هیچ رانەگەیەنراوە.