کتێبەکەی بۆڵتن ، نهێنیگەلێکی مەترسیداری سەبارەت بە رۆژئاڤا تێدایە!.

لەلایەن ستاندار Posted on 345 جار بینراوە

نیاز حامد
ئیدارەی خۆسەری و هێزەکانی سوریای دیموکراسی دەبێت دەستبەجێ داوای لێکۆڵینەوە بکەن!
کتێبەکەی جۆن بۆڵتن بەناوی(The Room Where It Happened) بڵاوبۆوە و هەموو کەس دەتوانێت لە ئەمازۆن بیکرێت، بە فەرمیش وەک بڵاوبۆتەوە رۆژی ٢٣-٦-٢٠٢٠ بڵاودەبێتەوە.
کتێبەکەی باس لە ژیانی ٤٥٣ رۆژی ناو کۆشکی سپی دەکات ، ئەم کتێبە زۆر هەستیارە ، کاریگەری هێجگار خراپی دەبێت لەسەر ئایندەی هەڵبژاردنەوەی ترامپ وەک سەرۆک بۆ ساڵی ٢٠٢١.
لەو کتێبەدا کە بۆ ئێمە گرنگە ، چۆنیەتی دارشتنی بڕیاری سیاسی و سەربازیی ترامپە بۆ رۆژئاڤا ، یا بە شێوەیەکی گشتی بۆ پرسی کورد ، بابەتێکی دیکەش کە گرنگە سروشتی پەیوەندی نێوان تارمپ و ئەردۆگان ئاشکرا دەکات .
گروپی (KURDS IN DFW) لە ئەمەریکا کتێبەکەیان کەوتۆتە بەردەست ، باس لە پرسێکی گرنگ دەکەن کە لە کتێبەکەی بۆڵتۆندا هاتووە و، بریتیە لە رۆڵی جێمس جێڤری کە توانیویەتی لە رێگای زانیاری هەڵە بۆ حکومەتی ئەمەریکا لە بەرژەوەندی تورکیادا ، وا لە ئیدارەی ترامپ بکات ، رێگا بدات بە تورکیا بۆ داگیرکردنی رۆژئاڤا(بارۆس) . باس لە بوونی سەفقەیەک دەکات لە نێوان جێمس جێڤری و دەوڵەتی تورکیا.
ئەم زانیارییە زۆر گرنگە ، بابەتێکی بەڵگەدارە . زیاتر لە سێ راپۆرتم پێشتر لەسەر جێمس جێڤری نوسیوە کە پیاوی ئەردۆگانە ، لە دیمانەیەکیشم لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا کە هاوڕێی رۆژنامەوان Jani Dilan لەگەڵی ساز کردم ، دیسان باسم لەو بابەتە کردووە و ،ئاماژەشم بەوەداوە کە جۆن بۆڵتن ئاماژە بە کڕینی تورکیا بۆ چەند رایەردارێکی ئەمەریکی کردووە ، بۆ ئەوەی حکومەتی ئەمەریکا پشت لە کوردانی سوریا بکات و، بۆ تورکیایان بەجێبهێڵێت !.( لە کۆمێنت دایاندەنێم).
ئەم گروپە (KURDS IN DFW) بە دەستپێشخەرییەکی گرنگ ،بانگەوازێک دەکەن کە تێیدا هاتووە:[ بانگەوازێک بۆ کوردانی ئەمریکا، تکایە هیمەتێک بکەن، پەیوندی بە نوێنەرەکانتان بکەن لە گۆنگرێس و سیناتۆرەکان، با کۆنگرێس دەست بە لێکۆلینەوە بکات لە گەل #جێمس_جێفری کە بەگوێرەی کتابەکەی #جۆن_بۆلتن هۆکاری داگیرکرنی رۆژاوای کوردستان و فرۆشتنی کورد ،جێمس جێفریە و، بۆ تورکیا کاری کردیەو کوردی فرۆشت زانیاری هەلەی گواستۆتەوە].
ئەم سازش و بازاڕەی جێمس جێڤری بووە هۆی شەهید بوونی سەدان شەرڤان و ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس لە بارۆپس ، بۆیە لەسەر ئیدارەی خۆسەریی و هیزەکانی سوریای دیموکراسییە ، دەستبەجێ داوا لە ئەمەریکا بکەن تا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم دانپیانانەی جۆن بۆڵتن بکەن و ،وەک شاهێد لە لێکۆڵینەوەکە و دواتر لە دادگا ، ئیفادەی لێ وەربگیرێت.
پێویستە پێش ئەم لێکۆڵینەوە ، جێمس جێڤری وەک نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ سوریا لە کاربخرێت و تا کەیسەکەی یەکلا دەبێتەوە ، کەسێکی دیکە دابنێن ، چونکە هیچ متمانەیەک بە کەسێتی جێمس جێڤری نییە ، جێمس جێڤری پیاوی خەلیفەی داعش، ئەردۆگانە.
لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم، لە کتێبەکەدا زۆر بابەتی گرنگ ومەترسیدار پەیوەست بە پرسی کورد و ناوچەکەی تێدایە.کەوا چاوەڕاوان دەکرێت ناوەناوە بۆ ڕای گشتی ئاشکراببن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.