ئایا لیبیا بۆ تورکیا ئەبێتە باشووری کوردوستان؟

لەلایەن ستاندار Posted on 275 جار بینراوە

د. محمد امین
پێش ھە رشتێک خۆتێ وە گلانی تورکیا لە لیبیا بە ئامانجی دەست بە سە راگرتنی نە وت وگازی لیبیا بەھاناکانی تورکیا بە تاڵ ئە کاتەوە بە داگیر کردنی باشورورۆژئاوا ی کوردو‌ستان بە دا‌مە زراندنی دەیان بنکەی سە ربازی وھە واڵ گری وە ئە نجام دانی تاوان دژی مرۆڤایەتی وەک لەعفرین وسەری کانی بینرا بە بیانووی شە ڕدژی پکک وە یپگە.
تورکیا بە خەونی زیندو کردنە وەی عوسمانیەت دوو ئامانجی سەرەکی ھە یە بۆ فراون کردنی جیۆگرافیای سنو‌ری وەلاتە کەی یا فراوان کردنی نفوزی سیاسی، سەربازی وە ئابووری خۆی لە ڕێگەی داگیرکاریە وە وەک لە باکوری سو‌ریا/ڕۆژئاوای کوردوستان ،باشوری کوردوستان ،‌ ئێستای لیبیا وە ھە و‌ڵی بۆخۆگەیاندنی بۆ زۆرشوینی ترلە ئە فریقیا وەھە تا ئە ورپا /بەلکان وە ئاسیای ناوە راست وقە فقازائە ببینرێ .
۱ – بۆ دژایە تی کردنی بزاڤی ڕزگاری خوازی گە لی کوردوستان ،چونکە تورک ئە زانی کە داگیرکەری خاکی کوردوستان وخاکی گەلانی ترە ،کە بە ھۆی سادەیی عە قلی دینی کورد توانی خاکی کوردەستان داگیربکات ھە روەک چۆن ئێستا لە ڕێگەی گوتاری ئاینیە وە ھە ندێ لە خھڵکانی سادە ،گە مژە یا زاناو شارەزا بەڵام خیانە ت کار وەک گروپە اخوانیەکان. ‌ھە میشە ئە م ترسە لە کورد/فۆبیا کوردیە لە مێشکی تورکا بۆتە کابوسێکی وا کوشندە کە عە قل و ئارامی لئ بریوە ،ھە ر بۆیە وەک ئەبیبین ھە تا تو‌رکی ئاسایی ھێندە لە کورد ئە ترسێ تە نانەت بە بیستنی ناوی کورد ھە مووگیان و بوونی ئە کەوێتە لەرزوتا.
٢- تورکیا وەک وڵاتیکی ٨٠ ملیونی پێویستی بە وزە وە بازاڕ ھە یە بۆئە وەی خۆی لە ڕمانی حە تمی ئابووری ڕزگار بکات ،بۆ ئەمە ش یە کەم ئە زمونی سە رکە وتو‌ی خۆی لە باشووری کوردستان بە دەست ھێنا بە گرێ بە ستی ٥۰ ساڵە ی نە وت بەھە ڕاجی لە گەڵ بە ناوحکومە تی ھە ریم ، وە داگیرکردنی خاک و بازاری کوردوستان بە دامە زراندنی سەدان پایەگای سەربازی و جاسوسی ،وە پڕکردنی بازارەکانی کوردوستان بە کاڵای بێ کەڵک ونا تە ندرو‌ست.
ئیترئە مەی تورک لەدە سەڵاتی میلشیای کوردی دەستی کەوت لە نەو‌تی بە بەلاش تائەبە د، کردنەوەی بازار بۆکاڵا پۆخڵەکانیان وە چالاکی ئازادانە ی کاری سیخوڕی،بوو بە ھان دەر بۆ تورکیا کە ھە مان ئەزموون لە ڕۆژئاوای سوریا بە کۆمەڵ کوژی کورد دوبارە بکا تە وە وەک لە عفرین وسە رێ کانی بینرا وە ئە بینین، کە سە رانی تورک بە تاوان دژی مرۆڤایەتی تیا تاوانبارن ،وە دوور یا زوو لە بە ردەم داگای ناونەتە وەیی دادگایی بکرێن. وە بە ھۆی خیانەتی دە سەڵاتی مافیای رووس بە رامبە کورد وە پێ دانی امتیاز بە تورک لە سەر ژیان وبوونی کورد لە عفرین وشوێنە کانی ترلە رۆژئاوای کوردوستان بە پاڵنە ری سیاسی نارەوا ، رام کردنی گروپە تیر‌ۆریستە اخوانیە ئسلامیە کان لە سوریا تا سەرشۆڕی ئامانجە سیاسیە کانی ڕووسیا بن. وە بازرگانی وەک پئ دانی موشە کی اس اس٤۰۰ بە تورکیا بە پارەیەکی زۆرکە بە دڵنییای پارەی نە وت ومووچە خۆرانی کوردستانە چونکە ھە موو ئە زانین کە بە بریاری نێچیر /پارەی نەوتی کوردوستان ئە بێ بچێتە بانکی خە لکی تورکی ھە تا بە ناو وەزیرەکە ی دارایی پێشوولی بەناوگۆڕانیش ئاگاداری ئەمەیە ،بە ڵام وەک ئە بینین نە پارە نە مووچە نە ‌ نە نە وت ھە یە بۆ کو رد ،بەڵکو تورکیا ھە مووی لوش دا بە واژۆی نێچیرو ،وە وەک ئە بینین بە م پارەی نە وتی کوردوستان تورک نەک ھە ر کوردوستانی پێ داگیرئە کات بەڵکو مەیلی فراوان خوازی بۆ درو‌ست بووە وەک ئێستا لە داگیر کردنی لیبیا کە ئە یە وێ لیبیاش بە دەردی کوردوستانی باشوور بەرێ.
بە ڵام پرسیار ئەمەیە ئایا تورکیا ئە توانێ ئەم ئەزموونە سەر کەوتوە ی کە بە دە ستی ھێناوە لە کوردوستانی باشوور لە ڕیگەی میلشیای کوردیوە لە لیبیاش بە دە ستی بێنێلە ڕێگە ی میلشیای اخوانی وفاقەوە؟ ؟
ئێستا تورکیا ھاوکات لە گەل بەردەوامی چالاکی تێوەگلانی لە لیبیا بۆ دە ست بە سەراگرتنی نەوت و گازی ئەم وڵاتە لە ڕێگە ی میلشیاکانی گروپی وفاقی سەراج ،بە ھاوکاری ئێران وە پالپشتی عێڕاق ھێرشی تازەی دژی لە باشوری کوردوستان دە ست پێ کردوە بە خە ونی خۆی داگیرکردنی ھە موو باشوور،واتە تو‌رکیا بە خەو‌نی خۆی ئەیە وێ کەڵک لە ناکۆکیە بە رژەوەندیە کاتیەکان وەربگرێ لە سەرئاستی ھێزە ناوچەیی جیھانیەکان. بۆ نمونە لەسوریا بۆ دژایەتی کورد گروپە ئیسلامیە تیرۆریستەکانی بە روسیا فرۆشت تا عفرین وشوێنە کانی ترداگیر بکات، لە باشوور بۆلاوازکردنی کورد بە رامبەرعێڕاق و ئێران ھاوکاری لە ئێران وعێراق وە رووس وەرئە گرێ بۆ بەرژە وەندیە ستراتیجیە کانی خۆی ،لێرە دا دژایە تی بزاڤی ڕزگاری کوردوستانی بۆ تورک ستراتیجیە کی ھە میشە ییە تا ئەم وڵاتە بمێنێ کە ناونراوە تورکیا. وە لە ‌لیبیاش تورکیا بە عە قڵی خۆی کەڵک لە کێ بڕکێیی نێوان روس وئە مریکا وە رئە گرێ لە سەر نە وت و گازی لیبیا بۆبەرژەوەندی درێژ خایەنی خۆی لە ڕێگەی گرو‌پێکی ئیخوانی میلیشیایی، تورکیا ،وە پێیی وایە ئە توانێ لە نێوانیان یاری بکات /واتە ھە موان تەفرە بدات بە بیانووی بوونی لە رێک خراوی ناتۆ لە گەل ئەمریکیەکان وە سەرشۆر کردنی بۆ مەرجەکانی رووسیا لە سوریاو شوێنە کانی تر.
بۆ وەڵامی پرسیاری سەرەوە ، نەک ھە رشکستی تورکیا لە لیبیا مسۆگەرە ، بەڵکو تورکیا بە جۆرێ لە لیبیا داخ ئە کرێ نە تونێ کۆنترۆلی شە قێکی تورکیاش بکات وە ئێرانیش کە تا ماوەیەکی تر وەک خۆی بمێنێت وە رەوشی ناوخۆی تێک نە چێت بەھۆی گە مارۆو برسیەتی خە ڵکی ئێران، دە ستی تورکیا نە ک ھە رلە عێراق وسو‌ریا ئە بڕئ بەڵکو ناوخۆی تورکیا وەک یەمەن لێ ئەکات ،بەڵام ئێستا بۆبە ھێزکردنی پێگە ی خۆی لە عێڕاق/بە لاواز کردنی کورد بە رامبەر دە سەڵانی شیعە لە عێراق کە ڵکی لێ ئەبینێ وە سبە یش ھە ربە کوردوعەلەویە کان وە پێکھاتە ‌کە مەکانی تری تورکیا ھە مان رەوشی لوبنان ،سوریا ، یەمەن وە عێڕاق زۆربە ئاسانی بە سە رتورکیا دا دێنێت .لای ئێرانیەکان کوردوستانی تورکیا بە بە شێک لە ئێرانی کۆن ئە زانن وە تورک بە خەڵکی ناڕە سە ن ئە زانن، وە ئێستاش شیرین ترین ناوھێنان لای ئێرانی ئاسایی لە وتەی ڕۆژانەیا بۆتورک ئە وە یە کە ئەڵێن تورکە خەر، واتە تورکی کەر.
سە رەنجام تورکیا بە فرواوان کردنی داگیرکەریەکانی لە کوردستان وە ئێستاش لە لیبیا توشی رەوشێک بووە نەئە توانێ پێش رەوی بکات وە نە ئە توانێ پاشە کشە بکات ،چو‌نکە ئە گەر بیەوێ لە لیبیا بمێنێ بە دامە زراندنی پایەگا ی سە ربازی ،ئابوور‌ی وە ھە و‌اڵ گری وە ک لە کوردوستانی باشوور کردویەتی کەخۆی وەک زل ھێز نیشان ئەدات ، و ە زیاتر بە رەو بە رەو رۆژھە ڵاتی لیبیاش بمێنێ و پێش ڕەوی بکات خۆی لە بەرامبەرھە مووھێزە رۆژئاوایەکانا ئەبینێتە وە بەسەرکردایە تی فەرەنسا ،وە ئەگە ریش بکشێتەوە تا ناوئە نقەرە بە شوێنیا دێن وەک کشانەوەی عێڕاقی سەدام لەکویت .
لە بەرئە وە ەنە خێر لیبیا نابێتە با شووری کوردوستان وا ئاسان تاڵانی نە وت و‌بازاری بکات، وە ئەمجاریش رۆژانەش خاکەکە ی بۆماردمان بکاو خە لکە کەی بکوژێ ،بەڵکو ئەبێتە دۆزە خێک بۆ تورکیا لە مێژودا باس بکرێ ، چونکە مەحاڵە رۆژئاوییەکان وە ئیسرائیل قبوڵ بکەن تورک خۆی بە نە وت وگازی بەلاش گەرم بکاتە وە.کە ئە وان /رۆژئاواییەکان ۱۰۰ ساڵە شە ڕی بۆ ئە کەن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.