ستاندەر
بە پێی هەوالێكی كەنالی حورەی ئەمریكی لەهەریمی كوردستان (پ د ك) هاریكاری سوپای توركیایە لەئەنجامدانی هێرشەكەی، راشیگەیاندووە:” (پ د ك)ئەوهیرشەی توركیا بەشەرعی دەزانی و بەشیكە لە بەرگری لەخۆ كردنی توركیا”.
شایانی ووتنە ئەوە چەندین جارە ئەو تۆمەتانە ڕووبەڕووی (پ د ك)دەبێتەوەو تا ئیستا ڕەتی نەكردۆتەوە، هێشتا هەڵوێستی دامەزراوە و فراكسیۆنی ڕوون نیە، لەبەغداش( وەك لەزاری د.غالب محەمەد -پەرلەمانتاری گؤڕان) رایگەیاندوە هەمان نوینەری ئەوحزبە ڕیگری كردوە پەرلەمانی عیراق دانیشتنێكی تایبەتی دژی ئەو لەشكر كێشیە بكات .
لەلایەكی تر كەنالی فەرمی توركیا ( العربی TRT)دووبارە داوای لە عیراق وئیران كرد هاریكاری توركیا بكەن بۆ لەناوبردنی (دیاردەی ئبنفسالی )لەناوچەكە ، ئەو كەنالە ناڕاستەوخۆ عیراق وئیران و وولاتانی كەنداوی بەوە توومەت بار كرد كە بووینە هۆی دروست بوونی كیانی ئینفسالی لەناوچەكە .