ستاندەر
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی رەتنەكردنەوەی خانەنشینی لە نوسینێكدا رایگەیاند، بڕیاریداوه تا خۆی له ژیان بێت و توانای خزمه‌تی هه‌بێ خانه‌نشین نه‌بێت، له ڕۆژه‌کۆتاکانی خولی رابردوش لەگە فرەسه‌ت سۆفی بڕیاریاندا فۆڕم پڕنه‌که‌نه‌وه‌و لای که‌سیش باس نه‌که‌ن.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، “خانه‌نشین بون جگه له‌وه‌ی مافی تاکه‌که‌سه ماف و حه‌قی ماڵ و منداڵیشه، بۆیه منێک نه‌خاوه‌نی پڕۆژه‌و نه‌خاوه‌نی مساته‌حه‌و نه کۆمپانیام هه‌یه، ئه‌گه‌ر له ژیان نه‌مێنم تاکه شتی له‌دوای خۆم جێبهێڵم بۆ منداڵه‌کانم موچه‌ی خۆمه، بۆیه رێگه به‌خۆم ناده‌م ئه‌و زوڵه‌مه‌یان لێبکه‌م”.
وتیشی سۆزم به ویژدانی خۆم داوه تا له ژیان بم خانه‌نشین نه‌بم، دوای منیش هیوادارم منداڵه‌کانم پێویستیان نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستیان بو، من ئه‌و ناحه‌قیه‌یان به‌رامبه‌ر ناکه‌م، وه‌ک وتم چ سه‌روه‌ت و سامانێکی پیسخۆریم نیه بۆیان جێبهێڵم”.