ستاندەر
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: ” پێشبینی ده‌كرێت دوای ئەم سه‌ردانەی دواییان بۆ ئه‌مه‌ریكا، گه‌رموگوڕی لە گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غداوه بێته ئاراوه.” دەشلێت بڕیاره به‌م نزیكانه شاندی كوردستان بێته‌وه بۆ به‌غدا و قسه له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه و خاڵه سنوورییه‌كان و ماده‌ی 140 بكرێت و له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن.
بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەروەها بە باسنیوزی راگەیاندووە: “ره‌نگه ئه‌م پاره‌ی ئێستا له به‌غداوه دێت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، ره‌نگه گفتوگۆكان گۆڕانكاری به‌سه‌ر رێككه‌وتنی پێشوودا بهێنن، ره‌نگه خاڵی دیكه‌یشی بۆ زیاد بكرێت. ئه‌م پاره‌یەی ئێستا دێت ئه‌م 300 و قسوور ملیاره بۆ ماوه‌ی 3 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی بودجه‌ی 2021 دێته په‌رله‌مان و په‌سه‌ند ده‌كرێت، ئه‌و كاته بڕه بودجه‌یه‌كی دیكه، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا جێگیر ده‌كرێت، بەڵام تا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2021 ئه‌م بڕه‌پاره‌یە به‌رده‌وام له به‌غدا بۆ هەولێر دێت”.