پارتی لەسەر چەند خاڵێك دەیەوێ لەگەل یەكێتی بگاتە ڕێكەوتن

لەلایەن ستاندار Posted on 219 جار بینراوە

ستاندەر

وتەبێژی پارتی رایدەگەیەنێت دەیانەوێت لەگەل یەكێتی لەسەر چەند پرسێك رێكبكەون بۆ هاوكاری و ئاماژە بۆ گرنگی كۆبونەوەی حیزبەكەی لەگەل یەكێتی دەكات.

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی لە لێدوانێکدا بە میدیای حزبەکەی لەبارەی پەیوەندیەكانیان لەگەل یەكێتی راگەیاندووە، “ئێمە دەبێت هەوڵبدەین ئەو گرێیانەی ئێستا هەن، خاویان بکەینەوە و بگەینە ئەوەی بەرە بەرە ناوەڕۆکی رێککەوتنە سیاسییەکەی نێوانمان جێبەجێ بکەین هەر لە بابەتی پەرلەمانەوە تاوەکو حکومەت و ئەو یاسایانەی رەهەندی دەستوورییان هەیە، بۆ ئەوەی بزانین چۆن بەیەکەوە هاوکاری”.

لەبارەی کۆبوونەوەی داهاتووی حیزبەكەی لەگەل یەکێتی ، وتەبێژی پارتی رایگەیاند، “کۆبوونەوە یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانە کە دەبێت هەوڵی بۆ بدەین جێبەجێبکرێت و زەمینەی بۆ خۆش بکەین، دەبێت بەم نزیکانە ئەم کۆبوونەوەیە بکرێت، چونکە لەو کۆبوونەوەیەدایە ئەو خاڵانەی دیکەی لەسەریان رێککەوتووین، ورددەکرێنەوە و ئالییەتی جێبەجێکردنیان بۆ دادەنرێت، بۆیە بە جێبەجێکردنی ئەمە؛ دەگەینە قۆناغێکی دیکە لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.