ستاندەر
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ستاندەر نێردراوە، وەڵامی عەبدوستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی دەداتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات،با لە جیاتی ئیستفزازی خه‌ڵك و تاوانباركردن و په‌لامار و چه‌واشه‌كاریی، له سیاقی په‌یڕه‌وی ناوخۆدا یاداشته‌كه‌ی ئاماده‌بكاته‌وه.
لە بەشێكی ڕوونكردنەوەكە هاتووە،”له هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن و سۆشیال میدیا، په‌رله‌مانتار عه‌بدولستار مه‌جید ھەندێک لێدوانی ناڕاست و چەواشەکارانەی داوە گوایه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داوای لێكردوه سه‌باره‌ت به لێبڕینی 21%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ڵگه بهێنێته‌وه”
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان دەشلێت،”سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌نوسراوێك وه‌ڵامی ناوبراوی سه‌باره‌ت به یاداشتی پرساندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و ئابوری داوه‌ته‌وه كه ئەو وەڵامەش له‌راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، جگه له‌وه ھیچ جۆرە وەڵامێکی دیکە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بەناوبراو ڕانەگەیەندراوە ته‌نانه‌ت سەرۆکی پەرلەمان به ته‌له‌فۆنیش دەربارەی ئەو بابەتە قسه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار عه‌بدولستار مه‌جید نه‌كردوه، سەرۆكی پەرلەمانیش بە نوسراو وەڵامی نوسراوەكانی پەرلەمانتاران دەداتەوە.”
جێی باسە ئەمرۆ لە دیدارێك عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسۆنی كۆمەڵ رایگەیاندبوو” سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌یاداشته‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه پاساوی لاوازییان هێنابووه‌وه، یه‌كێك له‌و خاڵانه سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا له من ده‌كات، به‌ڵگه بهێنمه‌وه كه حكومه‌ت دوو مانگه ڕێژه‌ی له 21%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕێت.”
دەقی رونكردنەوەكە بخوێنەوە: