کاتێک سلێمانی و هەولێر دەچن بۆ بەغدا !

لەلایەن ستاندار Posted on 284 جار بینراوە

بەهرۆز حــاجی

کاتێک ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنساسەردانی عیراق دەکات ، گرنگە  سەرکردایەتی یەکێتی و پارتی لەو پەیامە تێبگەن کەبۆچی حکومەتی هەرێم بانگ نەکراوە لەبری ئەوە
سەرانی حیزبی یەکێتی و پارتی بانگهێشت کراون.

لەدوای ڕیفراندۆمە بەپەلەو بێ دونیابینیەکەی دەسەڵات بەدەستانی  هەرێمی کوردستان پێگەی قەوارەی هەرێم
لەپاشەکشەدابووە ، ئەم سەرۆکەی ئێستای فەڕەنسابوو
دەرگای جوڵەی دیبلۆماسییەت و کارکردنی لەگەڵ قەوارەی هەرێمدا بەگوێی عێراق و جیهاندا دا کە پێگەکەی لە دەستوردا چەسپیوەو پێویستە پارێزراوبێت.

گرنگە درک بە چونی وەفدی حیزبی لەسلێمانی و هەولێرەوە
بۆ بەغدا لەبری وەفدی حکومی و کۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆک ماککرۆن  بکرێت کە ئەمە نیشاندانی شکستی دیبلۆماسیەتی کاربەدەستانی ئەم هەرێمەی عێراقە ،

ئەبێت لەوەتێبگەن ئەمان دەسەڵاتی حیزب و بنەماڵەییان  نیشانی دەرەوەداوە لە بەڕێوەبردنی هەرێمدا ، شکستیان هێناوە و نا دەوڵەتداربوونە لەبەڕێوەبردنی هەرێمێکی نزیک بەپێنج ملیۆن کەسی ! کە لەبری پەڕلەمان مەڵبەند ولــق و لەبری حکومەت حیزب بڕیار لەچارەنوسی گەلێک دەدات !

فەڕەنسا مەبەستێتی هەرێم ی کوردستانی بەهێز خاوەن پایەکانی دەوڵەتدار ببینێت لەچوارچێوەی عێراقێکی خاوەن سەروەری سنور و دەسەڵات بەهێزدا ،   لەهەمانکاتدا دوورخستنەوەی پارتی و یەکێتیە لە مامەڵەیەک کەبیانەوێت لەمەو بەدوا بیکەن لەگەڵ تورکیاو ئێراندا ، کەببێتە مایەی بێهێزی و شکاندنی شکۆی سەروەری دەوڵەتی عێراقی  سەردەمی مستەفاکازمی.

فەرەنسا ئەو پەیامەشی بەسیاسیە حیزبییەکانی کورد دا
کە بەغدا چەقی بڕیاردانەو عێراقێکی فیدراڵی بەهێز و
خاوەن پێگە ، ئینجا هەرێمێکی کوردستانی بەهێز .

دەتوانین بڵێین دەسەڵاتە حیزبی و بنەماڵەییەکان لەم هەرێمە ، خەریکە کوردستان و مییللەتەکەی بە ئاقارێکدا دەبەن هەموو ڕەوایەتیکیان لەماف و ئازادی و حوکمداری
مودێرنەدا پێ ڕەوا نەبینرێت .

بەجۆرێک فەڕەنسای دۆست و فریاد ڕەسیش لێیان خەریکە بە لووتەلادێ ، کەئەمیش بێڕێزییەکی ترە که حیزب لەبری
حکومەت بانگێشت دەکرێت .
کە سەرجەم شکستەکانی ئەمڕۆ کارەکانی دوێنێ و ئەمڕۆیانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.