ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی: جورئەتمان هەیە و دۆخەکە خەریکە دەکوڵێت و بێ عەمەل و هەڵوێست نابین

لەلایەن ستاندار Posted on 272 جار بینراوە

ستاندەر

لەمیانەی دانیشتن ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ رۆژنامەنووسان و خەڵکی نوخبە لە دەڤەری ڕاپەڕین م. عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی وتی: لە ئێستادا دۆخەکە لەوپەڕی خراپیدایەو لەناو مەعاناتەکانی خەڵکداین و هەربینە دۆخەکە کوڵی.
رۆشنبیران و چالاکان داوایان کرد هەوڵ بدرێت بەرەیەکی فراوان پێکبهێنرێت و ئەگەر ساختەیی لە هەڵبژاردنیش کرا ئەوا هەموولایەک لە پەرلەمان و پرۆسەی حکومڕانی بێنە دەر و ناشکرێت چیتر لە سەر گەندەڵی و فەسادی ئیداری پارتی و یەکێتی بوەستین و رێگەیان بدەین.
لە کۆتاییدا م. عەلی باپیر وتی کۆمەڵی ئیسلامی لە قۆناغی بیرکردنەوە و گەیشتنە قەرار دایە و جورئەتمان هەیە و لەکاتی خۆیدا قەراری یەکلاییکەرەوە دەدەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.