جلخوارەکانی سەردەم..

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە

كاوە محەمەد
پەرلەمانتاری گۆڕان عێراق

لەساڵانی سەرەتای سەدەی بیستدا، بە پاساوی پەیوەندیی ئایینی، ئەوانەی ناویان نرا (جلخوارەکان) کار و کاریگەریان بۆ ئەوەبوو کە کورد، عوسمانیبەکان بە ئینگلیز نەگۆڕێتەوە و پاشکۆیەتی (ئەستەنبوڵ)ی هاودین بکات، نەک (لەندەن)ی گاوران.. سەرەڕای ئەوەی ( ئەستەنبوڵ)ش ببوو بە (پیاوە نەخۆشەکە) و لەوکاتەدا بەشێک لەکوردانی تورکیاش ببوون بە (سوارەی حەمیدی) و قەتلوعامی غەیرە دینەکان (ئێزدی و ئەرمەنەکان)یان پێ دەکرا..ئەم دیدە ناسیاسیانەیە، ئەوپەڕی نادووربینی و جەهلی سیاسی ئەو رەوتەی دەردەخست کە هیچ خوێندنەوەیەکیان بۆ هاوکێشە سیاسییەکان نەبوو، بەڵام بەداخەوە هێندەی ئەوان کاریگەریان بەسەر بڕیاری ساسیی کورددا هەبوو، رۆشنبیرانی ئەو سەردەمە کە بە (منەوەرەکان) ناسرابوون، هێندە گوێیان لێ نەگیرا..ئاخر هەر لەو سەردەمەدا بوو، جوولەکەکان توند دەستیان بە بەریتانیای عوزماوە گرت تا (بەڵێنی بەلفۆر)یان لێ وەرگرتن، دواتریش کە لەدوای جەنگی دووەمی جیهان، زانیان ئەمریکا بووە بە زلهێزی پلەیەک، هەموو هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی ئەمریکا خستەگەڕ و دواتر توانیان هەم دەوڵەت و هەم ئایندە بۆ خۆیان بنیاتبنێن..
بەڵام کورد هەر لەگێژاوی شکستی شۆڕش و راپەڕینەکانیدا مایەوە..تا بەمڕۆ دەگات کە (جلخوارەکانی سەردەم) مان لێ پەیدابوون و ئەمجارەیان بە پاساوی ئایینی نا بەڵکو بە پاساوی ئابووری و ئەمنی بوونەتە پاشکۆی (ئەنکەرە) و وەک والی ویلایەتێکی ئیمپراتۆریەت، بۆ لای سوڵتان بانگدەکرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.