نوێترین زانیاری لەبارەی دابینكردنی نەوت بۆ هاوڵاتیان لە رێی بەغداوە “كۆگاكانی هەرێم خاڵین”

لەلایەن ستاندار Posted on 326 جار بینراوە

ستاندەر

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت كۆگانی نەوتی هەرێم خاڵین و تەنها بەغدا دەتوانێت بڕە نەوتی پێویست دابین بكات، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی بەغدا دەكەن.

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە  لەمبارەیەوە رایگەیاند: “لەبەر ئەوەی لە ئێستادا كۆگاكانی سووتەمەنی هەرێم هیچ بڕە نەوتێكیان تێدا نییە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیياندا، پارێزگارەكانی هەرێم كۆبوونەوەی تایبەت بەو پرسەمان ئەنجامداوه‌، رێككەوتین كە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق هەماهەنگی بكەین بۆ دابینكردنی بەشە نەوتی سپی بۆ شار و شارۆچكه‌كانى هەرێم و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییاندا”.

ناوبراو لە لێدوانێكی بۆ ئێس ئێن ئێن وتیشى: “لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێك كە نوێنەری هەموو پارێزگاكانی هەرێمی تێدایە سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەكەن، نوێنەری هەر پارێزگایەك بە جیا داوای بڕە نەوتی سپی بۆ سنووری پارێزگاكەی دەكات”.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاشكرای كرد: “ لە هەموو حاڵەتەكاندا تەنیا وەزارەتی نەوتی عێراق دەتوانێت نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێم دابینبكات”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.