ڕوونكردنەوەی رەسمی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی گرژیەكەی ئەمرۆی نێو جڤاتی نیشتیمانی و ئەگەری كشانەوە لە حكومەت

لەلایەن ستاندار Posted on 232 جار بینراوە

ستاندەر

عەدنان عوسمان وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی ئەو هەواڵانەی كە لە میدیاكان بڵاوبونەوە كە لە كۆبونەوەی ئەمرۆی جڤاتی نیشتیمانی گرژی كەوتۆتە نێوان غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی ڕوونكردنەوە دەدات و هاوكات ئاماژە بە هەنگاوی ئایندەی حیزبەكەی دەكات بۆ ئەگەری كشانەوە لە حكومەت.

عەدنان عوسمان كە هاوكات سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی لەبارەی ڕوودانی گرژی لە كۆبونەوەكەی ئەمرۆ رایگەیاند  لە كۆبونەوە گرژی هەر دەبێ بەڵام كۆبونەوەكە نە دواخراوە نەپەكی كەوتووە، ئەوەی ڕوویدا هەڵە تێگەیشتنێك بوە لەنێوان دوو هاورێ و دوو سێ خولەكی نەبرد و  كۆتایی هات.

جێی باسە كۆبونەوەی ئەمرۆی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر كراوە یەكێكیان ئەگەری كشانەوە یان مانەوە بوە لە حكومەت، عەدنان عوسمان وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند دوای گەڕانەوەی وەفدی هەرێم لە بەغدا كە سبەی دەچن، كۆنفرانسێكی فراوان بە بەشداری جڤاتی نیشتیمانی خانەی راپەراندن و فراكسیۆنەكەمانمان و خەڵكی پسپۆر بۆ كۆی پرۆسەكە و بەشداریمان لە حكومەت، دوای كۆنفرانسەكە هەڵسەنگاندنێكی تر بۆ بەشداریمان لە حكومەت دەكەین و كاری لەسەر دەكەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.