ستاندەر
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی، رایدەگەیەنێت، لە نزیكترین كاتدا سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن لە عێراق لەگەڵ یەكێتی كۆدەبنەوە، وتیشی چاوەڕوانن په‌رله‌مانی عێراق دەست بە دانیشتنەكانی تاوتوێكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، بۆ ئەوەی لەمبارەیەوە حزبه كوردستانییه‌كان ده‌نگیان یه‌كبخەن.
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لەبارەی گفتوگۆكانی حیزبەكەی لەگەل یەكێتی لەبارەی یاسای هەڵبژاردن بە میدیای حیزبەكەی راگەیاندووە:ـ وەكو پارتی له شاری دوكان، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دانیشتون، بڕیار بوە هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌سه‌ر ئاستی كوتله‌كانی عێراق و ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردن، بۆ رێكاری تایبه‌ت له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌نگاویان ناوە، دواتر په‌یوه‌ندییان كردوە به ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان له شاری هه‌ولێر كردوەو هاوڕابون لە هەمبەر مه‌ترسییه‌كان.
ئەوەشی راگەیاند”بۆ ئەوەی هۆشیاری هه‌ر هه‌نگاوێك بن كە له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك نه‌بێت، بۆ ئەوەی دواتریش له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن تا كورد یه‌ك هه‌ڵوێست بێت له كاتی ده‌نگداندا، بۆیه بریاره له نزیكترین كاتدا پارتی و یه‌كێتی دانیشتن بكه‌نەوە.”