پەڕلەمانتارانی پارتی بۆ یوسرا ڕەجەب کەس بۆی نییە بەو شێوەیە ڕەخنە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بگرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 500 جار بینراوە

ستاندەر

لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، یوسرا ڕەجەب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکاتی قسەکردنی خۆیدا ڕەخنەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتووە، کە لەگەڵ ئەو ٣٢٠ ملیار دینارەی مانگانە لە بەغداوە بۆی ڕەوانەدەکرێت بەڵام لەکاتی خۆیدا موچەی فەرمانبەران دابین ناکات.
یوسرا ڕەجەب، باسی لەوەشکردووە، کە حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەوەی دابەشکردنی موچە دوادەخات، مانگانە بە لێبڕینەوە موچەی فەرمانبەران دابەشدەکات و داوای کردووە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکات.
پێش ئەوەی یوسرا ڕەجەب قسەکانی تەواوبکات پەرلەمانتارانی پارتی دەستیان بە هاوارکردن و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە یوسرا ڕەجەب کردووە و وتوویانە کەس بۆی نییە بەو شێوەیە ڕەخنە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بگرێت، بەوهۆشەوە ئاڵۆزی لەنێو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دروستبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.