ئەمریكا هەنگاوە مەترسیدارەكەی، لە بەرژەوەندیی ئێران لە عێراق دەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 682 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمریكا هەنگاوە مەترسیدارەكەی، لە بەرژەوەندیی ئێران لە عێراق دەنێت
ئیدارەی بایدن گۆڕەپانی عێراق بۆ تاران چۆڵ دەكەن

لە ڕاپۆرتێكی ئەمریكی، كە لەلایەن پەیمانگەی واشنتۆن ئەنجامدراوە هاتووە، پشت كردن لەو دیموكراتیەتە ساوایەی كە لە عێراق هەیە لەلایەن ئەمریكاوە، مەترسییەكی گەورە لەسەر ئەو وڵاتە دروستدەكات، ئەوییش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەوڵە چڕەی، كە تاران دەیدات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی زیاتری عێراق.

لە راپۆرتەكەی پەیمانگەی واشنتۆن هاتووە، سەرەڕای ئەوەی لە دوایین هەڵبژاردن، لایەنەكانی نەیاری ئێران دەنگی بەرچاوییان بەدەستهێناوە، ئەو لایەنانەشی سەر بەئێران بوون شكستیان خوارد، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئیدارەی بایدن بە چڕی نەهاتە ناو هەنگاوەكانی، دواتر بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق، ئەمە وای كرد شكستەكەی ئێران هەڵگەڕێتەوەو ببێتە سەركەوتن.

پەیمانگەكە دەشڵێت: بە هۆكارێكی نادیار لەم كۆتاییانە عێراق لە لیستی ئەولەوییەتی ئەمریكا دەرهێندراوە، بەڵام لە بەخت خراپی، بەپێچەوانەوە عێراق بۆتە ئەولەوییەتی یەكەم بۆ تاران. دەشڵێت: بەگوێرەی بەدواداچوونەكان، بەرپرسانی باڵای ئەمریكا لە چەند مانگی ڕابردوو كەمترین قسەیان لەگەڵ بڕیار بە دەستانی عێراق كردووە، گرنگییەكی ئەوتۆیان بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن نەداوە، هەژموونی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی باڵا دەستی ئێران بەكارنەهێناوە.

لە ڕاپۆرتەكە ئەوەش هاتووە، ئامانجی ئەمریكا لەم قۆناغە ئەولەوییەت دانە بە تاران و ڕێکكەوتنی ئەتۆمی، ئەمەش وای كردووە چیتر گرنگی بە دۆخی ناوخۆیی عێراق نەدات.