پەیماننامەی لۆزان و کورد ١٩٢٣/٧/٢٤

لەلایەن ستاندار Posted on 1026 جار بینراوە

نیعمەت عەبدوڵا
سەرۆکی پێشووی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان:
یەکەم : لە لۆزان نوێنەری راستەقینەی کورد ئامادە نەبووە بۆیە کورد رۆلی دیبلۆماسی نەگێڕداروە هیچ حیسابێکێش بۆ کورد نەکراوە
دووەم : ناراستەوخۆ لە رووی سیاسی سیڤەر پەکخرا ،
سێیەم : لە لۆزان هیواو ئاواتی کوردمستەکۆلەیەکی توندی بەرکەوت کە راست بوونەوەی بەزەحمەت بووە
چوارەم : لە سیڤەر رێککەوتن لەگەل پاشماوەی دەولەتی عوسمانی بوو کە بەرەو پووکانەوە دەچوو لە لۆزان دەولەتی نوێی تورکیا ( ئەتاتورک )بەهۆی سەرکەوتنەکانی لە بەلقان بەرەو بەهێزی دەچوو
پێنجەم : کورد لە سیڤەر نەیتووانی دەرفەتەکە بقۆزێتەوە ، هاوپەیمانەکانیش زۆر جیدی نەبوون
شەشەم : لێکەوتەکانی لۆزان لەسەر کورد بە گران وەستا تووشی دەیان نەهامەتی تاگەیشتە جینۆساید
حەوتەم : گەلی کورد لە دووای لۆزان ڕا چەندین جار هەستاوەتەوەو بەدیار چرایەکی کز دووایش خامۆش کراوەتەوە
هەشتەم : لۆزان لەسەر بناغەی سایکس بیکۆ ١٩١٦ دابەشگردنی کوردستانی بە یەکجاری یەکلا کردەوە
نۆیەم : ئەوە ساغ بۆوە کورد لە دەرەوەی بەرژەوەندی دەولەتە دەستڕۆیشتووەکان بووە بۆیە لە سایکس بیکۆو لۆزان گرنگیان پێ نەداوە
دەیەم : شپرزەیی و پەرش وبلاوی و نە بوونی خاوەن یەک بڕیار وای کرد لە کاروان بەجێبمینێ کارەسات لەوە دایە لە لایەن ناحەزەکانی بەکارهێنراوە و هەر هەنگاوێکی پێچەوانەیشی نابێ باجی قورسی داوە…بۆیە لە دووریانەکان بێ کەس و (سەلت و قوت ) ماوەتەوە…
پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە ئایا کورد راچلەکینێکی هەمە لایەنەی جیاوازی دیکەی پێویستە یان ببێتە دیلی واقیعە سەپاوەکەی (داشی دامە )؟؟؟؟
بەڵام کێ بیکا؟