ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی بارزانی بۆ نه‌وشیراوان موسته‌فا ئاشكرا بوو
16/8/2011
سه‌نته‌ری كوردی بۆ شرۆڤه‌ی هه‌واڵ و زانیاری ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی بارزانی بۆ نه‌وشیروان موسته‌فا ئاشكرا ده‌كات و هۆكاره‌كانی پشت ناردنی ئه‌و نامه‌یه‌ش ڕوونده‌كاته‌وه. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ده‌ستی سه‌نته‌ری كوردی بۆ شرۆڤه‌ی هه‌واڵ و زانیاری كه‌ووتوون بارزانی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی بۆ نه‌وشیروان موسته‌فا له 3 خاڵدا كورت كردوتهوه كه خاڵی یه‌كه‌م سوپاسی نه‌وشیروان موسته‌فا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له پرسه‌كه‌ی دایكی‌دا به‌شداریكردووه و له‌خاڵی دووه‌میشدا بارزانی بهنهوشیرانی ووتووه به‌م نزیكانه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی دیكه ده‌كات و پێویسته ئه‌ویش هه‌وڵه‌كانی خۆیی بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان بخاته گه‌ڕ، له‌خاڵی سێهه‌میشدا بارزانی داوای له نه‌وشیروان موسته‌فا كردووه كه ده‌بێت هه‌موویان خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ یه‌كخستنی هێزه كوردییه‌كان له پێناو دورستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ. سه‌نته‌ری كوردی بۆ شرۆڤه‌ی هه‌واڵ زانیاری ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات بارزانی ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ناردنی ئه‌و نامه‌یه بۆ سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستكردنی گومانه له‌ناو دڵی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ك ده‌ستپێكێك بۆ له‌تكردنی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، هاوكات دروستكردنی گومانی زیاتر له‌دڵی یه‌كێتی نیشتمانكی كوردستان. هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی سه‌نته‌ری كوردی بۆ شرۆڤه‌ی هه‌واڵ و زانیاری بارزانی زۆر سه‌ری سوڕماوه له به‌شداری نه‌وشیروان موسته‌فا له پرسه‌ی حه‌مایل خانی دایكدا، به‌و پێیه‌ی نه‌وشیروان كه‌سێكی دیبلۆماسی نیه و كهنارگیره له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، بۆیه به‌شداری ئه‌و به‌لای بارزانیه‌وه زۆر گرنگ وه‌سفكراوه. شیكه‌ره‌وه‌كانی سه‌نته‌ری كوردی بۆ شرۆڤه‌ی هه‌واڵ و زانیاری له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی بارزانیه‌وه ئه‌وه‌یان ووت" نامه‌كه‌ی بارزانی په‌یامێكی سیاسیه بۆ لایه‌نه‌كانی تر نه‌ك بۆ گۆڕان. سه‌نته‌ری كوردی بۆ شرۆڤه‌ی هه‌واڵ و زانیاری
(3950) جار خوێندراوه‌ته‌وه
|
|
|
|
پەیجی ستاندەر لە فەیسبووک
|
|
|