تائیستا لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماده‌نین موڵك و ماڵی‌ گشتی‌ بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه‌
7/9/2011
دوای‌ شه‌ش مانگ له‌ ده‌ركردنی‌ بڕیاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ موڵك و ماڵی‌ گشتی‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تائیستا جگه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی‌ كه‌م كه‌ زۆربایه‌خیكی‌ ئه‌وتۆیان نیه‌ چ له‌رووی‌ گرنگی‌ یان بایه‌خی‌ داراییانه‌وه‌، شوێنه‌ گه‌وره‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ده‌ستی‌ حكومه‌ت.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ سه‌نته‌ری‌ كوردی‌ بۆ شرۆڤه‌ی‌ هه‌واڵ و زانیاری‌ تائیستا لیژنه‌ی‌ باڵای‌ گه‌ڕانده‌وه‌ی‌ ئه‌و موڵك ماڵه‌ گشتیانه‌ نه‌یتوانیوه‌ هه‌موو شوینه‌ كان كه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ داگیركراوه‌ بگه‌ریَنێته‌وه‌ بۆحكومه‌ت جگه‌ له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ چه‌ند باره‌گایه‌كی‌ كه‌م،
 حكومه‌ت نه‌ی‌ توانیووه‌ باره‌گا گه‌وره‌كانی‌ وه‌كو سه‌ری‌ ڕه‌ش و گرده‌كه‌ی‌ زه‌رگه‌ته‌ و قه‌ڵاجوالان و باره‌گاكانی‌ سۆشیالیست له‌ سلێمانی‌ بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌.
ئه‌و زانیاریانه‌ ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن زۆرێك له‌و موڵك و ماڵانه‌ له‌رابردوودا به‌جۆریك له‌جۆره‌كان به‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ تاپۆكراون و زۆرێكی‌ تریشیان به‌ پاره‌یه‌كی‌ كه‌م دراون به‌ كه‌ساتیه‌ حزبیه‌كان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان.
شرۆڤه‌كارانی‌ سه‌نته‌ری‌ كوردی‌ بۆ شرۆڤه‌ی‌ هه‌واڵ و زانیاری‌ ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندن موڵك و ماڵی‌ گشتی‌ كه‌ تاپۆ بكریت بۆ تاك و لایه‌نیكی‌ سیاسی‌ نایاساییه‌ و ده‌بیت رۆژیك هه‌ربگه‌رینرێته‌وه‌ بۆحكومه‌ت چونكه‌ ئه‌وه‌ش جۆریكه‌ له‌گه‌نده‌لی‌ و تاپۆكردنیشی‌ تاوانه‌ و تاوانی‌ گه‌نده‌لیش به‌تیپه‌ربونی‌ كات كۆن نابیت وه‌ پیویسته‌ به‌ یاسایی هه‌موو ئه‌و موڵك و مالانه‌ بگه‌ریندریته‌وه‌،
وه‌ بڕیار ده‌ركردن بۆ جێ‌ به‌جێكردنی‌ یاسا ته‌نها له‌كوردستاندا هه‌یه‌، به‌ پیی‌ پرنسیپ وبنه‌ماكان یاسا گه‌وره‌تره‌ له‌ بڕیار، به‌لام  له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا  پاش ئه‌وه‌ی‌ یاساكان ده‌رده‌چیت له‌په‌رله‌مان سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بریار ده‌رده‌كه‌ن بۆ جی‌ به‌جی‌ كردنی‌ یاساكان كه‌ گه‌راندنه‌وه‌ی‌ مولك و ماَلی‌ گشتیش یه‌كیكه‌ له‌و جۆرانه‌ وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ یه‌كی‌ حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ یاسا سه‌روه‌ر نیه‌ و یاسا كاری‌ پی‌ ناكریت به‌لام وا ئیستا ئه‌وه‌شی‌ بۆ زیادبوو ئه‌و بریارانه‌ش كه‌ بۆجی‌ به‌جی‌ كردنی‌ یاساكان ده‌رده‌چیت ئه‌وانیش فه‌رامۆش ده‌كریت وجی‌ به‌جی‌ ناكریت و كاریان پێناكرێت.
شرۆڤه‌ كارانی‌ سه‌نته‌ری‌ كوردی‌ بۆ شرۆڤه‌ی‌ هه‌واڵ و زانیاری‌ ڕاشی‌ ده‌گه‌یه‌نن تاپۆكردنی‌ موڵك ماڵی‌ گشتی‌ له‌سه‌ر هه‌ر كه‌س لایه‌نه‌ێكی‌ سیاسی‌ كارێكی‌ نایاساییه‌ و فرۆشتنی‌ موڵك و ماڵی‌ گشتی‌ ڕێكار یاسای‌ خۆی‌ هه‌یه‌ نابێت به‌گۆتره‌ و هه‌ڕه‌مه‌كی‌  بۆ به‌رژوه‌ندی‌ سیاسی‌ به‌كار بێت.
 شه‌ش مانگ  له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان لیژنه‌یه‌كی‌ باڵای‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵك ماڵی‌ گشتی‌ لای‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان دروستكرد و به‌ڵام تائیستا ئه‌و لیژنه‌یه‌ جگه‌ له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ چه‌ند موڵكێكی‌ بچوك شتێكی‌ ئه‌وتۆی‌ نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.
سه‌نته‌ری‌ كوردی‌ بۆ شرۆڤه‌ی‌ هه‌واڵ و زانیاری‌
(943) جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
ayoub
7/9/2011
تاكوئيستا حوكمت بةشيكة لة حزب تةنيا سةروكى حوكمتيش ناتوانيت بةبى بريارى بارزانى و طالبانى هيج برياريك جى بةجى بكات وحكومةت خوى كرى جية مولك وماليشى لةلايةن حزب داكير كراوة
ayoub
7/9/2011
تاكوئيستا حوكمت بةشيكة لة حزب تةنيا سةروكى حوكمتيش ناتوانيت بةبى بريارى بارزانى و طالبانى هيج برياريك جى بةجى بكات وحكومةت خوى كرى جية مولك وماليشى لةلايةن حزب داكير كراوة
ئاوات قه ره داخى
7/9/2011
ئه كه ر برياروايه سه روكى هه ريمى كوردستان كاك مه سعود بارزانى له صه دا 75ميله ت ده نكى بيداوه خوده بيت ئه ويش به قسه ى ئه وله صه دا 75 بكات مولكو مالى كشتى بكه رينيته وه بو حكومه ت قسه كه ى خوى به ريت سه ر هه ر حبر عه لا وه ره ق نه بيت ليزنه ى تايبه ت دابنيت بوجى به جي كردنى برياره كانى داكيردنى مولكى كشتى له لايه ن جيزب و كومه ل و كروبه وه جوريكه له كه نده لى رون و ئاشكرا --سه ركرده ى به توانا ده نيت ئاويت ه بيت به ناو جه ماوه ر راسته وخوله كرفته كانى ناو كومه لكا بكوليته وه وه كو خه ليفه عمر ئاسابيت خواى لى رازى بيت هه نديك باره و زه كات و زه كات مابووه وه له بيت مال خه لكه كه ى خويان بيويستيان نه بوو خه ليغه عملر بردى بو شوينيك وتى كه نجه كانيان داده مه زرينم زيانى هاوسه ريان بو دروست ده كه م باقى بار و زه كاتى موسولمان ده ده م به فه قيرو هه زارانى ئه وناوجه يه به ريزان ئه مه يه سه ركرده نه ك هه لر خه مى ميله ته كه ى خوى بكره له خه مى كرفتى هه موو موسولماناندابووه له وسه رده مه داميزو يه كى برشنك داريان بو خويان توماركردووه له رابردودا بو هه تا هه تايه ......
سه‌رنج و تێبینیت بنێره‌
ناو:
تێکست:
نابێت له‌ 1000 پیت زیاتر بێت


ته‌نها 1000 پیتت ماوه‌ ...


 
 

کۆمەڵى ئیسلامى کێ دەکاتە وەزیر
فه‌لسه‌فه‌، يان ورد تر فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌رێنى
بڵێی محمد قطب یش کرابێتە وەهابی؟!
هەلوێستم بەرامبەر پیاوەکانی رژێمی بەعس
ئه‌گه‌ر به‌ده‌په‌ بچێته‌ ناو هه‌ده‌په‌ , ئه‌كه‌په‌ به‌هێز ده‌بێ
ناپاکی و هەلپەرستی هەڤاڵ ئەبوبەکر لە ڕۆشنایی بەڵگەکاندا
ستانده‌ر
ريكلام
standardkurd - copyrights 2008-2011 All Rights Reserved
created by Avesta Group