له نامه‌یه‌كی 10 سه‌ركرده‌ی كۆنی یه‌كێتیدا:
تا ئێستاش پارتی شانازی به 31ی ئابه‌وه ده‌كات
21/3/2011
ستانده‌ر: تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌كانی پارتیه‌وه هێرشێكی ڕاسته‌وخۆ كرایه سه‌ر سلێمانی و یه‌كێتی و لایه‌نگرێكی پارتیش له كه‌ناڵی زاگرۆس ڕاشكاوانه باسی به 31 ئاب كردوو به مێژوویه‌كی گرنگی بۆ هه‌ولێر وه‌سف كرد. 10 سه‌ركرده‌ی كۆنی یه‌كێتی وه‌كو ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و بێزاری خۆیان نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی مام جه‌لال كردووه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنامه‌ی ستراتیجی نێوان یه‌كێتی و پارتیش ده‌كه‌ن. له نامه‌كه‌دا هاتووه كه‌وا تاكو ئێستاش پارتی شانازی به‌مێژووی شه‌ڕی براكوژی و 31 ئابه‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ش سوكایه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه به یه‌كێتی ده‌كرێت. هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا ئه‌و سه‌ركردانه پێیانوایه ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی مفعولی نه‌ماوه بۆیه واباشه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. ئه‌و سه‌ركردانه‌ش پێیانوایه یه‌كێتی به‌هۆی پارتیه‌وه زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه‌و ئه‌و كێشانه‌ی 17ی شوبات و دوای 17ی شوباتیش پارتی لێیان به‌رپرسه به‌ڵام هه‌ر ئه‌و كێشانه‌ش گرفتی بۆ یه‌كێتی دروست كردووه‌و له جه‌ماوه‌ر دووری خستۆته‌وه.
(4170) جار خوێندراوه‌ته‌وه
|
|
|
|
پەیجی ستاندەر لە فەیسبووک
|
|
|