شەڕی راگەیاندنی پارتی و گۆڕان دەستی پێکرد
31/7/2012
ستاندەر، ئالان صدیق دوای ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان رەتی ئەوەی کردەوە بەشداری کۆبونەوەکەی سەرۆکی ھەرێم بێت و، لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێميش بە تێکدانی ریزەکانی خەڵکی کوردستان تۆمەتبارکرا، لەئێستادا شەڕی رتگەیاندنی ئەو دوو لایەنە لەڕێ ی لێدوان و لاپەڕەکانی فەیس بووک دروست بوە. لەمبارەیەوە د. زانا رەئوف ھەڵسوڕای گۆڕان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی: کێ دژی یەکڕیزی گەلی کوردستانە ؟ بەشدارینەکردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبونەوەکەی "سەرۆکی ھەرێم" دژی یەکڕیزی گەلی کوردستانە ؟ یان دروستکردنی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم تاکڕەوانە. یان بەھەدەردانی سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی ھەرێم یان پێکھێنانی حکومەتی عەیارە ٢٤ لە خزمەت حیزب و بنەماڵە لەبەرامبەردا مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش و ئەندامی مەکتەبی سیاسی (پ، د، ک) لەلاپەڕەی خۆی لەبارەی بەشداری نەکردنی گۆڕان نوسیویەتی: پەندیکی بیشینان دەڵیت ئەکەر گول نیت درکیش مەبە, ئەوانەی ناتوانن قسەی باش بکەن با ھیچ نەبێت خۆیان بیدەنگ بکەن, ئەوانەی کە خەمی نیشتمانیان نیە با خەمی داگیرکەرانیشیان نەبێت, وە ئەوانەی کە ناتوانن کوردایەتی بکەن با خەلکیش جەواشە نەکەن.
جێ ی باسە لاپەڕەکانی ئەو دوو حیزبە لەفەیس بووک لە ئێستادا شەڕی ڕاگەیاندن دژ بەیەک بەڕێوەدەبەن،
(1729) جار خوێندراوهتهوه
|
|
|
|
پەیجی ستاندەر لە فەیسبووک
|
|
|