يەکێتی لە بەیاننامەکەی پارتی ناڕازیە
16/8/2012
ستاندەر بەیاننامەی ٦٦ ساڵەی دامەزراندنی (پ د ک) نیگەرانی (ی ن ک) لێدەکەوێتەوە، بەوپێیەی زاراوەی ھاوپەیمانی سترایتژی بۆ یەکێتی بەکارنەھێناوە. بەگوێرەی زانیاری ستاندەر چەند سەرکردەیەکی یەکێتی نیگەران بوونە لەو بەشەی بەیاننامەکە کە باسی یەکێتی کردووە، بەوپێیەی لە دوو دێری کۆتایی ئاماژەی بە پەیوەندیان لەگەڵ یەکێتی کردووە بەبێ بەکارھێنانی زاراوەی ھاوپەیمانی ستراتیژی کە ساڵانی پێشوو پارتی وەک ھاوپەیمانی سترایژی خۆی لە بەیاننامەکان باسی یەکێتی کردووە. جێ ی باسە ئەو شێوازە مامەڵەکردنەی پارتی لەگەڵ یەکێتی ھاوپەیمانی دوای ئەوە دێت چەند سەرکردەیەکی یەکێتی پێدواچوونە بە ڕێکەوتنی ستراتیژیان بەپێویست زانیوە کە دیارترینیان ھەریەک لە "مەلا بەختیار و د.بەرھەم سالح"ن.
(2182) جار خوێندراوهتهوه
|
|
|
|
پەیجی ستاندەر لە فەیسبووک
|
|
|