ستاندەر تەواوی نھێنی رۆیشتنی سەڵاحەدیین بھائەدیین لەھەولێرەوە بۆ سلێمانی ئاشکرادەکات
9/9/2012
ستاندەر- تایبەت بەگوێرەی زانیاریەکانی ستاندەر چونەوەی ئەمینداری پێشوی یەکگرتوو بۆ سلێمانی پەیوەندی بەو فەرمانی گرتنە ھەیە کە رۆژێک بەر لەچونەوەی ناوبراو بۆ سلێمانی دەرچووە. دوای ئاشکرابوونی چەند بەڵگەنامەیەک لەبارەی تەزویرکردن لەھەڵبژاردنەکان لە مەکتەبی ڕێکخستنی ( پ د ک) و بڵاوبونەوەی لەگۆڤاری لڤین، پارتی لەلێکۆلێنەوەکانی لەگەڵ فەرمانبەرانی ناو مەکتەبی ڕێکخستن کەسێکی بەناوی (موخلیس) دەستگیرکرد کە دەوترێ پێشتر ئەندامی یەکگرتووی ئیسلامی بووه و، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ ناوبراو بەپێ ی ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی ئاسایش ناوبراو ئیعتیرافی لەسەر ئەوە كردووه کە ئەمینداری پێشوی یەکگرتوو ئەوی ناردووە بۆ دەستخستنی ئەو مەلەفانە و کاری سیخوری، دوابەدوای ئەو دانپێدانانە لە شەوی پێنجشەممە ٣٠-٨-٢٠١٢ کە دەکاتە رۆژێک بەر لە چونەوەی ئەمینداری پێشوی یەکگرتوو بۆ سلێمانی مەفرەزەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم دەچنە ماڵی م.سەلاحەدیین و فەرمانێکی دادگایان پێدەبێت کە ئاماژە بە دەستگیرکردنی ناوبراو دەکات بەڵام بەھۆی ناڕونی لەفەرمانی گرتنەکەی و، ناو و واژۆی دادوەر م.سەڵاحەدیین ڕەتی دەکاتەوە لەگەڵیان بڕوات و، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندی بە فەرھاد مەلا ساڵح ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو دەکات و، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووش دوای ئاگادار کردنەوەی پارێزگاری ھەولێر بەیەکەوە ھەمان شەو خۆیان دەگەیەننە ماڵی ئەمینداری پێشوی یەکگرتوو و، لەوێشەوە ھەواڵ بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت دەدەن، سەرۆکی حکومەتیش فەرمانی گرتنەکە ھەڵدەوەشێنێتەوە، بۆ رۆژی دواتریش واتە ھەینی م.سەڵاحەدیین بھائەدیین ماڵەکەی بۆ سلێمانی گواستەوە، لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەمینداری پێشووی یەکگرتوو کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە لەبارەی فەرمانی گرتنی ناوبراو تەنھا ئەوەندەی بەستاندەر ڕاگەیاند شتێکی لەو بابەتە ھەبوە و، ئامادەنەبوو زانیاری زیاتر بدات. بەگوێرەی بۆچونی چاودێران جوڵاندنی ئەو بابەتە لەلایەن پارتیەوە پەیوەندی بە ئەگەری خۆکاندیدکردنی م.سەلاحەدینەوەیە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم لە ساڵی ئاییندە، بەو پێیەی بەدوردەزاندرێت ئەمینداری پێشوی یەکگرتوو لە پشت بابەتێکی لەو شێوەیە بووبێت
(3115) جار خوێندراوهتهوه
|
|
|
|
پەیجی ستاندەر لە فەیسبووک
|
|
|