ڕوداوی‌ 31 ی‌ ئاب و ده‌فته‌ره‌ سه‌روه‌ریيه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌
29/8/2011 AAA

ئیسماعیل عه‌بدولڕه‌حمان
ڕوداوی‌ سی‌ و یه‌كی‌ ئاب ته‌نیا زه‌ره‌رو زیان به‌ر یه‌كێتی‌ وه‌ك هێزێكی‌ سیاسی‌ و سه‌ربازی‌ نه‌كه‌وت ، به‌ڵكو خه‌ڵكی‌ كاسبكاری‌ سنوری‌ ناوچه‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌لاَتی‌ یه‌كێتیش توشی‌ زه‌ره‌رو زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ ئابوری‌ هاتن ، هه‌روه‌ك چۆن پارتی‌ به‌ته‌نیا سود مه‌ند نه‌بوو له‌ده‌سكه‌وتی‌ ئه‌و ڕۆژه‌ ، به‌ڵكو خه‌ڵكی‌ كاسبكاری‌ سنوری‌ ناوچه‌ی‌ ژێر ده‌سه‌لاَتی‌ پارتیش سود مه‌ندی‌ گه‌وره‌ی‌ ئابوری‌ بون به‌هۆی‌ ڕوداوی‌ ئه‌و ڕۆژه‌ ، ڕۆژی‌ 31ی‌ ئابی‌ ساڵی‌ 1996 چه‌ند كاتژمێرێك پێش هێرشه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی‌ سوپای‌ عێراق و هێزه‌كانی‌ پارتی‌ بۆ سه‌ر هه‌ولێر ،
گومرگی‌ ڕسق فرۆشتن ( علوه‌ ) ی‌ هه‌ولێر ئه‌و كاتی‌ له‌فلكه‌ی‌ داره‌تو بوو كه‌ له‌سه‌ر ڕێگای‌ هێرشه‌كه‌ بوو ، ئینجا زۆربه‌ی‌ ڕسق فرۆشه‌كان خه‌ڵكی‌ سنوری‌ ژێر ده‌سه‌لاَتی‌ یه‌كێتی‌ بوون ، كه‌ كڕین و فرۆشتنی‌ ڕسق له‌و په‌ڕی‌ گه‌رمی‌ و به‌نرخی‌ دابو ، من به‌خۆم ئه‌و ڕۆژی‌ بیبه‌رم هێنابوو بۆ فرۆشتن باره‌ بیبه‌ره‌كه‌ی‌ من گه‌ر به‌یانی‌ زو پێش خۆر هه‌لاَتن بمفرۆشتایه‌ كه‌كڕیاری‌ مسۆگرم هه‌بوو ئه‌وه‌ بایی‌ شه‌ش هه‌زار دیناری‌ سویسڕی‌ ئه‌و كاتی‌ بوو ، به‌لاَم ته‌ماحی‌ زیاترم كرد بۆیه‌ ماینه‌وه‌ تانزیك كاتژمێر هه‌شتی‌ به‌یانی‌ كه‌له‌گه‌ڵ هه‌رخوله‌كێكیش ده‌نگی‌ تۆپ و دۆشكه‌ زیاتر نزیك ده‌بۆوه‌ ، بۆیه‌ كاتێك هێرشه‌كه‌ گه‌یشته‌ گوندی‌ گرده‌ڕه‌شه‌و نزیك بازگه‌ی‌ هه‌ولێر - كركوك ، به‌س پێمان كرا به‌ره‌و ناو هه‌ولێر هه‌ڵبێین ، كه‌س ئاگای‌ له‌ڕسقه‌كه‌ی‌ نما.
ئینجا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هه‌موو زه‌ره‌رو زیانه‌ كه‌نه‌ك هه‌ر ڕۆژی‌ 31ی‌ ئاب لێمان كه‌وت ، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌و وه‌رزه‌ی‌ هاوینی‌ دوای‌ 31 ئابی‌ 1996 هه‌مووی‌ بوه‌ نه‌گبه‌تی‌ بۆ به‌رو بومه‌كانمان ، له‌نێوان سنوری‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ دوانزه‌ بازگه‌ی‌ پارتی‌ هه‌بوو له‌گه‌ڵ بازگه‌یه‌كی‌ یه‌كێتی‌ به‌لاَم خوا هه‌ڵناگرێت بازگه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ به‌ڕوی‌ هه‌ردوانزه‌ بازگه‌كه‌ی‌ پارتی‌ هه‌بوو ، ئه‌و بازگه‌یه‌ كوڵی‌ پارتیشی‌ له‌خه‌ڵكی‌ كاسب كارو خاوه‌ن شینایه‌كانی‌ سنوری‌ خۆی‌ ده‌رده‌كرد ، چاره‌نه‌بوو ڕسق له‌سنوری‌ یه‌كێتی‌ نه‌ده‌فرۆشا كه‌چی‌ نه‌شی‌ ده‌هێشت بۆ هه‌ولێریشی‌ به‌ین ، ئینجا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ماندی‌ بوونه‌ی‌ ڕۆژیش له‌ناو شینایی‌ ده‌بوایه‌ شه‌ویش به‌دزیه‌وه‌ به‌هزار فڕت و فێڵ و پاره‌دان تاكو له‌بازگه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ر ده‌چوین ئینجا كه‌ده‌گه‌یشتینه‌ بازگه‌ی‌ پارتی‌ وه‌ك ئه‌وه‌بوو به‌تاقمی‌ تڤه‌نگه‌وه‌ ته‌سلیم بوبیتینه‌وه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ پرسیاری‌ نابه‌جێیان لێده‌كردین ، ده‌یانگوت له‌كوێوه‌ دێی‌ بۆ كوێ‌ ده‌چی‌ ؟ خزمت پێشمه‌رگه‌یه‌ ؟
 ئه‌و بیبه‌ره‌ یان ئه‌و ته‌ماته‌یه‌ چی‌ له‌بنه‌ وه‌لحاسر تاده‌گه‌یشتینه‌ گومرگی‌ هه‌ولێر ده‌بوه‌ نزیك نیوه‌ڕۆ كه‌ كه‌س نه‌ی‌ ده‌گوت باری‌ ڕسقتان به‌چه‌ند ، چونكه‌ خاوه‌ن شینایه‌كانی‌ سنوری‌ پارتی‌ هیچ كێشه‌یان نه‌بوو به‌یانیان زو له‌هه‌موولایه‌كه‌وه‌ ڕسقیان ده‌هێنایه‌ هه‌ولێر و بازاڕی‌ ڕسقیان زۆر هه‌رزان كرد ، به‌لاَم بۆ ئه‌وان هه‌رخێری‌ هه‌بوو ، چونكه‌ گازوایل و په‌ینی‌ كیمیاویان به‌هه‌رزان به‌ده‌ست ده‌كه‌وت به‌لاَم بۆ ناوچه‌ی‌ ئێمه‌ چونكه‌ ده‌بوایه‌ له‌سنوری‌ پارتیه‌وه‌ بۆمان بهاتایه‌ بۆیه‌ زۆر به‌گران ده‌گه‌یشته‌ ده‌ستمان ، هه‌ربۆیه‌ به‌هۆی‌ ڕوداوی‌ 31ی‌ ئاب زه‌ره‌رو زیانێكی‌ زۆر مان كرد كورد گوته‌نی‌ مادام سه‌رمان سه‌لامه‌ت بوو ماڵی‌ دنیا هیچ نییه‌ .
ئینجا به‌هۆی‌ گرانی‌ ئه‌وكات و ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌ی‌ پێمان كه‌وت به‌هۆی‌ 31ی‌ ئابه‌وه‌ به‌ناچاری‌ زۆربه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ گوند نشینه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاسبیه‌ك بكه‌ن به‌ره‌و هه‌ولێر كۆچیان كرد ، منیش هاتمه‌وه‌ هه‌ولێر و عاره‌بانه‌یه‌كم به‌كرێ‌ گرت له‌شێخه‌لاَ ڕسقم ده‌فرۆشت ، ئینجا جگه‌ له‌و ماندی‌ بونه‌ی‌ ڕۆژانه‌م و ڕاونانی‌ به‌ردوامی‌ عاره‌بانچیه‌كانی‌ ڕسق فرۆشتن له‌لایان پۆلیسه‌كانه‌وه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ كاسبیه‌كه‌مان ، ئینجا ئێوارانیش به‌نهێنی‌ گوێم له‌ئێزگه‌ی‌ ده‌نگی‌ گه‌لی‌ كوردستان ڕاده‌گرت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانین حاڵ و حه‌واڵی‌ یه‌كێتیه‌كه‌مان چۆنه‌ .
ئێزگه‌ی‌ ده‌نگی‌ گه‌لی‌ كوردستانیش وه‌ك پیشه‌ی‌ هه‌میشه‌یی‌ له‌تیژكردنه‌وه‌و به‌گڕخستنی‌ خه‌ڵك زۆر شاره‌زایه‌ ، چونكه‌ ئه‌وكاتی‌ تاكه‌ده‌نگی‌ یه‌كێتی‌ بوو كه‌ سنوری‌ ده‌به‌زاندو خۆی‌ به‌ماڵه‌ یه‌كێتیه‌كان ده‌كرد ، یه‌كێتیش باش ده‌یزانی‌ مۆدیلی‌ شه‌پۆلی‌ كورتی‌ 75مه‌تری‌ ئێزگه‌كه‌ی‌ هاته‌وه‌و هه‌رچی‌ خه‌ڵكی‌ یه‌كێتی‌ هه‌یه‌ له‌هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ر گوێ بیستی‌ ئێزگه‌ی‌ ده‌نگی‌ گه‌لی‌ كوردستان ده‌بن و هه‌ر ته‌نیا له‌ڕێگای‌ ئه‌م ئێزگه‌وه‌ ده‌زانن بارو دۆخی‌ یه‌كێتی‌ له‌چ حاڵێك دایه‌ ، ئینجا ده‌نگی‌ گه‌لی‌ كوردستانیش كه‌زمانحاڵی‌ یه‌كێتیه‌ نه‌زمێكی‌ تری‌ خه‌باتی‌ هێنایه‌ گۆڕێ‌ ، ئه‌ویش بۆ سه‌رنج ڕاكێشان و بزواندنی‌ حه‌ماسه‌تی‌ خه‌ڵكی‌ یه‌كێتی ،
به‌یانێكی‌ فه‌رمی‌ ده‌ركرد به‌ناوی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌دوای‌ 31 ی‌ ئابه‌وه‌ ده‌ستیان گرته‌وه‌ به‌یه‌كێتی‌ و نه‌یان هێشتوه‌ یه‌كێتی‌ بڕبڕه‌ی‌ پشتی‌ بشكێ ، ئه‌وه‌ یه‌كێتی‌ ده‌فته‌ری‌ سه‌روه‌ری‌ كردۆته‌وه‌ بۆ ناو نوسكردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست و مه‌ردایه‌تی‌ و گیانی‌ فیداكاری بوونه‌ له‌پێناو حزبی‌ شه‌هیدان كه‌یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانه‌ ، وه‌لحاسر ئێزگه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ گه‌رم كردم وه‌ك به‌ره‌مێز به‌گڕو ڤڕی‌ خستم بۆیه‌ به‌یانیه‌كه‌ی‌ له‌جیاتی‌ بچمه‌ گومرگ یه‌كسه‌ر به‌ره‌و شاری‌ كۆیه‌ به‌ڕێكه‌وتم به‌و مه‌به‌سته‌ی‌ تاكو له‌ده‌فته‌ری‌ سه‌روه‌ری‌ ناوم تۆماربكه‌م و بزانم حزبی‌ شه‌هیدان چی‌ له‌من ده‌وێ‌ بۆی‌ بكه‌م .
بائه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت من له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌پێش ڕاپه‌رینیش له‌ڕێكخستنی‌ كۆمه‌ڵه‌ بومه‌و له‌ڕاپه‌ڕینیش له‌شانه‌ چه‌كداره‌كانی‌ بروسك بومه‌و خاوه‌ن زۆرێك له‌شه‌یدو ئه‌نفالین
 بۆیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌و كاتی‌ په‌رۆشی‌ یه‌كێتی‌ بومه‌ .
ئینجا له‌كۆیێ‌ له‌ناو مه‌ڵبه‌ندی‌ 3 به‌رپرسه‌كانم بینی‌ و هه‌ڵوێستی‌ منیان به‌ره‌و ڕو زۆر به‌رز نرخاند و گوتیان یه‌كێتی‌ هه‌رگیز جارێكی‌ تر كه‌سانی‌ دڵسۆزی‌ خۆی‌ فرامۆش ناكات ، هه‌ربۆیه‌ش یه‌كێتی‌ ده‌فته‌ری‌ سه‌روه‌ری‌ داناوه‌ تاكو له‌سه‌ركه‌وتنی‌ دا تاجی‌ زێڕینی‌ شه‌ره‌ف و كرامه‌ت بخاته‌ سه‌ر ئه‌ندام و دۆست و هه‌وادارانی‌ كه‌له‌و كاره‌ساته‌ جه‌رگبڕه‌ پشتی‌ یه‌كێتیان گرت .
منیش وه‌كو پاتریه‌كی‌ فول شه‌حن كرابم به‌ڕێنمایه‌كی‌ ڕێك و پێك و به‌نازناوی‌ نهێنی‌ و بۆ ئاگه‌دار كردنه‌وه‌ له‌ئێزگه‌ی‌ ده‌نگی‌ گه‌لی‌ كوردستان به‌ره‌و هه‌ولێر گه‌ڕامه‌وه‌ ، زو توانیم چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له‌خه‌ڵكی‌ یه‌كێتی‌ دروست بكه‌م و دوایش چه‌ند لیژنه‌یه‌كی‌ تریان ته‌سلیم به‌ من كرد بۆ سه‌رپرشتی‌ كردن.
تێبینیه‌كی‌ گرنگ : یه‌كێتی‌ له‌وكاتی‌ دا له‌بارو دۆخێكی‌ لاوازی‌ ڕێكخستن دابوو ، بۆیه‌ ده‌یویست له‌ڕوی‌ ڕێكخستنه‌وه‌ له‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی‌ دانه‌بڕێ‌ و خه‌ڵكی‌ خۆی‌ لێی‌ نائومێد نه‌بن ، ده‌نا هیچ مه‌به‌ستێكی‌ سه‌ربازی‌ و شتی‌ وای‌ به‌ئێمه‌نه‌بو له‌ڕێنمایه‌كانیش هه‌رده‌م ئێمه‌یان ئامۆژگاری‌ ده‌كرد كه‌ئاگه‌داری‌ خۆمان بین و قسه‌و كرده‌وه‌ی‌ هه‌ڵه‌ نه‌كه‌ین ، چونكه‌ وایان حاڵی‌ كردین هه‌ركه‌ ئاشكرابین پارتی‌ هه‌موومان له‌ناومان ده‌بات بۆیه‌ زۆر ده‌ترساین و زۆریش به‌وریایه‌وه‌ یه‌كتریمان ده‌بینی‌ له‌گه‌ڵ براده‌رانی‌ تردا ، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وترسه‌شدا هه‌تا ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێشمان به‌ده‌ست ده‌گه‌یش بۆ خوێندنه‌وه‌ كه‌ئه‌وكاتی‌ زۆر به‌مه‌ترسیش داده‌نرا، به‌لاَم زۆربه‌ی‌ كات له‌ناو عاره‌بانه‌كه‌م هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ براده‌ران لێم وه‌رگرن و بیخوێنه‌وه‌ ، كه‌ش و هه‌وای‌ ڕێكخستنی‌ ئێمه‌ به‌ساڵی‌ هه‌شتایه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ به‌عس ده‌چو ئه‌وه‌نده‌ له‌ژێر ترس و دڵه‌ ڕاوكێدا بووین ، به‌لاَم چونكه‌ به‌خه‌یاڵی‌ خۆمان ناومان له‌ده‌فته‌ری‌ سه‌روه‌ری‌ نوسراوه‌ ، بۆیه‌ زۆر باكمان سه‌ختی‌ خه‌باتی‌ نهێنی‌ نه‌بوو .
ڕۆژێك له‌گه‌ڵ سه‌ر پرشتیاری‌ لیژنه‌یه‌كی‌ تر دانیشتم و لێیی‌ پرسیم گوتی‌ مووچه‌ی‌ ئێوه‌چه‌نده‌ بۆ لیژنه‌كه‌تان ؟ گوتم مووچه‌ی‌ چی‌ گوتی‌ وه‌لاَ من برا ده‌رێك ده‌ناسم خزمی‌ كاك ........ گوتی‌ مانگانه‌ی‌ سه‌رپرشتیاری‌ لیژنه‌كان له‌مه‌كته‌بی‌ ڕیكخستنه‌وه‌ بڕی‌ 1500تا2000دیناری‌ سویسڕی‌ ئه‌وكاتی‌ بۆیان خه‌رج ده‌كرێت ،
 منیش گوتم شتی‌ وام نه‌زانیه‌ پاره‌ بۆ لیژنه‌ هه‌بێت ، ئه‌ویش گوتی‌ خۆمنیش چاوم لێنیه‌ به‌لاَم ناخۆشه‌ بۆ هه‌ندێك هه‌بێت كه‌خزمی‌ خۆیانه‌و بۆ هه‌ندێكیش نه‌بێ‌ كه‌خزمیان نییه‌ ، منیش هه‌ستم كرد ئه‌و براده‌ره‌ ڕاست ده‌كات بۆیه‌ چومه‌وه‌ كۆیێ‌ ئه‌و جاره‌ كه‌مێك مامه‌وه‌ تاكو توشی‌ كارگێر مه‌ڵبه‌ندێك بوم كه‌براده‌رم بوو ، پاش چاك و چۆنی‌ كردن گوتی‌ به‌خوا پێم خۆش بوو موچه‌كه‌ت بۆ زیاد كرا منیش گوتم بۆ پێشان موچه‌كه‌م چه‌ند بوو گوتی‌ هه‌ر 700دیناره‌كه‌نه‌بوو گوتم ئه‌ی‌ ئێستا گوتی‌ بوه‌ته‌ 1000دینار گوتم ئه‌وه‌ تۆچۆن ده‌زانی‌ گوتی‌ كلێشه‌ی‌ موچه‌كان لای‌ منه‌ من ده‌چم پاره‌كه‌ ده‌هێنم له‌مه‌كته‌بی‌ ڕێكخستن كه‌بڕی‌ 180000 دیناره‌ تایبه‌ته‌ بۆ ڕێكخستنه‌ نه‌هێنیه‌كانی‌ ناوشاری‌ هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری‌ .
دوای‌ هه‌ر ئه‌و ڕۆژی‌ له‌كۆیه‌ چومه‌ ماڵی‌ ئه‌و ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تیه‌ی‌ لێپرسراوی‌ ڕێكخستنه‌كان بوو ، ئه‌و له‌ماڵ بوو گوتم كاك ........ باشه‌ مام جه‌لال بڕیاری‌ نه‌داوه‌ بڕه‌ پاره‌ك بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ژارانه‌ی‌ ڕێكخستن له‌هه‌ولێر خه‌رج بكرێت گوتی‌ وه‌لاَ شتێكی‌ واباسكراوه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر بدرێت ، منیش گوتم چما بۆ خه‌رجكردنی‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كیش بڕیاری‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ده‌وێت ، ئه‌ویش گوتی‌ خۆ به‌س ئێوه‌نین ئێمه‌ سێ‌ هه‌زار ئه‌ندامان له‌ناو هه‌ولێر هه‌یه‌ و سێ‌ هه‌زاریشمان له‌ده‌ورو به‌ری‌ هه‌ولێر هه‌یه‌ ئێ‌ خۆ موچه‌ی‌ شه‌ش هه‌زار كه‌س هه‌وه‌نته‌ نییه‌، وه‌لحاسر چه‌ند جاری‌ لێم ده‌پرسی‌ ئه‌رێ‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ بڕیاری‌ خه‌رجكردنی‌ موچه‌ی‌ نه‌دا ئه‌ویش هه‌رجاره‌ی‌ بیانوه‌كی‌ ده‌هێناوه‌ ، وه‌ك ئێستا چۆن ده‌ڵێن ترسی‌ ده‌ره‌كیمان له‌سه‌ره‌ ئه‌ویش ده‌یگوت ئێمه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ ترسی‌ هێرشی‌ پارتیمان له‌سه‌ره‌ كه‌ی‌ كاتی‌ موچه‌و موچه‌كاریه‌ .
هه‌ربه‌هۆی‌ نه‌دانی‌ موچه‌وه‌ براده‌رێكی‌ ترم كه‌ئه‌ویش سه‌رپرشتی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ توێژێكی‌ گرنگی‌ ده‌كرد پێمی‌ گوت ده‌ڵێن له‌مه‌كته‌ب ڕێكخستنه‌وه‌ موچه‌ دێت بۆ مه‌ڵبه‌ندو له‌وێشه‌وه‌ ده‌بێت ڕه‌وانبكرێت بۆ هه‌ولێرو بۆ ده‌ست لیژنه‌كان ، ئه‌و براده‌ره‌م خۆی‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو گوێی‌ له‌موچه‌ی‌ یه‌كێتی‌ نه‌بوو ، به‌لاَم چه‌ند ماڵه‌ یه‌كێتیه‌كی‌ هه‌ژاری‌ ده‌ناسی‌ پێی‌ خۆش بوو موچه‌ بۆ ئه‌ومالاَنه‌ وه‌رگرێت ، منیش گوتم بابچینه‌ كۆیێ‌ و یه‌كلای‌ كه‌ینه‌وه‌ بزانین موچه‌ هه‌یه‌ یان نا ، ئه‌و براده‌ره‌ی‌ له‌گه‌ڵم بوو ئه‌ویش ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ ده‌ناسی‌ چوینه‌ ماڵیان ئه‌و یه‌كسه‌ر گوتی‌ وه‌لاَهی‌ من هیچ حه‌زبه‌وبه‌ر پرسیاره‌تیه‌ناكه‌م توشی‌ شه‌رمه‌زاری‌ بوومه‌ ، چه‌ند جار داوام له‌مه‌كته‌ب سیاسی‌ كردوه‌ بڕه‌ پاره‌ك خه‌رجكه‌ن بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ژارانه‌ی‌ له‌هه‌ولێرن ، كه‌چی‌ خه‌رجی‌ ناكه‌ن .
براده‌ره‌كه‌م به‌ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ گوت وه‌لاَ بابه‌ ئێمه‌ پاره‌مان ناوێ‌ خوابكه‌م ناوه‌كانمان نه‌گاته‌وه‌ ده‌ست پارتی‌ ، قێڕسی‌ له‌پاره‌ش ، ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ زۆر ئه‌و قسه‌ی‌ پێناخۆش بوو گوتی‌ ناوی‌ ڕێكخستنه‌كانی‌ هه‌ولێر هه‌مووی‌ له‌ده‌فته‌ری‌ سه‌روه‌ری‌ نوسراوه‌ ئه‌و ده‌فته‌ره‌ش ته‌نیا له‌لای‌ مام جه‌لاله‌و جگه‌ له‌كاك ئه‌رسه‌لان كه‌سێكی‌ تر نابینێت .
ئینجا ئه‌و ڕۆژه‌ی‌ مام جه‌لال كه‌بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆوه‌ كه‌هاته‌ خزمه‌ت بارزانی‌ كه‌ساڵی‌ 1998بوو له‌وكاته‌ی‌ مام جه‌لال له‌هاوینه‌ هه‌واری‌ پیرمام له‌لای‌ مسعود بارزانی‌ بوو ، ئه‌و شه‌وی‌ ئاسایش من و نۆ براده‌ری‌ تری‌ ڕێكخستنی‌ نهێنی‌ ئاگه‌دار كرده‌وه‌ كه‌سبه‌ی‌ بچینه‌ ئاسایشی‌ به‌لده‌ی‌ هه‌ولێر ،
من ئه‌و شه‌وی‌ هه‌تا ڕۆژ بۆوه‌ له‌ترسان خه‌و نه‌چوه‌ چاوم شه‌وی دستان بوو هه‌رته‌واو نه‌ده‌بوو خۆر هه‌ڵبێت و ببێته‌ به‌یانی‌ و بزانم ئاسایش بۆچی‌ بانگمانی‌ كردوه‌ ، كاته‌كانی‌ دڵ توندی‌ و ترس ڕۆی و به‌یانی‌ زو هێشتا ده‌وام ده‌ستی‌ پێنه‌كردبو من له‌پێش ئاسایش ئاماده‌بوم ده‌بینم به‌منه‌وه‌ ده‌كه‌سین ئاسایش له‌دومانی‌ ناردوه‌ ، ئینجا براده‌رێكه‌م كه‌ئه‌ویش بانگ كرابو ده‌یگوت به‌خوا ده‌ترسێم مام جه‌لال ده‌فته‌ری‌ سه‌روه‌ریه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ خۆی‌ هێنابێت و پێشكه‌شی‌ ده‌ست كاك مسعود كردبێ‌ ، ده‌نا گه‌ر وانیه‌ پارتی‌ چۆن ده‌زانی‌ ئێمه‌ یه‌كێتین ، ئینجا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو ترسه‌ش پێكه‌نین گرتبومانی‌ كه‌ ئه‌و براده‌ره‌مان ده‌یگوت هه‌بێ‌ و نه‌بێ‌ مامه‌ ده‌فته‌ره‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ خۆی‌ هێناوه‌و ناومانی‌ داوه‌.
ئاسایش ئێمه‌ی‌ بۆ بانگ كردبو؟ ئێمه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ڕقو قینمان زۆر له‌پارتی‌ بوو هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تی‌ پارتی‌ ناسینماندا پارتیمان وه‌ك دڕنده‌ هاتبوه‌ به‌ر چاو بۆیه‌ هه‌رگیز به‌خه‌یاڵمان دانه‌ده‌هات پارتی‌ ویژدان و لێبوردنی‌ هه‌بێت به‌تایبه‌ت به‌رانبه‌ر به‌یه‌كێتی‌ ، ئاخر ئێمه‌ش نه‌هه‌قماننه‌بوو ، چونكه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ی‌ پارتی‌ كه‌سێكمان نه‌ده‌ناسی‌ كه‌باسی‌ پارتی‌ به‌چاكه‌ بكات بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مانده‌زانی‌ به‌زه‌یی‌ له‌ ئه‌خلاقی‌ پارتی‌ دا هه‌بێت .
ئه‌وه‌ی‌ له‌ژوری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ئاسایش بینیمان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی‌ بۆچونه‌كانمان بوو ، ئه‌فسه‌ری‌ ئاسیشی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌زۆربه‌ی‌ هه‌ڵس و كه‌تمانی‌ ده‌زانی‌ هه‌تا ده‌یزانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێش ده‌خوێنینه‌وه‌ ، كاتێك ئه‌فسه‌ره‌كه‌ قسه‌ی‌ ده‌كرد قسه‌كانی‌ زۆرینه‌ی‌ ڕاست بوون ، به‌لاَم له‌ژماره‌و له‌هه‌ندێك هاتو چۆماندا هه‌ڵه‌ی‌ هه‌بوو به‌هه‌ر حاڵ منیش گوتم مادام سوری‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ له‌ڕێكخستنی‌ یه‌كێتین و ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ ده‌خوێنینه‌وه‌ ئه‌ی‌ بۆ له‌وكاتی‌ ئێمه‌تان نه‌گرت ؟
 ئه‌فسه‌ره‌كه‌ گوتی‌ نیوه‌ی‌ هه‌ولێر یه‌كێتیه‌ خۆناكرێت هه‌مووی‌ بگرین ، ئێمه‌ كه‌سێك ده‌گرین نیه‌تی‌ خراپه‌كاری‌ هه‌بێت كه‌ئێوه‌شمان نه‌گرتوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌بوه‌ ئێوه‌ هیچ مه‌به‌ستێكی‌ خراپه‌ له‌نیه‌تان نه‌بوه‌ به‌رانبه‌ر پارتی‌ بیكه‌ن ، به‌لاَم هه‌ر ڕقێكی‌ چه‌سپاو له‌دڵتان هه‌یه‌ به‌رانبه‌ر پارتی‌ ئه‌وه‌ش له‌به‌هه‌ڵه‌ حاڵی‌ بوون له‌سه‌ر پارتی‌ سه‌ر چاوه‌ی‌ گرتوه‌.
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ مه‌ڵبه‌ند بۆ هه‌ولێرو به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ، به‌هۆی‌ لێك نزیك بونه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌ ئاشتیه‌ خوازیه‌كانی‌ نێوان یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ، مه‌ڵبه‌ندی‌ سێی‌ یه‌كێتی‌ گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر و ئه‌و به‌رپرسه‌ش گه‌ڕاوه‌ بۆ هه‌ولێر ، ڕۆژێك كاكی‌ به‌ر پرسی‌ لای‌ نوسینگه‌یه‌كی‌ كڕین و فرۆشتنی‌ زه‌وی‌ و زارم بینی‌ له‌سه‌ر جاده‌ی‌ 100مه‌تری‌ هه‌ولێر هه‌ركه‌ ئه‌و له‌نوسینگه‌كه‌ ڕۆی‌ منیش چومه‌ لای‌ نوسینگه‌كه‌ كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ده‌ناسم گوتم ئه‌رێ‌ تازه‌ كاك ......... بینی‌ لێره‌ ئه‌وه‌ چۆنه‌ هاتوه‌ بۆ نوسینگه‌ی‌ كڕین و فرۆشتنی‌ زه‌وی‌ ، گوتی‌ وه‌لاَ ئه‌و هاتوه‌ زه‌وی‌ بۆ بكڕم له‌سه‌ر سه‌د مه‌تری‌ منیش گوتم بۆ زه‌وی‌ فرۆشتن هه‌یه‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌ گوتی‌ به‌ڵێ‌ هه‌یه‌ ئێستا شه‌ش سه‌د مه‌تر زه‌وی‌ كه‌ دووپارچه‌ی‌ سێ‌ سه‌د مه‌ترین له‌ته‌نیشت یه‌كن بۆ كاك....... قه‌وله‌ بیكڕم ، گوتم ئه‌وه‌ به‌مه‌تره‌ یان به‌پارچه‌یه‌ خاوه‌ن نوسینگه‌كه‌ گوتی‌ زه‌وی‌ له‌سه‌ر سه‌د مه‌تری‌ گرانه‌ به‌مه‌تر ده‌فرۆشێت مه‌تری‌ به‌سێ‌ هه‌زاردیناری‌ سوسری‌ ئه‌و كاتی‌ ، ئینجا كاكی‌ سه‌ركرده‌ زه‌ویه‌كه‌ی‌ كڕی‌ كه‌ڕوه‌و قیبله‌ن واته‌ به‌ره‌و ڕۆژه‌ ، كه‌ئه‌وه‌ش مواسه‌فاتی‌ پله‌یه‌كی‌ خانوه‌ له‌هه‌ولێر .
ئینجا ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ته‌وه‌ بڵێم له‌یادی‌ ڕوداوی‌ 31 ی‌ ئابدا ، ئه‌و پرسیاره‌یه‌ له‌سه‌ر كردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ و جه‌نابی‌ مام جه‌لال ئه‌رێ‌ چتان له‌ده‌فته‌ری‌ سه‌روه‌ری‌ كرد؟ ئایا ئه‌و ده‌فته‌ره‌ له‌گه‌ڵ بارگه‌و بارخانه‌ی‌ نه‌وشیروان بۆ گرده‌ ڕۆشتوه‌ یان له‌هاوینه‌ هه‌واری‌ سه‌لاحه‌دینه‌ یان له‌كون و قوژبنی‌ ژوره‌ زۆره‌كانی‌ مامه‌یه‌ له‌قه‌لاَچۆلانه‌ یان له‌سلێمانیه‌ یان له‌دوكانه‌ یان به‌غدایه‌ ؟؟؟ هه‌رچه‌نده‌ باوڕیشناكه‌م ئه‌و ده‌فته‌ره‌ له‌ژوره‌كانی‌ مامه‌ مابێ‌ چونكه‌ گه‌ر بمایه‌ داده‌ هێرۆ كه‌زۆر حه‌زی‌ له‌خوێندنه‌وه‌ی‌ كتێب و ده‌فته‌ره‌ كۆنه‌كانه‌ جارێك هه‌ر ده‌یخوێنده‌وه‌و له‌سه‌ر وتاری‌ گۆڤاری‌ خاكدا ئاماژه‌ی‌ به‌تۆز لێ نیشتوی‌ ده‌فته‌ری‌ سه‌روه‌ری‌ ده‌كرد و هه‌رنا به‌قه‌د مشكێكیش باسی‌ ژیانی‌ پڕله‌ڕه‌زاله‌ت و ده‌رده‌سه‌ری‌ ڕێكخستنه‌ نه‌هێنیه‌كانی‌ دوای‌ 31 ی‌ ئابی‌ ده‌كرد .
ary_esmail@yahoo.com
هيواى كةل
2/9/2011
......................................
ريبةند
2/9/2011
......................................
ئالان
30/8/2011
كاكة وةرن جيتر كيَل مةبن حيزبايةتى مةكةن بارة خركةنةوةو مندالَةكانتان بةروةردة بكةن، دةنكيش بدةنة ئةو كةسةى كة بةرنامةى هةية بؤ بةرِيَوة بردن و لةناو ئةوانيشس ئةو كةسةى كة بةرنامة و وةعدةكانى جيَبةجيَكردووة
pezishkek-hawler
30/8/2011
yady 31 y abb law barezay ba nawy partyak w sarjam aw partyana piroz bet ka shanazy ba rojy... natawayaty dakan aw bradara pedachet tamany zor gawra nabet la yadi chw bet la sardami saddami gor ba gor zhyan w bary gwzarany xallki zor peshkawtwtr bw laway esta wa rezhay hazhary la naw xallki xwendawar w na xwendawar zor kam bw tanha shtek ka nabw azady bw boya peshkawtn zeatr ba hoy habwny amrazy peshkawtna nak sarokayaty harem w barez barzany pembllen agar party shorshgera shorshy dzhy ke krdwa?? agar basy ba3s akan :awa 13y abb agar basy iran dakan awa bgrenawa bo mezhw la 19/03/1974 aw katay barzany bawk ba shyi got:ema hawllaty iranin w xzmatkary nishtimanin w ashbatalli ba shorsh krd batbaxty am 7izba lawaya ka shanazy ba hamw xayantakan akan labar aw hoyanay sarawa shtek nya la sarwaryakni party ba nawy shorsh jga la :ightyalat w peyaw kwshtny nheni w kp krdni dangy azad w bnyat nany kopmanyi gawra w paywandi bazrgany lagall drawsekan
جوانترين شارة هةوليرة هةوليرة
30/8/2011
جةزنةكة بوو بة 2 جةزن هةولير رزكاري بووو لة دةستي تاقميكي دز و بياو كوزةكاني كؤسرةت دوايي ئةو
ئاسؤ
29/8/2011
بؤ بارتيةك ..... بةناوى خةلكى هةوليرةوة قسةمةكة......31ى ئاب بةلةيةكى رةشة بةناوجةوانى.......لة31ى ئابةوة هةولير دووبارة داكير كراوةتةوة و ئازادى تيدا خناكاوة......ئةنجامى دةنكدانى ت
hasan
29/8/2011
piroz bit 31ab ka dez....la hawler dar keran.
ئاوات قه ره داخى
29/8/2011
هاورييان كاتى ئه وه نيه كاى كون به بابكه ين ئه وه ى روى روى-كرنك ئه وه يه ئه وهه لانه ى رابردوو دوباره نه بنه وه-ئه وه توركه كانه ئيستا به ديار جاوى مافى مروف وئه مه ريكاو هاوبه يمانه كانيانه وه جون قه تل و عامى كورد ده كه ن--با هه مومان به شدار بين له خه باتى مه نيانه دزى عوسمانى و فارسه صه فه ويه كان......
reband
29/8/2011
xwa kak massud barzani bpareze, barasty dlsoztrien kasa bo kudu kurdistan. barasty %90 moeshkilakany kurdistan puk wa jalalyakan leybarprsyarn.
هةوليرةيةك
29/8/2011
بيرؤزة 31ي ئاب جةزني داكيركردني هةولير ...بيرؤزبيت .....!!!!!!!!!!!!!!
sami hawlery
29/8/2011
janaby axay party barzany bo to taka kasa ka jegay mtmana be,tanha ewan chlkaw xorakany barzany ka gwe rayaly abn ,ema wak xalky rasany hawler hich kateku ba hich shewayak aw ba sarok nazanyn..........
زيرةفان بيندرويي
29/8/2011
پیرۆزبایی یادی 31 ئاب له‌ جه‌نابی سه‌روك بارزانی و هه‌مو ئه‌ندامانی پارتی و هه‌وادارانی پارتی ده‌كه‌م . هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانین بۆ هه‌مو ئه‌ندامانی "بةناوي ئازادي رادةربرين تكاية بلاوي بكةوة كاكي ادمين"
ئاسوبه رزنجى
29/8/2011
مام جه لال ومسعودبارزانى له كوران وكومه ل ويه ككرتوزوربياوترن
هةولئرى كؤسرةتى
29/8/2011
ههههه بةراستى جئكةى بئكةنينن بارتيةكان بارتيةكان شانازى..... هةل كرةكةيان ئةكةل هةر جارةو بؤ يةكئ هةل ئةكرئ بؤ توركياو بةعس و اسرايل من وةك هةولئريةكى كؤسرةتى بةبارتيةكان ئةلئم خؤتان لةكئلى مةدةن جونكة ئةكةر من لةجئكاى ئيوةبم ئةو سةرؤكةم ناوئ كةخيانةتى لةنيشتيمانةكةم كردبئ وةلةهةمان كات بةدةستى خؤى ئازانةبئ بةبئكانة خؤى هةل كئشئت
هةولئرى كؤسرةتى
29/8/2011
ئةبئت بارتيةكان وابلئن من بئيان ئةلئم ئيمةى هةولئرى وة يةكئتيش تاماوين هةر لةكةل بارتى دكتاتؤروو ئاشت نابينةوة وة من بؤساتيكيش مةسعود بةسةرؤكى خؤم نازانم جونكة من سةرؤكيكم ناوى ..................
پارتییه‌ك
29/8/2011
بیرۆزه‌ یادی 31 ئاب رزكار كردنی هه‌ولیر له‌ زیر ده‌ستی ئیتیلاعاتی ئیرانی هه‌ولیر له‌و رۆزه‌وه‌ تاكو ئیستا بیشكه‌وتن به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینیت..به‌ریزم سه‌رۆك بارزانی تاكه‌ كه‌سه‌ له‌ كوردستان جیكای متمانه‌ی میله‌ته‌ بارزانی بۆ به‌رزه‌وه‌نمدی میله‌ت هه‌موو شتیك ده‌كات خه‌لكیش تا بارزانی مابیت ئه‌وا هه‌ر كوئرایه‌لی ده‌بن و هه‌ر ریزی لئ ده‌كرن..ئه‌نجامی ده‌نكدانیش كه‌واهی راستی قسه‌كانمن
سه‌رنج و تێبینیت بنێره‌
ناو:
تێکست:
نابێت له‌ 1000 پیت زیاتر بێت


ته‌نها 1000 پیتت ماوه‌ ...


 
 

وەلامیک بۆ (دژایەتیەکەى جامیعەى عربى بۆ بەدەولەت بوونى کوردستان)
بۆ یه‌كه‌م جاره‌ - خه‌ریكه‌ به‌ره‌ی (هێرۆ خان) شكست بهێـنی
سه‌ركه‌وتنه‌ - له‌لایه‌ن (هاوپه‌یمانی نیشتمانی) مالیكی ئیقناع كرا ده‌ست له‌ سه‌رۆك وه‌زیران هه‌لگری
چاره‌ی فره‌ كاندیدی نێو (ی.ن.ك) ده‌كرێـت
به‌ هۆی ناكۆكی نێـو (ی.ن.ك) :
خه‌ریكه‌ پۆستی سه‌رۆك كـۆمار له‌ ده‌ست كورد ده‌رچێت
پارێزگاری دهۆک: هەڕەشەی دەستبڕین دەکات
ستانده‌ر
ســتانده‌ر له‌ گۆگڵ پڵه‌س
standardkurd - copyrights 2008-2011 All Rights Reserved
created by Avesta Group