نامه‌یه‌كی كراوه‌ له‌ باوك و دایكی‌ قوتابیانی‌ قوتابخانه‌كانی‌ ئیشق و نیلوفه‌ری‌ ده‌زگای‌ فه‌زاله‌ر
27/10/2011 AAA

به‌ناوی‌ خوای‌ گه‌وره‌و میهره‌بان
بۆ به‌ریزان د. به‌رهه‌م صالح سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌ریم
مامۆستا سه‌فین دزه‌یی‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌
مامۆستا جلال همزه‌ كاكه‌ شین به‌ریوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌ولیر
كاك نه‌وزاد هادی‌ پاریزگاری‌ هه‌ولیر
د.عمر نوره‌دینی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فیركردن له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
ده‌زگای‌ فه‌زاله‌ر بۆ په‌روه‌رده‌و فیركردن كه‌ ده‌زگایه‌كی‌ ئه‌هلی‌  په‌روه‌رده‌ییه‌و له‌سالی‌ 1994 دامه‌زاروه‌ له‌ كوردستان و له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌ریم و وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌وه‌ ریگای‌ پیدراوه‌ كه‌ له‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌و فیركردن كاربكات كه‌ تاكو ئیستا خۆی‌ له‌ زانكۆی‌ ئیشق و جه‌ند قوتابخانه‌ییه‌ك هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی‌ تاكو قۆناغی‌ ئاماده‌یی‌ قوتابخانه‌ی‌ زۆری‌ كردۆته‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ شاره‌كانی‌ كوردستاندا كه‌ له‌ راستیدا له‌ سه‌ره‌تاكانی‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌ تاكو 5 سال له‌مه‌ پیش خزمه‌تیكی‌ باشی‌ قوتابیانی‌ كردووه‌و ده‌رچووی‌ زیره‌كی‌ هه‌بووه‌  به‌لام زۆر به‌داخه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ ده‌زگای‌ فه‌زاله‌ر توانی‌ خۆی‌ بچه‌سپینیت و قوتابیان به‌روه‌ خۆی‌ په‌لكیش بكات كه‌چی‌ ئیستا ئه‌م ده‌زگایه‌ زۆر بی‌ منه‌تانه‌ مامه‌له‌ ده‌كات له‌گه‌ل قوتابیه‌كانی‌ گشت قۆناغه‌كان و به‌جۆریك كه‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و دایك و باوكانه‌ی‌ منداله‌كانیان له‌ قوتابخانه‌كانی‌ سه‌ر به‌ ده‌زگای‌ فه‌زاله‌ر ده‌خوینن زۆر بیزاربوون له‌ مامه‌له‌ كردنیان و وه‌كو سالانی‌ رابردوو گرنگی‌ ناده‌ن به‌ هینانی‌ مامۆستا شاره‌زاو پسپۆر به‌لكو ته‌نها ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ به‌لای‌ ئه‌وانه‌وه‌ مامۆستاكان تورك بن، بۆیه‌ لیره‌وه‌ ئیمه‌ وه‌كو ژماره‌یه‌ك له‌ باوك و دایك و كه‌س و كاری‌ قوتابیه‌كانمان له‌ قوتابخانه‌كانی‌ ئیشق و نیلۆفه‌ر چه‌ند خالیك ده‌خه‌ینه‌ روو وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك  بۆ ده‌زگای‌ فه‌زاله‌ر و قوتابخانه‌كانیان له‌ شاری‌ هه‌ولیر كه‌ هه‌ندیكمان منداله‌كانمان له‌وی‌ ده‌خوین هه‌ر له‌ ره‌وه‌زه‌وه‌ تاكو زانكۆ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان و هاولاتیانیش ئاگادار بن :
1.    چیتر قبول ناكه‌ین هه‌موو سالیك به‌ زۆر پاره‌ له‌ قوتابیانمان بسه‌نن كه‌ به‌ زۆری‌ مامۆستا توركه‌كان داوای‌ پاره‌ ده‌كه‌ن و هه‌ره‌شه‌ی‌ ده‌رنه‌چونیان ده‌كه‌ن له‌ وانه‌كاندا گه‌ر پاره‌ نه‌ده‌ن بۆ قوربانی‌ بۆ مه‌به‌ستی‌ قوربانی‌ كردن له‌ جه‌زنی‌ قوربانی‌ پیرۆز كه‌ سال به‌ سال زیاتر ده‌بیت و دوایش به‌ناوی‌ ئیمه‌وه‌ پیاوه‌تی‌ به‌سه‌ر خه‌لكی‌ كوردستان و حكومه‌تدا ده‌كه‌ن، بۆ ئاگاداریتان ئیمسال بۆ هه‌ر قوتابیه‌ك داوای‌ 300 $ یان كردووه‌ له‌ كاتیكدا قوربانی‌ كردن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ ئیوه‌وه‌ نییه‌, دانیاش بن هه‌موو قوتابیان له‌ ترسی‌ ده‌رنه‌چواندنیان پاره‌یان داوه‌ بۆ قوربانی‌
2.    گه‌راندنه‌وه‌ی‌  پاره‌ی‌ وه‌رگیراو له‌ گشت قوتابیان كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا به‌مه‌به‌ستی‌ حه‌یوان سه‌ربرین بۆ قوربانی‌ كردن له‌ قوتابیان وه‌رگیرابوو له‌لایه‌ن مدیر و مامۆستاكانه‌وه‌
3.    نامانه‌ویت چیتر قوتابیانمان به‌ موناسه‌باته‌كانه‌وه‌ مشغول بكه‌ن وه‌ك ده‌عوه‌ت و ده‌عوه‌ت كاری‌ و پیشانگای‌ خواردن و جل و به‌رگ
4.    نامانه‌ویت چیتر مامۆستا نا پسپۆرو شاره‌زا بهینن
5.    به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ خویندن
6.    داوا ده‌كه‌ین چیتر به‌ زۆر خۆتان ده‌عوه‌ت نه‌كه‌ن بۆ ماله‌كانمان وه‌ك هه‌ندیك له‌ مامۆستا توركه‌كان هه‌ر رۆژه‌و خۆیان له‌مالی‌ قوتابیه‌ك ده‌عوه‌ت ده‌كه‌ن
7.    چیتر قبول ناكه‌ین ئه‌و قوتابیانه‌ وه‌ربگرین له‌ كاتیكدا هه‌ندیك له‌ قوتابیه‌كان نمره‌كانیان %55 تیپه‌رناكات به‌لام به‌ قاره‌ دان و سپلیت هینان و سه‌یاره‌ كرین ئه‌و قوتابیانه‌ وه‌ربگرن
8.    داوا ده‌كه‌ین چیتر میشكی‌ قوتابیانمان تیك مه‌ده‌ن به‌ ووته‌و كتیبه‌كانی‌ فتح الله‌ كوله‌ن له‌ كاتیكدا خۆتان هه‌رده‌م ده‌لین ئیمه‌ رقمان له‌ سیاسه‌ته‌و ئیمه‌ ده‌زگایه‌كی‌ په‌روه‌ده‌ین كه‌چی‌ خۆشتان ده‌تانه‌ویت به‌ زۆر سیاسه‌ت و بیرو بۆچوونی‌ صۆفی‌ گه‌ریانه‌ی‌ فتح الله‌ گوله‌ن فیری‌ قوتابیانمان بكه‌ن
9.    زیادنه‌كردنی‌ پاره‌ی‌ قوتابیان و جیگیر كردنی‌
10.    چیتر قبول ناكه‌ین جیاوازی‌ بكریت له‌ نیوان قوتابیانی‌ كورو كچی‌ مسۆوله‌كان و قوتابیانی‌ ئاسایی‌
داواكارین له‌ خودی‌ ده‌زگای‌ فه‌زاله‌ر كه‌ به‌ ووردی‌ ره‌چاوی‌ ئه‌م خالانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ بكه‌ن و به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌كو سالانی‌ 90 كان سومعه‌و كولیتی‌ به‌رز بگه‌ریننه‌وه‌ بۆ گشت ئاسته‌كانی‌ خویندن، گه‌ر بیتوو له‌ماوه‌ی‌یكی‌ زۆر نزیكدا ئه‌م خالانه‌ جیبه‌جی‌ نه‌كه‌ن ئه‌وا ریگه‌ی‌ یاسایی‌ ده‌گرینه‌ به‌ر وه‌ك خۆپیشاندانی‌ گشتی‌ و تۆماركردنی‌ داوای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر م.تالب سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ فه‌زاله‌ر و هه‌ندیك له‌ مامۆستاكان چونكه‌ وه‌ك ئیمه‌ ئاگادارین م. تالیب به‌رده‌وام داوا له‌ مامۆستاكان ده‌كات پاره‌ی‌ زۆر وه‌ربگرن له‌ قوتابیان و پاشان پاره‌كه‌  ده‌نیریته‌وه‌ توركیا.
له‌ كۆتاییدا داوا له‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین به‌زووترین كات به‌دوا داچوون بۆ ئه‌م خالانه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌ن و ریگای‌ یاسایی‌ بگرنه‌ به‌ر
باوك و دایكی‌ قوتابیانی‌ قوتابخانه‌كانی‌ ئیشق و نیلوفه‌ری‌ ده‌زگای‌ فه‌زاله‌ر – اربیل
2011-10-27 5 شه‌ممه‌
رامالَ ئةحمةد
30/10/2011
حكومةتى هةريَم بيَويستة بشت بةكؤمبانيا خؤمالَيةكان ببةستئ نةوةك كؤمبانيا بيانيةكان، ئينجا تورك دزى كورةدة كةى دةي ويَت مندالَى كورد فيَرى زانست بكات، من خؤم خويَندكارى زانكؤى ئيشق بوومة، بةلاَم لةبةر جةند هؤكاريَك جيَمهيَشت، هيوادارم حكومةت جاوديَرى وردى ئةو كؤمبانياية بكات
كاروان
27/10/2011
ئه‌گه‌ر ئه‌و باوكو دايكانه‌ راست ده‌كه‌ن به‌و شێوه‌يه‌ يه‌ ئيتر بۆچي سالانه‌ پاره‌يه‌كي زۆر ده‌ده‌ن به‌و ده‌زگايه‌ بۆئه‌وه‌ي منداله‌كه‌يان فێر بكات با منداله‌كانيان له‌و خوێندنگايانه‌ ده‌ربهێنن به‌لام وادياره‌ ئه‌و دايكو باوكانه‌ كوردێكي ره‌گه‌ز په‌رستن و كينه‌ له‌دلياندايه ...
سه‌رنج و تێبینیت بنێره‌
ناو:
تێکست:
نابێت له‌ 1000 پیت زیاتر بێت


ته‌نها 1000 پیتت ماوه‌ ...


 
 

بۆ یه‌كه‌م جاره‌ - خه‌ریكه‌ به‌ره‌ی (هیرۆ خان) شكست بهینی
سه‌ركه‌وتنه‌ - له‌لایه‌ن (هاوپه‌یمانی نیشتمانی) مالیكی ئیقناع كرا ده‌ست له‌ سه‌رۆك وه‌زیران هه‌لگری
چاره‌ی فره‌ كاندیدی نیو (ی ن ك) ده‌كریت
به‌ هۆی ناكۆكی نێـو (ی.ن.ك) :
خه‌ریكه‌ پۆستی سه‌رۆك كـۆمار له‌ ده‌ست كورد ده‌رچێت
پارێزگاری دهۆک: هەڕەشەی دەستبڕین دەکات
ئه‌و لێـدوانه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی له‌باره‌ی مام جه‌لال (ی.ن.ك)ـی بێزار كرد
ستانده‌ر
ســتانده‌ر له‌ گۆگڵ پڵه‌س
standardkurd - copyrights 2008-2011 All Rights Reserved
created by Avesta Group