موناجات ، ڕۆح و ناسینی جوانی
26/3/2012
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی
له‌م هه‌واری عیشقه‌دا، دونیا بێده‌نگی دایپۆشیوه سروشت هه‌موو بۆ به‌هاری جوانی خۆی گۆڕیوه تابلۆکانی دونیا ، هه‌موو بون به هێمای جوانی تۆ جوانی تۆ هه‌ر باقی یه ! کات و زه‌مانی بڕیوه کاتێک خه‌می دونیا لێمان ده‌ئاڵێ به‌یادی جوانی تۆ ، خه‌م ده‌ڕه‌وێته‌وه
هه‌ر تۆی به‌خشین بوه بهسیفهتت پێغه‌مبه‌رانه ، بانگ بێژی ڕێی هیدایه‌تت هه‌ر( ڕۆحێك) بوو به میوانی ئه‌و هه‌واره ده‌بێ بگرێته به‌ر ڕێگای بهوهسڵت
لێمان مه‌گره ، ئه‌گه‌ر به‌نه‌زانی دێینه گۆ یارمه‌تیمان بده ، بۆ باسی جوانی تۆ لهتاریکیدایه ، دڵێك دور بێ لهنورت ده‌زانێ خۆشی چیه ؟ تا ڕوو بکاته قیبله‌ی تۆ
میحرابێک به‌ئارامی و چرایه‌ك له هه‌واری ڕۆح‌دا ده‌بێ تاریکی ببڕێت به‌ره‌و نورو جوانی خودا باسی عیشق له نیگای چاواندا نیه تابه‌یانی کا ، میوانه‌که‌ی ماڵی خودا
به‌هه‌شتی ئه‌وێ ، ده‌روازه‌ی له دونیایه کلیلی ئه‌و به‌هه‌شته ناسینی جوانی الله که‌من ڕۆحم په‌ی به‌جوانی ئه‌و نه‌با ئه‌سته‌مه بێ مه‌یل بم ، به‌م ژینی دونیایه
ڕۆح موسافیری ڕێگای ژیانه نه بۆ دونیا ، نه له‌گه‌ڵ ئێره ده‌بێ جراخانبێ ئه‌و میحراب و رێگه هه‌واره عیشق نابێ بوه‌ستێ ، نابێ بمرێ به‌تاسه‌وه ڕێ ببڕێ ، له سه‌فه‌رو جیهانی پهنهانا
|
|
|
|
پەیجی ستاندەر لە فەیسبووک
|
|
|