روحی زەرد
30/8/2012 شاناز روحانی

شعری: شاناز روحانی
چیرۆکێکی مناڵانەی سەردەمی باوەشی ئەستێرەیەک
تۆی لە دێڕە بەجێماوەکانی ناو ئینجانەی
تەمەنی مناڵیمدا جێھێشتبوو..
دیدەنیم پێت ئەڕوانێتە سووچ و کۆڵانەکانی دوێنێی منێک
کە تا ئێستاش حەسرەتی ڕوانینی چاوەکانی مناڵیم لەوێ ماون،
ئێستاش دڵۆپەی ئارەزوویەکم بۆ کۆلارەی ئاسمانی تۆ 
بەرز بەرز کەوتۆتە ڕێ،
ئێستاش بووکە شووشە بێدەستەکان لە ھەڵۆی سەرچایاکان 
ھەڵکوڕماوترن بەرزە فڕترن،
ئێستاش لە شێرە بەفرینەکەی ئەوێ زستانێ
چەق بەستووترە پڕ حەسرەتترە...
باشتر بڵێم زووبانی ڕوح لە بارنێک پاراوترە،
خۆت ئەزانی باڵە فڕەم لە ھەورەکان بەرزترە
گەر تا ئێستاش نەتناسیووم باش بزانە
ئەو چنارەم ئەزەلی ھیچ ھەڵپاچینێک ووشکم ناکات
ھاژە ھاژی ئەو شەپۆلەم توڕەبوونی ھیچ دەریایەک ناموەستێنێت.
لە باران دادپەروانەتر باریومەتە سەر ھەمووتان..
بەڵام نەکەم بۆ تەنھا ساتێکیش
پشکۆی ناخم داگیرسێنن
نەکەن بیر لەھەڵەیەکی لەو جۆرە بکەنەوە
گەر توڕەم بکەن پێـتان دەڵێم:
باڵندەیەکی بەرزەفڕی ئەم شاخانەم
گەردەلوولی ھیچ پایزێک و کڕێوە بەفری زستاننیش ماندووم ناکات
خاکی ڕێگای پایزێکم کە تا ئەبەد روحانیەکم کۆتایم نایەت..
کۆڕاڵی سەر زوبانی دڵی شاخ و ناخی دەریام
کە ھیچ کاتێک تەواو نابم..
تەواو نەبوون سکاڵای بەشێک لە تەمەنی نوێبوونەوەی لای من کردووە
کریستاڵی کڵۆ بەفرەکانی زستانیش 
ئێستا لە سۆمای چاوەکانی مندا ئەبارن
تازەش ئاڵتوونی گەڵا وەریوەکانی ئەوێ پایزێ
بوونە بەشێک لە خۆراک و پۆشاکی ڕوحی زەردم...

شەوی ٢٥ لەسەر ٢٦-٨-٢٠١٢ 
karzan-blbas
31/8/2012
زۆر جوانە دەستەکانت خۆش
سه‌رنج و تێبینیت بنێره‌
ناو:
تێکست:
نابێت له‌ 1000 پیت زیاتر بێت


ته‌نها 1000 پیتت ماوه‌ ...


 
 

به‌یاننامه‌ی ده‌زگای ستانده‌ر
له‌ سه‌ر ده‌ستگیركردنی سه‌لمان كۆچه‌ری
سەلمان کۆچەری ڕۆژنامەنوس دەست بەسەرکرا
شالاوی عه‌لی عه‌سكری:
نهێنی ترسناك له‌باره‌ی ته‌ندروستی مام جه‌لال ئاشكرا ده‌كات
روون كردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌و 9 په‌كه‌كه‌ی (پ.د.ك) ته‌سلیمی توركیای كردونه‌
ده‌نگی گۆران زۆر زیادی كرد
ریكلام
ستانده‌ر
ريكلام
standardkurd - copyrights 2008-2011 All Rights Reserved
created by Avesta Group