یه‌كێتی و پارتی ئاماده‌نین موسته‌شار و ئه‌نفالچییه‌كان ڕاده‌ستی دادگا بكه‌ن
29/8/2011
خوێنه‌رانی ستانده‌ر: وه‌ك ئاشكرایه سه‌دان موسته‌شارو ئه‌نفالچی له‌كوردستان ده‌ستیان به‌خوێنی گه‌له‌كه‌مان سور بووه، یاسا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌واندا په‌كی كه‌وتووه و تائێستا یه‌ك موسته‌شارو ئه‌نفالچی به‌نموونه نییه باسی بكه‌ین كه ده‌ستگیركرابێت و له زیندانهكاندابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ئاشكرا هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن و ئاماده‌نین ڕاده‌ستی دادگایان بكه‌ن، به‌ڵگه بۆ ئه‌مه‌ش قسه‌كانی خالیدی خوله سور بوو كه‌له كه‌ناڵی ئاسمانی نالیا چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌نجامدا. ئایا بۆچی ده‌سه‌ڵات پشتگیری ئه‌و جاش و موسته‌شارانه ده‌كات؟ ئایا له‌وه ده‌ترسن كه ئه‌و موسته‌شارانه له‌سه‌ر به‌رپرسان شایه‌تی بده‌ن؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و موسته‌شارانه بدرێنه دادگا به‌رپرسانی كوردستان تێوه‌ده‌گلێن ؟ ئایا به‌رپرسانی كوردستان هاوبه‌شی ئه‌نجامدانی تاوانی ئه‌و موستهشارانهیان كردووه؟ ئایا به ته‌سلیم كردنی موسته‌شاره‌كان و ئه‌نفالچییه‌كان هه‌موو ڕاستییه شاراوه‌كان له‌سه‌ر به‌رپرسان ئاشكرا ده‌بێت ؟ خوێنه‌رانی ستانده‌ر، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گرنگه ڕای خۆتان بنوسن و دوور بن له ناوزڕاندن، به‌پێچه‌وانه‌وه بڵاوناكرێته‌وه. تكایه به ڕێنوسی كوردی بنوسن
(2210) جار خوێندراوه‌ته‌وه
|
|
|
|
پەیجی ستاندەر لە فەیسبووک
|
|
|