ستاندار

هەواڵی کوردستان

لە باکوری کوردستان ٥ سەربازی تورک کوژران

لەلایەن ستاندار Posted on 498 جار بینراوە 0 سەرنج
ستاندەر ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلاکانیان لە چەندین هێرش دا لە رۆژانی رابردو لە دژی سوپای تورک پێنج سەربازیان کوشتوە و چەندانی دیکەشیان بریندار کردوە. دو هێرشەکە لە ناوچەی چەلێ و گەڤەر ئەنجامدراون. جێی ئاماژە پێکردنە لە ماوەی ڕابردو سوپای تورک لەشکرێکی زۆری لەو ناوچەیە بڵاو  کردوتەوە و هاتونەتە ناو سنوری هەرێمی کوردستانیش، هاوکات گەریلاکانی سەر ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

کۆبونەی هەر سێ لایەن و چەند بڕیارێک

لەلایەن ستاندار Posted on 903 جار بینراوە 0 سەرنج
ستاندەر شەوی ۲۰۱۸/٤/٥ـ٤ کۆبونەوەی هەر سێ لایەن (بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیمکراسی) لە ئۆفیسی دەزگای ستاندەر کۆبونەوە و چەند بڕیاڕێکی گرنگ درا. بەتایبەتی بڕیاردرا هاریکاری هەر سێ لایەن بۆ قەڵاچۆکردنی تەزویر و پێشێلکاری بکرێ، هاریکاری چاودێری هەڵبژاردن، هاریکاری راگەیاندنی باڵا، بۆ ئەو مەبەستە بڕیاری دروستکرنی چەند ژورێکی عەمەلیاتی هاوبەش درا.
زیاتر بخوێنەوە
وتار

پارتی و فۆبیای شەھید سەردەشت

لەلایەن ستاندار Posted on 1069 جار بینراوە 0 سەرنج
ئارام قادر حەمەسور دەسەڵاتە ستەمکارەکانی دونیا بۆ مانەوەی خۆیان ئامادەن ھەموو شتێک بکەن، ئامادەن ھەر کەسێک بکوژن کە ڕەخنەیان بکات و دژیان بێت، ئەمەش ڕووداوی سەیرنین و بەشێکی گەورەی سروشتی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکانە. لەناو دەسەڵاتە ستەمکارەکان ھەموو ڕەخنەیەک لە دەسەڵات و بنەماڵەکانی دەسەڵات جێگەی مەترسییە، لەبەر ئەوەی لەم ناوچەی ئێمەدا دەسەڵاتی سیاسیی تا ئێستاش عەقڵی خێڵچییەتی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

سەرکردەیەکی لیستی ئیسلامخوازان داوایەک ئاراستەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 3002 جار بینراوە 0 سەرنج
ستاندەر ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز یەکێک لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی و لیستی ناونراو بە (ئیسلامخوازان) داوا لە عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەکات کەسێک ببێتە ناوبژیوان لەنێوانیان لەسەر ئەو ڕەخنانەی ئەو لەسەر ئەو ھەیەتی. ھاوکات لەسەر ئەو سکالایەی لەسەری کراوە لە بەریتانیا بەھۆی دەستدرێژی کردنە سەر کچێک زانیاریەکان ڕەتدەکاتەوە. لەبارەی لیستی یەکگرتووش کە بزوتنەوە پشتگیری دەکات ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

فه‌زاحه‌تێكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراده‌بێت: حکومەتی ھەرێم کەیسی چوار شەھیدەکەی بۆردومانی فڕۆکەكانی تورکیا دەشێوێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 3967 جار بینراوە 0 سەرنج
ستانده‌ر لە بەڵگەنامەی كۆچی دوایی (وەفاتنامە)ی چوار شەھیدەکەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیای شەوی ۲۲ی مانگی ۳ ئاماژە بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکان نەکراوە وە ھۆکاری گیانلەدەستانی ئەو چوار گەنجە گەڕێنراوەتەوە بۆ پارچە پارچە بوونی ئه‌ندامه‌كانیان به‌هۆی تەقینەوە. بەپێی بەڵگەنامەی كۆچی دوایی (وەفاتنامە)ی چوار شه‌هیده‌كه‌ کە وێنەیەکی دەست ستاندەر کەوتوە ھۆکاری گیانله‌ده‌ستدانی چوار گەنجەکەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

کونسلخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر: بەردەوام دەبین لە داکۆکی لە ئازادی ڕادەربرین

لەلایەن ستاندار Posted on 741 جار بینراوە 0 سەرنج
ستاندەر کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر بەبۆنەی رۆژی ئازادی رادەربڕین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و لەبەشێکی ھاتوە”کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لەھەولێر ئەو ھەوڵ و ماندوبونەی ڕۆژنامەنوسان لەگواستنەوەی چیرۆک و روداوەکان پێی ھەڵدەستن دەنرخێنێت لەناویشیدا کاری ڕۆژنامەوانیی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق.” ھەروەک لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە”بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لەوەی کە ئازادی ڕادەربڕین پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگای دیموکراتی و کراوەیە. چالاکوانان ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

پێویستە گۆڕان ئاگاداری ئەمە بێت . با زووڵم لە نەوشیروان مستەفاش نەکەین !

لەلایەن ستاندار Posted on 1339 جار بینراوە 0 سەرنج
بەشدار رەفیق بە درێژایی مێژووی کورد کەمن ئەو سەرکردانەوەی توانیویانە سنوری ئایدۆلۆژیاو حیزب و خێڵ تێبپەڕێنن و ببنە سومبڵ و ڕەمزێکی گەورەیی نەتەوەیی . لە مێژووی سەد ساڵی ڕابوردووماندا منداڵدانی کوردایەتی کەسایەتی و ڕۆڵەی شۆڕشگێڕی زۆری بەرهەمهێناوە بەڵام زۆربەی ئەمانە لە سنورە بچووکەکەی حزب و ئایدۆلۆژیا قەتیس مان و لە گۆڕستانی شوومی حزبایەتی و لە ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

کورد بدوێنە شەرحی خۆی دەکا . شەقلاوەی گەشتیاریش کەوتە ناو بەزمەکە

لەلایەن ستاندار Posted on 1104 جار بینراوە 0 سەرنج
مەهدی کاوانی بەندە وەک مەهدی کاوانی زیاتر لە ٤٠ ساڵ لە تەمەنی سیاسی و پێشمەرگایەتی و سەردەمەکانی خەباتی نهێنی و زیندانیە سیاسیەکانم لە ئەمنی عامەی بەغدا و دەناویدا لە سەرووی ۲٥ ساڵی خەباتی رۆژنامەگەری ، لە ناو هەر تەشکیلەیەکی سیاسی بوو بم یان نا قسە گەلی تایبەتی خۆم هەبووەو هەر دەبێ بشم بێ . لە ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

خوێندنەوەك بۆ سیاسەتى ئیسلامى و ئیسلامى سیاسی لە کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 814 جار بینراوە 0 سەرنج
ئاری غازی گومانی تێدا نییە کە کۆمەڵگەى کوردى زۆرینەی موسوڵمانن و پابەندبوونێکی نەریتی هەیە بە بنەما نەگۆڕەکانی ئایینی ئیسلام. ئەمەش دەبێت بەپێی هەموو پێوەرە کۆمەڵایەتی و ئازادی و دیموکراسییەکان ڕێز لێگیراو بێت و هەرهەوڵێک بۆ داتاشینى ئایین یان جیاکردنەوەى ئایین یان دوورخستنەوەى ڕەوشت و نەریتە ئایینییەکان ئەوا رووبەرووى پەرچەکردارى توند دەبێتەوە. لە بەرامبەرئەوەشدا پێویستە ئازادی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی رامین حوسێن پەناھی دواخرا

لەلایەن ستاندار Posted on 1392 جار بینراوە 0 سەرنج
ستاندەر ڕامین حسێن پناھی چالاکی سیاسی رۆژھەڵاتی کوردستان کە گوازرابووەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی بۆ ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای سێدارەکەی جێبەجێبکرێت، گەڕێندراوە بۆ  گرتووخانەی گشتی   سنە. سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەمجەد حسێن پەناھی، برای ڕامین بۆ ڕۆژنیوز وتی: شەوی ڕابردوو ڕامین لە گرتووخانەی  گشتی سنەوە پەیوەندی بە خانەوادەکەمانەوە کردووە و وتوویەتی گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەو بەندە، وتووشیەتی، کە سزاکە ...
زیاتر بخوێنەوە