شێرزاد شێخانى ئهم ههڵمهته ميدياييهى ئێستاى نێوان پارتى و يهكێتى ، ههقيقهتێكى بۆ سهلماندين كه ململانێى شهست ساڵهى رابردووى سهركردايهتى ئهمدوو حزبه هێشتا كۆتايى نههاتووهو ، لهئاييندهشدا ئاسۆيهك نييه بۆ رهواندنى تارمايى ئهزموونه تاڵهكانى ساڵانى رابردوو لهشهڕى ناوخۆ و دابهشبوونى حكومهت بۆ دوو ئيدارهيى . لهوهش ناچێ سهركردايهتى ههردوولا بهتايبهتيش سهرانى پارتى ئيرادهى ئهوهيان ههبێ ...
ستاندەر لە راگەیەنراوێك كۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەكات/ هەولێر داوادەكەن یەكێتی و پارتی بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیە باڵاکانی کوردستان ورێگرتن لە پلان و خەونی دووژمنان و داگیرکەرانی کوردستان به زووترین کات له زینی وه رتێ بکشێنه وه. لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكە كە ئەمرۆ هەینی بڵاویان كردەوە رایدەگەیەنن پیشوازی لە ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی پیشمەرگە دەكەین كە دەلێت ئەوهێزانە كاتین لەوێ ...
عەلی قەڵادزەیی کۆڕۆنا ڤایرۆس بەتەنیشت خۆیەوە پڕۆسەی ئاڵۆزکردنی پەیوەندیە تەقلیدیەکانی هەردوو حزبی هاوپەیمانی ستڕاتیژی دوێنێ و شەریکانی باشی و خراپی (٣٠) ساڵەی حکومڕانێتی دوای ڕاپەڕینی کوردستانی لێکەوتەوە ، ئاڵۆزیەک لاموابێ لە دوای جەنگی پاکتاوی سیاسی ناوخۆی دەستی هەردوو حزب (پارتی و یەکێتی) بە توندترین جەنگی ساردی نێوانیان لە دوای مێژوی شاخەوە ئەژمار دەکرێت ، چونکە ...
کەمال چۆمانی لە کاتێکدا رۆژ دوای رۆژ پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە ئیعتیڕافی سەرۆک کۆماری پێشوی تورکیا عەبدوڵا گول، زیاتر دەبێتە پرسێکی هەرێمیی و نێودەوڵەتیی، پارتیی و یەکێتی و پەکەکە لەسەر زینی وەرتێ لە بەرانبەر یەکتر راوەستاون. هەرچەندە وا دەردەکەوێت ئامانجی تورکیا پەکەکە بێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە باکور و باشور و رۆژئاڤا، بەڵام ئامانجی ...
ستاندەر رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی توێژینەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە لەلایەن هەندێ پزیشكی پسپۆرەوە ئامادەكراوە لەبارەی ئەو كێشە تەندروستیانەی كە توشبوانی كۆرۆنا دوای چاك بونەوە بەشێكیان گیرۆدەی بوونە. بەگوێرەی توێژینەوەكە رێژەی 14% بۆ 30%ی توشبوانی كۆرۆنا لە نیویۆرك و وۆهان دوای چاكبونەوەیان كێشەیان لە كاركردنی گورچیلەكان بەشێوەیەكی دروست هەیە. هەروەها لە بەشێكی تر ئاماژە بۆ ئەوە كراوە ...
ستاندەر مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له بارهی رووداوهكانی زینی وهرتێ پەیامێكی بڵاو كردەوە و لە بەشێكی هاتووە “تاقمێکی دیاریکراو بە مەبەست و بە نەفەسی حیزبیانە، هێزی حیزبییان بەرامبەر بە هێزی حکومەت جووڵاند و بە ئاشکرا دژی حکومەت وەستانەوە، بە بیانووی ئەوەی کە گوایە ئەم سنوورە هی حیزبێکی دیاریکراوە و حکومەتی هەرێم ناتوانێت هێزە ...
ستاندەر لە راگەیەنراوی كۆبونەوەی ئەمرۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی چەند پەیامێك ئاراستەی پارتی و پەكەكە كراوە. لە بەشێكی راگەیەنراوەكە هاتوە :” بەداخەوە دەبینین ئاراستەیەک لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەرامی جیاجیاو بەرنامە بۆ داڕێژراو هێرشی ناڕەوا دەکەنە سەر یەکێتیی و سەرکردایەتییە نوێکەی کە چەندین جاریشە دووبارە دەبێتەوە، سەرەتا بەگرتنی ژمارەیەک هەڤاڵ و کەسوکاری شەهیدی یەکێتیی ...
ستاندەر خانەوادەیەك لە سكاڵانامەیەكدا كە ئاراستەی سەرۆكی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكانیان كردوە، رایدەگەیەنن كە لە رۆژی 6ی شوباتی ئەمساڵ لەلایەن كەسانی نزیك لە خۆیانەوە دوكەسیان لێ كوژراو دوانیشیان لێ برینداركرا، لە سكاڵانامەیەكدا كە ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم كوردستانیان كردوە، بەرپرسانی سەربازی پارتی تۆمەتباردەكەن و راشیدەگەیەنن،”بە پلانێکی پێشوەختەو بە دەستێکی چەپەڵ هەڵیان کوتایە سەرمان” خانەوادەی ...
ستاندەر فازڵ بەشارەتی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیمووکراتی کوردستان لە بەرنامەی تاوتووێی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند کە پارتی زانیاری وردی هەیە لەسەر تەسلیمکردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران و وتی ئێمە زانیاری وردمان هەیە کە مستەفا سەلیمی هاتۆتە هەرێمەوە و هاتۆتە پێنجووێن و دواتر تەسلیمی ئێران کراوەتەوە، وتیشی پێویستە حکومەتی هەرێم لێکۆڵینەوە لەو ڕوداوە بکات. ئەوە لەکاتێکدایە ...
ستاندەر ئەمڕۆ پێنج شەممە پێگەی غد برس بڵاویکردەوە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگێشتی سەفیری دەوڵەتی تورکیای کردووە و نامەیەکی ناڕەزایەتی سەبارەت بەو سنوربەزاندنەکانی فڕۆکەکانی تورکیای پێداوە. ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ حەسەن کەعبی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە وەزیری دەرەوەی عێراق کرد هەڵوێستی توند بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی تورکیا وەربگرێت کە بۆردوومانی خاکی عێراق دەکات.