ستاندەر بەگوێرەی بەڵگەنایەك كە بلاوكراوەتەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عێراق یاداشتێكی ئاراستەی سەرۆك كۆماری عێراق كردووە بۆ دەركردنی بریاری لێبوردنی تایبەت بۆ ئەو زیندانیانەی كە زیاتر لە نیوەی ماوەی حوكمەكەیان یاخود كەمتر لە سالێكیان ماوە، یانیش بەكەمتر لە ساڵێك حوكمدراون، ئەویش بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆڕؤنا ئەو بریارە لەكاتێكدایە چەند داواكاریەكیش هەیە بۆ ئەویە ئەو بریارە ...
ستاندەر مستەفا كازمی ئەو ناوە نوێیەیە كە لە دوێنێوە هاتۆتە بەر باس بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن لایەنە سەرەكیەكانی ناو ماڵی شیعە لەشوێنی عەدنان زورفی پێشنیاركراوە. تاكو ئێستا عەدنان زورفی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهینانی سەرۆكی حكومەت پێداگرە لەوەی كابینەكەی پێكبهێنێت، لەدواین هەولیشی ئامادەكردنی بەرنامەی حكومەتەكەی بو بۆ ئەنجومەنی وەزیران. بەڵام ...
گهیلان زینوهیی بڕیاری ژمارە ٦۸۸ ئەنجومەنی ئاسایش خاڵی وەرچەرخانە لە مێژووی خەباتی سیاسی و چەکداری گەلی کورد بەگشتی و باشوری کوردستان بە تایبەتی . گەلی کوردستان ساڵانێکی دورو درێژە خەبات دەکات لە پێناو مافی ڕەوای خۆی و پاراستنی نیشتیمانەکەی و لەم ڕێگەیدا قوربانی ئێجگار مەزنیداوە . ئەم خەبات و قوربانیدانەی گەلی کورد بۆ ڕۆژانی خۆی ...
ستاندەر لەدیدارێكدا كە ئەمرۆ یەكشەممە لە بەغدا بەرێوەچوو. عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عێراق پێشوازی لە ماتیۆ تۆلەر بالوێزی ئەمریكا لە عێراق كردوە، لە دیدارەكە بالوێزی ئەمریكا پێشنیارێكی نوێی خستۆتە بەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بریتیە لە گفتوگۆیەكی ستراتیژی نێوان ئەمریكا و عێراق لەسەر چەند مەلەفێك. بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق مەلەفەكان تایبەت بوونە ...
پارێزەر /ڕێبین کانەبی عبداللە یەکێک لە پیشە باوانەی کە لە سەردەمی ئەمڕۆدا ،لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن زیاتر پەرەی سەند ڕۆژنامەگەری و کاری ڕۆژنامەنووس بوو. کە بێگومان لەم فەزا ئاڵۆزەی ئەمڕۆدا دەورێکی باڵایان هەیە لە گەیاندنی زانیاری و لێکۆڵینەوەلە بابەتەکانی گەندەڵی بەهەدەر دانی سامان و داهاتەکانی نەتەوە، وڕۆشنبیری وبەرەوپێشچوونی گۆمەڵگا،وەئەم چینەش وەک تەواوی چینەکانی ...
ستاندەر لەدوای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و دواتر بڵاوبونەوەی بەتەواوی وڵاتاندا لەئێستادا چەندان کۆمپانیا و ناوەندی توێژینەوە بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی دەرمانێک بۆ لەناوبردنی ئەو ڤایرۆسە و چارەسەرکردنی توشبووانی ڤایرۆسەکە. لە نوێترین ئەو هەوڵانەی لە ئێستادا باسی لێوەدەکرێت ئەو هەواڵەی ماڵپەڕی thenewdaily یە کە راپۆرتێكی لەبارەی دەرمانی دژە ئەسپێ (ئیفرمكتین)بڵاوكردەوە كە دەرمانەكە توانای ...
ستاندەر لەدوای 2003 وە هەر سەرۆك وەزیرانێك لە عێراق دانرابێت پشتیوانی ئێران و ئەمریكای لە یەك كاتتدا هەبوە، بۆیە تێكدانی ئەو هاوكێشەیە ئاسان نیە، بەوەی سەرۆك وەزیرانێك دابنرێت گلۆپی سەوزی لایەكیانی نەبێـت. لە راپۆرتێكدا پێگەی ئەلمۆنیتەر ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە عەدنان زورفی كە بەكەسێكی نزیكی ئەمریكیەكان دادەنرێت، ئێستا لە هەولی ئەوە دایە پشتیوانی ئێران بەدەست ...
ستاندەر عیماد باجەلان كادیری پێشكەوتووی پارتی رایدەگەیەنێـت حیزبەكەی هیچ مەرجێكی بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێ نیە كە قابیلی جێبەجێكردن نەبێـت. ناوبراوی بەگوێرەی هەوالێكی ئاژانسی (مەعلومە) راشیگەیاندووە پارتی مەرجی یەكلاكەرەوەی بۆعەدنان زورفی نیە بۆ هێشتنەوەی وەزیری دارایی و ئاوەدانكردنەوە كە لە كابینەی عادل عەبدولمەهدی بەركەوتەی پارتی بوونە. عیماد باجەلان راشیگەیاند ئەوان پێیان وایە هێشتا شانسی مانەوەی عادل ...
ستاندەر ئەم ناونیشانە وتاری نوسەر و توێژەری ئەمریکی مایکل نایت.ە لە ئەنستیتوی واشنتن. ئەگەر ئەمریکا راستەوخۆ ئابوری کوردستان رزگار نەکات ئەوا ئەو هەرێمە لەبن هەڕەشەی کۆرۆنا و نرخی نزمی نەوت هەرەس دەهێنێت. دەڵێت ئابوری کوردستان لاوازترین ئابورییە لە رۆژهەلاتی ناڤین و ئێستا لەمەترسی دایە بەهۆی دابەزینی نرخی نەفت و قەیرانی کۆرۆنا، چونکە ئەو هەرێمە دەستی ...
ستاندەر عەدنان زورفی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ تەشکیلکردنی کابینەی نوێی حکومەت ئەمڕۆ کارنامەی کابینەکەی پێشکەشی پەڕلەمانی عێراق کرد و ڕاشیگەیاند کە دواتر ناوی ئەندامانی وزاری کابینەکەی پێشکەشی پەڕلەمان دەکات. تاکو ئێستا هێزە شیعیەکانی نزیک لە ئێران ناڕازین لە ڕاسپاردن زورفی بۆ ئەو پۆستە و پێیان وایە کاندیدی ئەمریکیەکانە بۆ ئەو پۆستە، بەپێی زانیاریەکانی ئیندیپێندتیش د.بەرهەم سالح ...