ستاندەر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،دوای کاتژمێر ٦ی ئێوارە دهروازه سنورییهكه رادهستی هێزێك دهكرێت و حکومەت سهیتهرهیان بهسهریدا نامێنێت، ئیتر ئهوهی پێیان خۆش بێت هاوردهو ههناردهی ئهكهن!. شێرکۆ جەودەت دەشڵیت، هێز هەیە لەڕێگای كۆمپانیاوە بەناوی وەزارەتەوە بەشێوەی نایاسایی ٤۰۰ دۆلار لە بارهەڵگرەكان وەردەگرن، لەخاڵە سنورییەكان كە هیچ پەیوەندییەكیان نیە بەحكومەتەوە. هەروەها پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو ووتی، دوو دۆلار بۆ ههر ...
ستاندەر ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وهزیری پێشووی دارایی عێراق، هۆشیار زێبارى لە هەژمارى خۆى لە تویتەر نوسیویەتى:ئەو هێرشە موشەکیانەى کراوەتە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغداد یارییهكی زۆر مهترسیداری حهشدی شهعبی و ئهو میلیشیایانهیه، كه لهژێر دهستی حكومهتی عێراقدا نین. داوای دهستبهجێ لێكۆڵینهوه دهكەین و ئەوە پێشهاتێكی مهترسیدارە بۆ ناوچەکە.
ستاندەر سێشەممەى ئەمڕۆ سایتی ئهینهى عێراقی، لە هەواڵێکدا باس لەوە دەکات، لەپاش گەڕانەوەى سەرۆککۆمارى عێراق لە داڤۆس دەستى کردووە بە گفتوگۆکردن لەبارەى دیاریکردنى پۆستى سەرۆک وەزیرانى عێراق، ڕەنگە هەفتەى داهاتوو ئەو بابەتە یەکلایی ببێتەوە. هەروەها وا گومان دەبرێت لیستى کاندیدەکانى پۆستى سەرۆک وەزیران گۆڕانکارى تێداکرابێت و ناوى نوێ زیادکرابێت.
ستاندەر لە قەزاى کەلار ئەمڕۆ بەیانى مێردمنداڵێک بەناوى (نالی والی حەمەساڵح) لە ناو ماڵى خۆیان بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانى خۆى هێنا. کەسوکارى ئەو مێردمنداڵە باس لەوەدەکەن بەهۆى دەرنەچونى لە خوێندن، کە پۆلى حەوتەمى بنەڕەتى بووە خۆى کوشتووە. بە پێی زانیارییەکانیش بێت، لەوبارەیەوە پۆلیس دەستى کردووە بە لێکۆڵینەوە و تەرمەکەشى لە پزیشکى دادوەرى کەلار لە ژێر توێکاری ...
ستاندەر ئەمڕۆ سێشەمە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا “ئەحمەد ئەنوەر” سەرۆکی دەستەی دەست پاکی رایگەیاند: دۆخی دەزگاکانی چاودێری لەهەرێمی کوردستاندا لەئاستێکی باش دانیە، و پێ ویستیان بەئەنجامدانی گۆڕانکاری لەیاساکانیاندا و تازەکردنەوەی شەرعیەتدانیاندا هەیە کەماوەیەکە شەرعیەتیان بەسەرچووە، ئەحمەد ئەنوەر گوتیشی: دامەزراوەکانی چاودێری لەهەرێمی کوردستاندا پێ ویستە بەسەربەخۆیی بمێنەوە و کارەکانیان دور بێت لەدابەشکاری حیزبی. لەبەشێکی تری کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا سەرۆکی دەستەی ...
ستاندەر ڕێواز فایەق سەرۆکى پەڕلەمانى کوردستان، لە نوسراوێکدا ئاماژە بەوەدەدات، کە پەڕلەمانى کوردستان کۆتاهەمین کۆبوونەوەى خۆى لەم فەسڵەدا بەر لە پشووى پاییزە بەڕێوەدەبات. لەم نوسراوەدا بانگێشتى گشت پەڕلەمانتاران دەکات و بە پێی زانیارییەکانیش بێت لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوهڕۆی کۆتایی هەفتە واتە رۆژی پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت.
ستاندەر تورکیا لەوناوچانەی کەلەرۆژئاڤای کوردستان داگیرکردوون، دەیەوێت لەڕیگەی دروستکردنی دیوار لەخاكی رۆژئاڤا دایانبماڵێت، بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هاوار نیوس لەئێستادا تورکیا دەستی کردووە بەدروستکردنی دیوار لەوشوێنانەی کەلەدەرئەنجامی داگیرکاری سەر رۆژئاڤای کوردستان بەدەستی هێناون، ئەمەش بەمەبەستی جیاکردنەوەیان لەرژئاڤای کوردستان، بەپێی راپۆرتەکە تورکیا بەدوری 14 کیلۆمەتر لە ناوەندی گرێ سپی و لە نێوان گوندی کەنداڵ و جەلەبێ، کە بەدووری ...
پهیكار عوسمان – ئەگەر ترەمپ سەرکردەیەکی باشور ببینێ، هیچ نیە. بەڵام هەر هەمان ڕۆژ، ئەگەر سەرکردەیەکی ڕۆژئاوا ببینێ، ئەوەیان ڕووداوێکی زۆر موهیمە! ئەگەر ترەمپ سەرکردەیەکی ڕۆژئاوا ببینێ، هیچ نیە. بەڵام هەر هەمان ڕۆژ، ئەگەر سەرکردەیەکی باشور ببینێ، ئەوەیان ڕووداوێکی زۆر زەخمە! ئەم دوو عەقڵە، شێروخەتی هەمان بێعەقڵین! چونکە (ئەوەی کە شتی خۆت بکەی بە تەیارەو ...
داستان خارگێڵانی ” ئیسرائیل چەکی ئەتۆمی هەیە و خاوەنی بەهێزترین هێزی ئاسمانیە بەڵام لەم ناوچەیەی ئێمە زیاتر لە تۆڕی لاوازی جاڵجاڵۆکە تێکشکاوەو فەشەلی هێناوە ” حسن نصر اللە لەساڵی ١٩٦٠ لە لەشارۆچکەی( برج حمود ) لە لبنان لە خێزانێکی شیعە مەزهەب لە دایک بووە و باوکی کەسێکی هەژار و میوە فرۆش بووە و ژیانی هاوسەرگیری ...
کــاردۆ جمعە ئاغجەلەری پـاش بڕیاری دەرکردنی هێزە دەرەکییەکان لە عێراق، ئەمریکا و هاوپەیمانان بە پێی یاسا، جێگە و شوێنیان بەرەو سست بوون دەچێت و لایەنی شیعی دەیەوێت، هەژموونی ئەمریکا لە عێراقدا بەشێوەیەکی یاسایی دووربخاتەوە، لەکاتێکدا ڕوونە ئەمریکا دەسەڵاتی بەسەر هەموو ئۆرگان و پایەکانی نێو دەسەڵاتی عێراقیدا گرتووە. وڵاتانی ڕۆژئاواش هاوشانی ئەمریکا دژی ئەو بڕیارەن، پێیان ...