ستاندار

بایەخدار هەواڵی کوردستان

پارتی مەرجی هەیە بۆ دانانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق

لەلایەن ستاندار Posted on 324 جار بینراوە
ستاندەر بەپێی سەرچاوەیەکی ئۆپۆزسیۆنی لایەنە کوردستانیەکانی پەڕلەمانی عێڕاق، مەرجی(پ.د.ک) بۆ دانانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بریتیە لەوەی پۆستەکانی پارتی پارێزراروبێت و وەکو خۆی بمێنێتەوە. هەرچی مەرجی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانە جیاوازە لە پارتی، ئەوان دەیانەوێ سەرۆک وەزیران هەڵمەتێکی زۆر توند بکاتە سەر گەندەڵکارانی عێڕاق و کوردستان.
زیاتر بخوێنەوە
وتار

حکومەت پەرلەمان بە عارەبانە دەگرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 422 جار بینراوە
عزیز موستەفا دەمێکە لەسەر دەسەڵاتداری و توانای و ئارامی حکومەتی لەتۆڵەسەندنەوە ئەم پەندە هەیە کە حکومەت کەروێشک بە عارەبانە دەگرێت. بەلام لە ئێستادا حکومەتی هەرێم بەپلانیکی تۆکمە ژیرانەوبەرنامە بۆ داڕێژراو لەو مەدح و سەنایيەی زیاتری پیشاندا کەتوانی پەرلەمان بەعارەبانە بگرێت. دوای کەڵەکەبوونی دەیان و سەدان هەڵسوکەوتوو قۆرغکاری و گەندەڵی پاشاگەردانی، بە مۆدێرنکردنی کۆیلەیی و بەشانازی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

بۆردومانەکەى تورکیا بۆ سەر نەحیەى دینارتە، کوژرا و و بریندارى لێکەوتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 398 جار بینراوە
ستاندەر دوشەممەى دوێنێ فڕۆکەکانى تورکیا بە چڕی نەحیەى دینارتەى سەر بە پارێزگاى دهۆکیان بۆردومانکرد. بە پێی زانیارییە میدیاییەکان بێت، تاکو ئێستا  4 كەس برینداربون و 3 كەسی دیكەش بێسەروشوێنن.
زیاتر بخوێنەوە
وتار

لە تویتەکەی ئالوسیەوە بۆ وەزیری خوێندنی باڵا

لەلایەن ستاندار Posted on 237 جار بینراوە
تویتەکەی ئالوسی   دکتۆر قارەمان شێخ بزێنی   ئالوسی دەنوسێت پێنج هەزار کورسی پێنج هەزار کورسی پێنج هەزار کورسی تەرخان کراوە بۆ خوێندنی باڵا، بەڵام لە بەغداد سەیرو سەمرەو هونەر بە هەڵگرانی دین و داهاتی گشتی و خوێنی مرۆڤەکانەوە بە ملیۆنی ئەنجام دەدرێت. ئەم تویتە پیاهەڵدانە یان ڕەخنە؟ پاڵنەرە یان ڕوخێنەر؟ دڵسۆزیە یان دژایەتی؟ پەندە ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

بەهۆی ناونەهێنانی قاسم سولەیمانی بە شەهید ڕۆژنامەنوسێکی کورد دەستگیردەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 162 جار بینراوە
ستاندەر ڕێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە  ڕؤژهەڵاتی کوردستان ڕایدەگەیەنیت،سوپاى پاسدارانى ئێران ڕۆژنامەنوسێکى کوردیان بەناوی “وەحید فەتاحی” لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەستگیرکرد ، ڕێکخراوەکە ئاشکرایکردوە،وەحید فەتاحی لەکەناڵەکەى  لە تیلیگرام بە ناوی (پاوەى 24) ئامادەنەبووە ناوی قاسم سولەیمانی بە شەهید بهێنێت ،بۆیە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە و کەناڵەکەشی داخرا لە تیلیگرام  
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کاندیدێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەرچوو

لەلایەن ستاندار Posted on 173 جار بینراوە
ستاندەر میدیا عێراقیەکان ئاشکرایانکرد لەسەر سکاڵای هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح،فایەق  شێخ عەلی پەرلەمانتار و کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەرچوو لە دادگای کەڕادە دەرچوو. سكاڵاکەی هادی عامری دوای ئەوە دێت کە فایەق شێخ عەلی ڕایگەیاندبوو ئەگەر ببێتە سەرۆک وەزیران  لێپرسینەوە لە هادی عامری دەکات  بەهۆی کوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراق .
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

سەرۆک کۆمارى ئێران: بە ئامانجگرتنى ئاسایشی ئێران، پلانى دۆناڵد تڕەمپە!

لەلایەن ستاندار Posted on 201 جار بینراوە
ستاندەر سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن ڕۆحانی لە کاتى پێشکەشکرنى وتارێک ڕایگەیاند، بەئامانج گرتنی ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی ئێران، پلانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە، لەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی. تاران ڕێگە نادات کۆشکی سپی پەیوەندی لە نێوان رژێمی ئێران و میللەتەکەى تێکبدات، ترەمپ و ئەمریکییەکان وا دەخوازن دیوارێکی جیاکەرەوە لەنێوان ئێران و جیهان بنیاتبنێن، دەخوازن ئێران لە جیهان داببڕێت.
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

وتەبێژى سوپاى پاسداران:دەبێت هێزەکانى ئەمریکا ناوچەکە جێبهێڵن!

لەلایەن ستاندار Posted on 192 جار بینراوە
ستاندەر وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران  ڕەمەزان شەریفی لە دوایین لێدوانیدا بۆ میدیاکان، هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت:نرخی خوێنی قاسم سولەیمانی تەنها دەركردنی هێزەكانی ئەمریكایە لەناوچەكەدا. هیچ بەرامبەرێكی مادییش بۆ خوێنى ئەو نییە، دەبێت هێزەکانى ئەمریکا ناوچەكە جێبهێڵن.
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

بۆ چارەسەرکردنى کێشەى ناوچە کوردستانیەکان، حکومەتى هەرێم شاندێک دەنێرێتە بەغدا!

لەلایەن ستاندار Posted on 403 جار بینراوە
ستاندەر دیاری حوسێن، کە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕى فەرمى حیزبەکەى ڕاگەیاندووە، بەیانى شاندێكی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێم بە ئامانجى چارەسەرکرنی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەکات. دۆخى ئەو ناوچانە لە هەموو ڕوویەكەوە خراپە، بە تایبەت بۆ كورد، چونكە تەعریب بەردەوامە و ستەمێكی زۆر لە كورد دەكرێت، هەروەها بە ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

حکومەتى عێراق پارەى جوتیارانى خۆى داوە و حکومەتى هەرێمیش دەستى بەسەردا گرتووە. بەو هۆیەش لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدرا

لەلایەن ستاندار Posted on 300 جار بینراوە
ستاندەر دوشەممەى ئەمڕۆ لە شارى هەولێر، لە بەردەم پارێزگا. بە ئامادەبونى دەیان جوتیار خۆپیشاندان ئەنجام درا و بە ڕوونى گوتیان:حکومەتى عێراق بڕی ٥١٧ ملیارى دینارى بۆ جوتیارانی خۆى ناردووە، بەڵام حکومەتى هەرێم دەستى بەسەر پارەکەى ئێمەدا گرتووە. قبوڵمان نییە، وەک پارەى بەلێندەرو توێژەکانى تر حکومەت دەستى بۆ بەرێت. ماوەى سێ ساڵیش دەبێت، حکومەتى عێراق بڕێکى زۆر ...
زیاتر بخوێنەوە