ستاندەر بەپێی زانیارییە میدیاییەکان بێت، دوێنێ شەو لە بەغداى پایتەختى عێراق سێ موشەک لە ناوچەى زەعفەرانیەوە ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا کراون. دوو لە مووشەکەکان نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە و باڵوێزخانەکەش زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.
ستاندەر ئەمشەو جموجۆلە سیاسیەکان لە کۆشکی سەلامی سەرۆکایەتی کۆمار خێراتردەبێت بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق بەهێزترین کاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە. میدیا عێراقیەکان ىڵاویانکردۆتەوە، لە ئێستادا سێ ناو لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمارتاوتوێدەکرێن بۆ وەرگرتنى پۆستەکە کە پێکهاتوون لە عەلی شوکری، ڕاوێژکاری سەرۆککۆمار، محەمەد عەلاوی، وەزیری پەیوەندییەکانی ...
ستاندەر سێ پەرلەمانتاری نەوەی نوێ بە فەرمی جیابونەوەی خۆیان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ رادەگەینن. لەراگەیەنراوێك هەر سێ پەرلەمانتار (سیروان بابان، دیاری ئەنوەر، مەم بورهان قانیع) رایانگەیاند: چەند مانگێكیشە بەهۆی بەلارێدابردنی فراكسیۆن و جوڵانەوەی “نەوەی نوێ”وە لەلایەن سەرۆكی جوڵانەوەكەوە، هیچ پەیوەندییەكمان بە فراكسیۆن و جوڵانەوەكەوە نەماوە، هەربۆیە لە ئێستایشەوە بە فەرمیی جیابونەوەی خۆمان رادەگەیەنین و وەكو ...
ستاندەر چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، محمود سەنگاوی بە شێوەیەکی ناڕەوا و بە ئاستێکی نزمی وەک خۆی پەلاماری هێزەکانی ئاسایشی دا و ناماقوڵی زۆری دەرهەق بە دڵسۆزان و رۆڵەکانی ئەم گەلە و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە. ئەو وتانەی محمود سەنگاوی پەیوەندیدارە بە دۆسیەی تۆمەتبارێک کە لەسەر مامەلەکردن بە شەست کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرابوو ...
ستاندەر پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات شاندێکی وڵاتەکەی سەردانی سێ وڵات دەکەن بەمەبەستی کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی، بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایشی و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە: شاندێکی عێراق سەردانی روسیا و صین و ئۆکڕانیا دەکەن بەمەبەستی کڕینی سیستەمی بەرگری بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق، ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: ئەو شاندەی عێراق هەوڵدەدەن گرێبەست لەگەڵ یەکێک ...
پهیكار عوسمان حەقیقەت هەموو وێنەکەیە. هەر ئەو دیوە نیە کە لە منەوە دیارە، ئەوەشە کە لە تۆوە دیارەو من نایبینم. هەر ئەوە نیە کە بۆت باشەو حەزت لێیەتی، ئەوەشە کە بۆت خراپەو حەزت لێ ی نیە. چاکسازی هەر ئەوەنیە کە لەم یاسایەدایە، زۆر شتی تر هەن کە چاکسازین و لەم یاسایەدانین. یاساکەش هەر ئەو مادە ...
ستاندەر سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەهۆی پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنییەکان خۆپیشاندەرێک کوژراوە و دەیانی تریش برینداربوونە، بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ هێزەئەمنییەکان ڕێگای سەرەکی محمد قاسمیان لەبەغدای پایتەخت دەست بەسەرداگرتووە کەپێشتر خۆپیشاندەرانی لێ بووە، سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەش دەکەن، لەئاکامی روبەروبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنییەکان لەنزیک گۆڕەپانی تەیران خۆپیشاندەرێک کوژراوە و ٤٠ خۆپیشاندەری تریش بریندارکراون. شایەنی باسە خۆپیشاندەرانی ...
پارێزەر /ڕێبین کانەبی عبدواللە درووست بوونی زیندان وبەدرێژایی ژیانی مرۆڤایەتی ڕیشەیەکی درێژی هەیە زۆرێک لە فەرمانڕەواکان و دەسەڵاتەکانی پێشووتر زیندان و ئۆردووگای گەورەیان دروست دەکرد ،بەمەبەستی چەوسانەوەو قەتیس کردنی نەیارەکانیان تێیدا . بەڵام لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریەی بەسەر مرۆڤایەتیدا هات پەنا برایە بەر دەرکردنی یاسا بۆڕێکخستنی ژیانی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی زیندان و بەندینخانەکانیش وەک پێویستیەکی ئەم ...
ستاندەر عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە پابەندی ڕێکەوتنامەی ئەتۆمین لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا، وتەکانی موسەوی لەکاتێکدایە پێشتر بەرپرسانی ئێران لەکاتی کوشتنی “سەردار قاسم سولەیمانی” فەرمانداری فەیلەقی قودس لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لەعێراق رایانگەیاندبوو: ئێران بەبێ پابەندبوونی بەڕێکەوتنامەی ئەتۆمی یۆرانیۆم بەرهەم دەهێنێت، ئەم قسانەی ئێستای موسەوی چاودێران بەپاشگەزبوونەوەی ئێران لەقەڵەمی دەدەن و پێیان ...
ستاندەر رۆژنامەی “ئیندیپێندت”ی عەرەبی ڕایگەیاندووە، عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانى کاربەڕێکەرى عێراق دەیەوێت بە چەند بیانوێک لە پۆستەکەى بمێنێتەوە. ئەوانیش بریتین لە: ١- دەرچوونی ئەو لەدەسەڵات دەرگا بۆ هەڵدانەوەی چەندین دۆسییەی پەیوەست بە گەندەڵی و تیرۆر دەكاتەوە. ٢- تاوانبارکردنى واشنتۆن بەوەی لەپشت هەڵگیرسانى خۆپیشاندانەكانەوەیە٣- هەتا ڕێكەوتننامەی بازرگانی لەگەڵ چین لەبار بەرێت و هێزەكانی لە عێراق بهێڵتەوە(لەكاتێكدا ...