ستاندەر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم” دکتۆر ئارام مینا” ڕیزبەنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەزانکۆ حکومی و ئەهلییەکان ئاشکرا دەکات، بەپێی ڕیزبەندەکە کەبەسەر سێ گروپ (A,B,C) دابەشکراون، بەم شێوەیەی خوارەوەیە. زانکۆ حکوومییەکان گروپی بی کە بەشێوەی ریزبەندی نییە زانکۆی سەڵاحەدین زانکۆی سۆران زانکۆی سلێمانی زانکۆی کوردستان هەولێر زانکۆی دهۆک زانکۆی کۆیە زانکۆی هەولێری ...
ستاندەر باڵوێزخانەی ژاپۆن لەبەغدا لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کەوا باڵوێزخانەکەیان لەبەغدای پایتەختی عێراق دادەخن و کارەکانی باڵوێزخانەکەیان لەقونسوڵخانەی ژاپۆن لەهەولێر ڕای دەکەن، داخستنی باڵوێزخانەی ژاپۆن لەبەغدا دوای ئەوەدێت کەوا گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران پەرەیان سەندووە لەسەر خاکی عێراقدا.
ستاندەر واشنتۆن بە فەرمی بە نەتەوە یەکگرتووەکانی راگەیاندووە، کە ئامادەیە دانوستانى بێ مەرج لەگەڵ ئێران ئەنجامبدات بۆ نەهێشتن و دورخستنەوەى ئاڵۆزییەکانی نێوانیان. سەرچاوە/ رۆیتەرز
ستاندەر نوێنەران و چالاکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق، لە مەیدانی تەحریر لە بەغداد، بانگەواز بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان و گەورەی ملیۆنی دەکەن. خۆپیشاندەران رایانگەیاند، پەرلەمانی عێراق گوزارشت لە دەنگی عێراقییەکان ناکات و بە بڕیاری گەل بڕیارەکانی پەڕلەمان رەتدەکەینەوە و ناتوانێت گوزارشت لە دەنگی ئێمە بکات. لە ڕۆژی هەینی ئایندەوە، بەروارى ۱۰ ــ ۱ ــ ۲۰۲۰ خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام دەدەین.
نەبەز جەلال ئەوانەی عەقڵیان لە چاویاندایەو بەدەم ئەبێژن. ھیچ جیاوازییەکیان نییە، لەگەڵ: ئەوانەی عەقڵیان لەسکیاندایەو بەدەم ئەچێژن. گەمەی سیاسی دۆخەکە لە ئێستادا جگە لە چاوبەستکردن و کڵاو کردنەسەری زۆرینەی ناوچەکە ھیچی تر نییە، مەرام و ستراتیجی بەرژەوەندی زلهێزەکان لە ڕۆژەھەڵاتی ناوین زۆر زۆرتر دەخوازێ لەوەی بە پراکتیک و بەرکەوتن، ھەنگاوی سیاسی و سەربازی بەرچاوی بۆ ...
ستاندەر لەدوای کوژرانی قاسم سلێمانی و تێکچونی پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا چاودێران وای بۆدەچن هەنگاوی داهاتووی ئەمریکا دەرکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی نزیک لە ئێران دەبێت لە ناوچەکانی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان کە بە ناوچەی جێناکۆک ناسراون. ئەو چاودێرانە پێشیان وایە لەدوای دەرکردنی ئەو هێزانە لەو ناوچانە ئەمریکا ئەو ناوچانە بە هێزێکی سەربەخۆ ...
دکتۆر قارەمان شێخ بزێنی ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی ئێرانی بەرەنگاری کۆمەڵێک کێشەی نێوخۆی و نێودەوڵەتی بۆتەوە، تا دەهات ئەم کێشانە قوڵتر دەبونەوە و لە نێوخۆدا دەنگی ناڕەزای و بەرەنگابونەوە بەرزتر دەبیسترا، بەشێوەیەک کە تەفینەوەی جەماوەری لە مانگی ڕابردوو لێکەوتەوە و بە توندوتیژی و کوژرانی چەندین هاوڵاتی ئێرانی تەواو بوو، ئەم بورکانە جەماوە تا دەهات ڕوو ...
د.كامهران مهنتك به كوشتنی قاسمی سلێمانی ، ئهمریكا هێڵی سووری خۆی راگهیاند، ئهگهرچی ئهم راگهیاندنه زۆر درهنگ بوو، ئهو گۆڕانكاریه مهترسیدارانهی دوای راگهیاندنی سیستهمی نوێی جیهان له قهوقازو ئاسیای ناوهڕاست و رۆژههڵاتی ناوهڕاست روویدا، ههرله مهسهلهی مۆڵداڤیاوه تا دهگاته تاجیكستان و چهچان و دواتر جۆرجیاو پاشان رۆژههڵاتی ناوهڕاست له كۆتایشدا ئۆكرانیا سوریا، ههمووی به شێوهیهك ...
شنه بهرزنجی ئهمڕۆ (پهیمانگای واشنگتۆن) لهویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا، ئاشكرایكرد كه لهئێستادا ئیران لهئاستێكی بهرزدا، سهرقاڵی كاركردنه بۆ تۆڵهكردنهوهی كوژرانی قاسم سولهیمانی، به دوو ڕێگه لهوانه. 1. ئیرانیهكان له بهشێك لهوڵاتانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست ئهمریكیهكان دهكهنه ئامانج، هاوكات ترسێكی زۆریش دهخهنه سهر ئهمریكیهكان، بڵاو بونهوهی ئهم ترسهش بهجۆرێك بێت، كاریگهری لهسهر ڕایگشتی ناوخۆیی ئهمریكا دابنێت و كاربكاته ...
ستاندەر خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر ڕایدەگەیەنن، رۆژی هەینی داهاتوو وەکو دواکات بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دیاریکردووە. تاوەکوو ئێستا خۆپیشاندەران زیاتر لە ٣ کاندیدی هاوپەیمانی بینایان ڕەتکردۆتەوە کە دواترینیان ئەسعەد عیدانی بوو،دەیانەویێ سەرۆک کۆمار کەسێکی بێلایەن و نیشتیمانی بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات. شایەنی باسە دوای کوژرانی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبو ...