ستاندار

بایەخدار هەواڵی جیهان

بلادمێر پۆتن و رەجەب تەیب ئەردوگان پێکەوە پرۆژەی تورکش ستێرم دەکەنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 228 جار بینراوە
ستاندەر بەئامادەبوونی سەرۆکی روسیا”بلادمێر پۆتن” و “رەجەب تەیب ئەردوگان” سەرۆکی تورکیا، پرۆژەی ستراتیجی بۆڕی گواستنەوەی گازی سروشتی” تورکش ستێرم” کرایەوە، پرۆژەی تورکش ستێرم پرۆژەیەکی ستراتیجی نێوان تورکیا و روسیایە تایبەتە بەگواستنەوەی گازی سروشتی لەروسیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا لەڕیگەی بۆڕیەوە، کەدرێژی بۆڕیەکە ١٨٠٠کم دەبێت و گازی سروشتی  سروشتی لەروسیاوە دەگوازێتەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا. لەڕێوڕسمی کردنەوەی پرۆژەکەدا ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

ئێران :لە ڕێگای باڵیۆزخانەی سویسراوە لە تاران ئەمریکامان لە هێرشەکەی دوێنێ شەو ئاگەدارکردۆتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 263 جار بینراوە
ستاندەر وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایدەگەیەنێت،لە ڕێگای باڵیۆزخانەی سویسراوە لە تاران ئەمریکامان لە هێرشەکەی دوێنێ شەو ئاگەدارکردۆتەوە. محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕاشدەگەیەنێت، ئێمە هەنگاوێکى شەرعیمان ناوە، تاکە تۆڵەش چوونە دەرەوەى ئەمریکایە لەناوچەکە. ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژنامەى (ئیندیپێندت عەرەبییە) ئاشکرایکردبوو،کە ئێران و ئەمریکا لە ڕێگای وڵاتێکی ئەوروپی ڕێککەوتنێکیان کردبوو کە پێش هێرشەکەی ئیران بۆ سەر بنکە ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

نوێترین هەوڵی حکومەت بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە

لەلایەن ستاندار Posted on 417 جار بینراوە
ستاندەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند،ئەنجومەنی وەزیران دوای ڕاوێژ لەگەڵ لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمان، دوو بڕگەی نوێی بۆ پڕۆژەیاساى چاکسازى پەسەند کرد، لە ڕاگەیەندراوەکەی حکومەت ئاماژە بەوە کراوە، بڕگەى یەکەم تایبەتە بە پاراستنی گشت شایستە داراییەکانی مووچەخۆران لە ئەژمێرێک کە وەزارەتی دارایی وئابووری بە رێنماییەک رێکیدەخات، هەروەها بڕگەی دووەم تایبەت بوو بە ئەولەویەتدانی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

وەزیری دەرەوەی تورکیا بەسەردانێکی بەپەلە بەیانی دەگاتە عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 248 جار بینراوە
ستاندەر وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبەیانامەیەکدا رایگەیاندووە: بەیانی رۆژی پێنجشەمە وەزیری دەرەوەی تورکیا “مەولود چاوشئۆغلۆ” بەسەردانێکی بەپەلە دەگاتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە، لەبەیانامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە: وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئەمریکا لەڕێگەی هێرشکردنە سەربنکەکانی ئەو وڵاتە لەعێراقدا، مەولود چاوشئۆغلۆی ناچارکردووە بەیانی بەپەلە سەردانی عێراق بکات. سەردانەکەی مەولود چاوشئۆغلۆ لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

بەپەلە: ئەمریکا هێزەکانی لەکوەیت دەکشێنێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 219 جار بینراوە
ستاندەر وەزیری بەرگری کوەیت بەمیدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندووە: لەماوەی سێ رۆژی داهاتودا هێزەکانی ئەمریکا لەوڵاتەکەیدا دەکشێنەوە، وەزیری بەرگری کوەیت ئاشکراشی دەکات کەوا پەیامێکیان لەسەربازگەی عریفجان پێگەیشتووە لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەماوەى سێ ڕۆژدا. وەزیری بەرگری کوەیت دەشڵێت: بریاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەکوەیت بڕیارێکی کت وپڕ بووە کە لەلایەن پنتاگۆنەوە دەرکراوە. شایەنی باسە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

سەرۆک وەزیرانی پێشوى عێراق ئیدانەى بۆردومانەکانکى ئێران دەکات بۆ سەر خاکى عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 243 جار بینراوە
ستاندەر سەرۆک وەزیرانی پێشوو و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، حەیدەر عەبادی رایگەیاند: دەمانەوێت بە راستگۆی لەگەڵ سەرجەم وڵاتان بەرژەوەندییەکانمان بپارێزین. جەخت دەکەینەوە نابێت لەسەر خاکی عێراق تەسفیە حساباتی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بکرێت. ئێمە وەک چۆن ئیدانەی هێرشەکانی ئەمریکامان کرد، بەهەمان شێوەش ئیدانەی بۆردومانەکانی ئێرانیش دەکەین بۆ سەر خاکی عێراق.  داواش دەکەم هەرسێ سەرۆکایەتیەکە و هێزە نیشتیمانیەکان یەکڕیزی و ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

چوار زانیارى لە بارەى ئەو بنكە سەربازییەی ئەمریكا لەهەرێم، کە ئێران هێرشی كردە سەر

لەلایەن ستاندار Posted on 282 جار بینراوە
ستاندەر بەیانى ئەمڕۆ چوار شەممە سوپای پاسدارانی ئێران، بە پێنج موشەک هێرشی كردە سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان. ئەویش بنكەی سەربازی هەریرە لە پارێزگای هەولێر. چوار زانیارى لە بارەى بنکەى سەربازى هەریر: – بنکەیەکى سەربازى پێشکەوتووە. موشەكی بەرگریی پێشكەوتوو، فڕۆكەی جەنگی ھێرشبەرو ڕاداری پێشكەوتووی تێدایە. – بنكەكە نزیكە لەشارۆچكەی شەقلاوەی سەر بەپارێزگای هەولێر. – بنكەی سەربازی ھەریر نزیكترین ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

پەڕلەمانتارانی کوردستان پێشنیارى خانەنشیبوونیان بۆ خۆیان کردووە!!!

لەلایەن ستاندار Posted on 263 جار بینراوە
ستاندەر زیاتر لەسێ سەدو حەفتاو پێنج پەرلەمانتاری هەر پێنج خولەكەی پەرلەمانی كوردستان خانەشینی نایانگرێتەوە، كە كۆی موچەكانیان لەمانگێدا دەكاتە یەك ملیارو دووسەد ملیۆن دینار. بەڵام بەپێی زانیارییەکان، پەرلەمانتاران لەكۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پێشنیازی ئەوەیان بۆ حكومەت كردووە خانەشنی بكرێن. سەرچاوەیەكیش لەحكومەت رایگەیاند: بۆ پەرلەمان عەیبەیەكی گەورەیە پێشنیازی لەم شێوەیە بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەكەن. هەروەها پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران داواى کۆتایی بوونى ئەمریكا دەکات لە ناوچەکە

لەلایەن ستاندار Posted on 217 جار بینراوە
ستاندەر رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران، عەلی خامنەیی رایگەیاند: تەنها زللـەیەك لە ئەمریكا دراوە و بابەتی تۆڵەكردنەوەی كوشتنی قاسم سولەیمانی شتێكی ترە. “لافاوەکەى” شەوی ڕابردوو سوپای پاسداران بۆسەر ئەمریکا بەس نییە و دەبێت هەرچی زوو ئەمریکییەکان ناوچەکە بەجێبهێڵن.گوتیشی: پێویستە بوونی ئەمریكا لەناوچەكەدا كۆتایی پێبهێنرێت و گەلانی ناوچەكەش بوونی ئەمریكا رەتدەكەنەوە، چونكە سەرچاوەی گەندەڵییە و وەڵامی ئێرانیش بۆ كوشتنی سولەیمانی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق: ئێمە ئاگادارکرابوینەوە لە ئەنجامدانی هێرشەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 234 جار بینراوە
ستاندەر عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ڕایگه‌یاند،  ئه‌م قه‌یرانه‌ مه‌ترسیداره‌ ناوچه‌كه‌ و جیهان ده‌خاته‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگێكی وێرانكه‌ر. داواشده‌كات هه‌مووان دان به‌خۆیاندا بگرن و زمانی عه‌قڵ و ڕێزگرتن له‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێزگرتن له‌ عێراق سه‌روه‌ر بێت. گوتیشی: لە دره‌نگانی شه‌وی رابردودا په‌یامێكی زاره‌كی له‌لایه‌ن ئێران بە ئێمە دراوه‌ و ئاگاداریان كردوه‌ته‌وه‌، كه‌ بەرسڤی ئێران بۆ ...
زیاتر بخوێنەوە