ستاندەر مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوایەک ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات، مایک پۆمپیۆ لەرێگەی تویتەرەوە داوا لەخۆپیشاندەرانی ئێران دەکات، وێنە و گرتە ڤیدیۆی و زانیاری لەبارەی ئەو کەسانە بڵاوبکەنەوە کەخۆپیشاندەران سەرکوت دەکات، بۆئەوەی ئەمریکا سزایان بەسەردا بسەپێنێت، ئەو داواکارییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە ئەمرۆ لەلایەن ئەمریکاوە سزا بەسەر وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای ئێران سەپێندرا، لەبەرامبەر ...
ستاندەر بڕیارە بەیانی وەڤدێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببنەوە دەربارەی پرسی رادەستکردنی نەوت، فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبەغدا رایگەیاندووە: بەیانی وەڤدێکی حکومەتی هەرێم دێنە بەغدا، نوێنەری حکومەتی هەرێم دەشڵێت: تێگەیشتنی باش هەیەبۆ رێکەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا، لێدوانەکەی نوێنەری حکومەتی هەرێم لەکاتێکدایە ” سامڕ غەزبان” وەزیری نەوتی عێراق ...
ستاندەر دوای ئەوەی توركیا جاڕی هیرشی سەربازی دژی هەمو كوردستان دا لەلای عیراقیش تەیاریكی مەترسیدار جاڕی شەڕی دەستوری دەكەن ،لە تازەترین پرۆژەی ئایەتوللله خالسی (كە لە 20ی مانگ دەرچوە ) زۆر مەترسیدارە لەسەر كورد ،بەدروشمی (عراق الموحد -هویە ) هەردووكیان مانای دیارە ،ئینجا لەخالی دووی پرۆژەكە باس لەدەستوور دەكا دەلێ لەدوای 2005ەوە بەسەر خەلكی عیراق ...
ستاندەر بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر نوێترین توێژینەوە خۆی لەبارەی مللانێی تایفی لە عێراق بڵاودەكاتەوە و دەیخاتە بەردەم خوێنەرانی كورد و ئەوانی گرنگی بە پرسە تایفی و ئیتنیەكان لە عێراق دەدەن. لە پێشەكی توێژینەوەكە، د.رەعد رەفعەت سەرۆكی بۆردی توێژینەوەی ستاندەر نوسیویەتی “دەروازەیەكى كوردستانی بۆ توێژینەوەكەى دامەزراوەى رِاند” چەند سەرنجێكە لەسەر توێژینەوەی وەرگێراوی “داهاتووی پەیوەندییە ئیتنی و تایفییەكان ...
ستاندەر سیناتۆری کۆمارییەکان “لینزی گراهام” کەبەکەسێکی نزیک لە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترمپ دادەندرێت، دەڵێت: باشترین چارەسەر بۆ دۆخی ئێستای رۆژئاڤا بریتییە لەجێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی لەنێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، لینزی گراهام لەمیانەی لێدوانێکی بۆ کەناڵ ٢٤ رایگەیاندووە: باشترین چارەسەر جێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتییە لەنێوان تورکیا و هەسەدەدا، گراهام هیواشی خواستووە لەگەڵ تورکیادا بگەنە رێگەچارەیەک ...
ستاندەر بەهۆی نەگەیشتنی پارەی موچەخۆران لەبەغداوە بۆ هەرێم، وەزارەتی دارایی دابەشکردنی موچەی راگرت، سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی بەکەناڵی ئێن ئاڕتی راگەیاندووە: بەهۆی نەگەیشتنی پارە لەبەغداوە بۆ هەرێم دابەشکردنی موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران راگیراوە، لای خۆشیەوە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارای و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە: (تائیشتا نازانم ئەو پارەیەی بەغدا گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان یاخود نا، دەربارەی ...
ستاندەر رۆژنامەی نیۆڕک تایمزی ئەمریکی چەندین بەڵگەنامەی نهێنی لەسەر جاسوسی کردنی سەرکردەکانی هەرێم بۆ ئێران ئاشکرا کردووە، بەپێی بەڵگەکان سەرکردەی باڵای کوردهەبووە لەبەرامبەری دیارییەک کەبەهاکەی تەنیا ١٠٠ دۆلاربووە، قسەی دیبلۆماتکارە ئەمریکییەکانی بۆ ئێرانییەکان گواستۆتەوە، ئەوەی کەشتێکی نامۆیە لەبەڵگەنامەکاندا بریتییە لەپەیوەندی بەهێزی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پارتی دیموکرات و سەرکردەیەکی باڵای ئەوحیزبە، چونکە تێڕوانینی خەڵک ...
ستاندەر ئەم شەو سوپای تورکیا لەرێگەی فرۆکە بێ فرۆکەوان بۆردومانی گوندێکی سەر بەگرێ سپی کردووە لەرۆژئاڤای کوردستان، لەئەنجامی هێرشەکەدا دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و سێ هاوڵاتی تریش برینداربوونە، بەپێی زانیاری میدیاکانی رۆژئاڤا، ئەم شەو سوپای تورکیا لەڕێگەی فرۆکەی بێ فرۆکەوان لەگوندی قرنقل لەرۆژئاوای ناوچەی گرێ سپیدا ئۆتۆمبێلێکیان کردۆتە ئامانج و لەئەنجامی هێرشەکەدا دوو هاوڵاتی شەهید بوون ...
ستاندەر لەکۆبوونەوەی ئەمرۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای خانەنشینی بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن پەسندکرا، بەپێی پرۆژە یاساکە تەمەنی خانەنشینی لەعێراقدا لە٦٣ ساڵی بۆ ٦٠ ساڵی کەمکرایەوە، جێگەی باسە “مەحمەد حەلبوسی” سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەراگەندکارانی راگەیاندووە: ئەم پرۆژە یاسایە رۆڵی دەبێت لەرەخساندنی هەلی کار و دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان، حەلبوسی ڕاشیگەیاندووە: دوای پەسەندكردنی پڕۆژە ...
ستاندەر ئەمڕۆ چوارشەمە حکومەتی ئێران بریارێکی دەربارەی زیادکردنی موچەی مانگانەی هاوڵاتیانی هەژاری وڵاتەکەی دەرکرد، بەپێی بریارەکەی حکومەتی ئێران موچەی ٦٠ ملیۆن هاوڵاتی هەژاری ئێران ١٣ دۆلاری ئەمریکیان بۆ زیادکراوە، ئەم بریارەی حکومەتی ئێران لەکاتێکدایە کەوا رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” ئاشکرای کردووە ئەم بڕیارەی حوکمەتی ئێران پێش گرانکردنی نرخی بەنزین بووە، بەڵام ئێستا بریارەکەی بردۆتە بواری ...