ستاندەر ئارام جەمال بەڕێوەبەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن ڕایدەگەیەنێت “پرۆژە یاسای هەڵبژاردن، کە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئامادەی کردووە وەڵامدەرەوەی خواستی خۆپیشاندەرانە لەڕووی تێرکردنی خواستی نوێنەرایەتیکردنیانەوە لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکاندا. ئەم پرۆژە یاسایە لە ئێستادا بۆ لاوازکردنی بونیادی حزبە گەورەکانە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا بە بەڵگەی ئەوەی دەرفەتێکی زۆر لەبەردەم دەرچوونی کاندیدی سەربەخۆی تاکەکەسدا دەڕەخسێنێت، ...
ستاندەر سەرچاوەیەک بۆ پێگەی “الغد بریس” ئەوەی ئاشکراکردووە گۆڕانکاریەکان کە بڕیارە لە دەستوری هەمیشەیی عێراق بکرێن گۆڕانکاری ڕواڵەتین و تەنها بۆ ڕازیکردنی خۆپیشاندەرانە و نابنە وڵامدەرەوەی خواستەکانی خۆپیشاندەران. ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە کە سەردانەکەی ئەوڕۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ دەربڕینی پاڵپشتییە بۆ عادل عەبدولمەهدی.
ستاندەر موقتەدا سەدڕ رێبەری رەوتی سەدر کەخاوەنداریەتی کوتلەی پەرلەمانی سائیرون دەکات پەیامێک بڵاودەکاتەوە، لەپەیامەکەیدا سەدر ئاماژەی بەوەداوە دەبێت شۆڕشگێڕان تارمایی دەستێوەردانی دەرەكی ئەمریكا و ئەوانی دیكە دوربخەنەوە، لەبەشێکی تری پەیامەکەدا موقتەدا سەدڕ داوا لەفەرمانبەران دەکات مانگرتنی گشتی رابگەیەنن، سەدر داواکاریەکیش ئاڕاستەی خۆپیشاندەران کردووە و پیی راگەیاندوون: پێویستە هێرش نەكەنە سەر نوێنەرایەتی و باڵیۆزخانەكانی ئەو ...
ستاندەر ئەمرۆ چوارشەم “نێچیرڤان بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکۆشک سەلامی بەغدا لەگەڵ “بەرهەم ساڵح” سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوویەوە، لەکۆبوونەوەکەدا پرسی دەستور و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێکرا، لەدوای کۆبوونەوەکەدا “بەشیر حەداد” جێگری سەرۆکی پەرلەمان کەیەکێک بوو لەبەشداربوانی کۆبوونەوەکە لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە: لە كۆبونەوەی سەرۆكی ھەرێم و سەرۆك كۆمار باس لە ھەموار كردنەوەی دەستوری عێراق كرا، ئەوە ...
ستاندەر ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی لەکەرکوک دەڵێت: نابێت حکومەتی هەرێم بمێنێت و پێ ویستە دەستوری عێراق هەموار بکرێتەوە و هیچی تری هەرێمی کوردستان ئەوفیدڕاڵیەتەی پێشووی نەمێنێت، ساڵحی لەبەشێکی تری قسەکانیدارایگەیاندووە: لەدەستوری پێشوو ستەم لە تورکمان کراوە و وەک نەتەوەیەکی سەرەکی ئاماژەی پێنەدراوە و ئەمجارە پێ ویستە نەتەوەی تورکمان لەعێراق وەک نەتەوەیەکی سەرەکی لەدەستور ناوی ...
ستاندەر بە ئیمزای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەرواری ٢٠١٩/١١/٣ نەوزاد ھادی ، پارێزگاری پێشووی ھەولێر پۆستێکی باڵای پێدراو کراوەتە سکرتێری ئەنجومەنی سەرۆکایەتی ھەرێم، ئەو پۆستە لەكاتێدا دراوەتە ناوبراو كە لەسەروبەندی كابینەی نوێ دەنگۆی ئەوە هەبوو ناوبراو دەكرێتە وەزیری كارەبا، جێی باسە پۆستی سکرتێری ئەنجومەنی سەرۆکایەتی ھەرێم لە سەرۆكایەتی هەرێم پۆستێكی نوێیە و بۆیەكەمجارە بە ...
هیوا سەید سەلیم دیداری لوتكەی نێوان (ترەمپ و ئەردۆغان)، كە بڕیارە رۆژی 13 /ی نۆڤێمبەر لە واشنتۆن ئەنجام بدرێت، بۆ كۆشكی سپی و ئەنقەڕە دیدارێكی هەستیارە، چونكە بریارە لەو دیدارەدا دوو پرس گفتوگۆ بكرێن كە هەردوو لایەن زۆر لەسەرەی ناكۆكن. یەكەمیان بریتیە لە پرسی داگیركاری توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان، دووەمیشیان بابەتی S400 رووسی كە توركیا ...
ئارام رهفعهت بەپێی هەواڵەکان ژەنەڕاڵ کۆبانێ سەردانێکی سێ رۆژی بۆ باشوری کوردستان کردووە و لەمیانی سەردانەکەیدا چاوی بە سەرکردەکانی ئەنەکەسەش کەوتووە. هەنگاوێکی دروست ئەم گفتوگۆ و لەیەک نزیک بوونەوەیە هەنگاوێکی درووستە لەبەر چەند هۆکارێک، لەوانەش: یەکەم؛ ژەنەڕاڵ کۆبانێ چەندین جار گوتوویەتی هێشتا مەترسی لەناوچونی سەرجەم ئەزموونی رۆژاڤا لەئارادایە. خوانەکردە، گەمییەکەی رۆژاڤا نقوم بێت، هەموو سەرنشینەکانی ...
ستاندەر دەزگای میدیای رۆناهی تیڤی بڵاوی کردۆتەوە، ئەمرۆ سێشەم لەشاری کۆبانێی رۆژئاڤای کوردستان ٨ هاوڵاتی مەدەنی لەئەنجامی تەقەی سوپای تورکیا برینداربوون، شایەنی باسە هاوڵاتیانی شارەکە بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی گەڕانی کاروانێکی هاوبەشی سوپای تورکیا و روسیا ناڕەزایەتیان دەربڕی و بەبەرد هێرشیان کردۆتە سەر سەیارەکانی سوپای تورکیا و روسیا، لەبەرامبەریشدا سوپای تورکیا بەگازی فرمیشک ڕیژ و ...
ستاندەر بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی دەست پاکی عێراق کە ئەمرۆ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لەپارێزگای کەرکوک برە پارەیەکی زۆر دیار نەماوە، کەپێشتر حکومەتی عێراق ئەم برە پارەیەی بۆ ئاوەدانکردنەوەی قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری کەرکوک تەرخان کردبوو بەمەبەستی ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە، کەپێشتر لەلایەن داعشەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو. لەراگەیەندراوەکەی دەستەی دەست پاکیدا هاتووە رێکارەکانی لێکۆڵینەوە کردن لەراکان جبوری پارێزگاری ...