ستاندەر د.عەلی قەرەداغی ئەمێنداری یەکێتی زانایانی ئایینی جیهانی پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت ئەگەر کەسێک خراپەکاریش بێت نابێ ستەمی لێبکرێت. جێی باسە تاکوئێستا ناوبراو هیچ پەیامێکی ڕاستەوخۆی لەسەر دۆخی ڕۆژاڤا بڵاونەکردۆتەوە، ئەوەلەکاتێکدایە پێشتر لە ڕووداوەکانی جیهانی ئیسلامی قسەی هەبوە، بەتایبەت پشتیوانی تورکیا و قەتەری کردووە. دەقی پەیامەکە بخوێنەوە: زانای ئاینیی خواناس بە زانست و بە كردەوە، ...
ستاندەر دەزگای ستاندەر بەهاوبەشی لەگەڵ چەند چالاکوانێکی تر لەسەر داوای ئۆفیسی هەولێری یەکێتی ئەوروپا دیدارێکی لەگەڵ مارتن هوت باڵوێزی نوێی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق سازدا، لە دانیشتنەکە گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و حکومەتی نوێ و پرسی گەندەڵی و دۆخی ڕۆژاڤا کرا، باڵوێزی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند بەلایانەوە گرنگە پەیوەندیان لەگەڵ سەنتەرەکانی توێژینەوە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی ...
ستاندەر ڕامی عەبدولرەحمان بەرپرسی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆف ڕەخنەی توند لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت و دەڵێت مایەی پێکەنینە کاتێک سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات داعشە گیراوەکانی ئازادکردوون وەکو زەختێک لە ئەمریکا بۆ ئەوەی دەستوەردان بکات، ئەمریکا دەستوەردان ناکات. دەشڵێت ئەوانە تیرۆرستن کە ۳۰۰ هەزار هاوڵاتی عەفرینیان ئاوەرەکرد و ئێستاش نزیکی ۲٥۰ هەزار هاوڵاتیان ...
ستاندەر دوای فەرەنسا و فێلەندا و ئەڵمانیا هۆڵنداش فرۆشتنی چەکی بەتورکیا راگرت، ئەمەش وەک هەڵوێستێک دژی داگیرکاری سوپای تورکیا بۆسەررۆژئاڤا، ستیڤ بلۆک وەزیری دەرەوەی هۆلەندا ڕایگەیاندووە: “پێ ویستە تورکیا ئۆپراسیۆنەکەی بۆسەر سوریا رابگرێت و پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت و پەلەماری سەروەری وڵاتانی تر نەدات، بۆیە ئێمەوەک هۆڵندا لەمچوارچێوەیەدا فرۆشتنی چەکمان بەتورکیا راگرتووە”..
ستاندەر لەبەیانامەیەکدا کەسەرلەبەیانی ئەمرۆ بڵاوکراوەتەوە کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمینی سوریا پاڵپشتی لەداگیرکاریەکەی سوپای تورکیا دەکات، بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان، لەبەیانامەکەدا هاتووە: (پشتیوانی له ئۆپهراسیۆنهكانی سوپای توركیا دهکەین بۆ سهر خاكی سوریا و پشتیوانی له یهكپارچهیی خاكی سوریا دهكهین)، لەبەشێکی تری بەیانامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە “کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمینی سوریاداوا لەعاشائیری عەرەب و کورد دەکات، پاڵپشتی لەئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیا بکەن ...
ستاندەر حاکم شێخ لەتیف ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسینێکی دا کە لە فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە دەنوسێت “فریا کەون کوردینە ڕۆژێکەو ئەمڕۆ، تورکیا لە ڕۆژئاڤا بۆی بچێتە سەر لە منی وەربگرن دوای ئەو نۆرەی باشورە،بۆیە چیمان پێبکرێ ھەقە بیکەین” ئاماژەی بەوەشکردوە، هەریەکە لە ھێزەکانی دژە تیرۆری پارتی و یەکێتی ھێزی پێشمەرگە خەڵکی خۆبەخش ھەرکەسێ توانای ...
ئاراس مەسیفی ئاماژهكانی پشت لێدوانهكانی بهرپرسانی توركیا و ئهمریكا ئهگهری لێكتێگهیشتنێكی زارەکی سهبارهت به هێرشێكی سنوردار و مهرجدار لهلایهن هیزهكانی توركیا بۆ ناو خاكی سوریا له نێوان ئهردۆغان و ترهمپ بههێزتر دهكهن. دەربارەی سنور و مهرجهكانی ئهم هێرشە دژبهیەكیهكی زۆر ههیه له نێوان لێدوانهكانی ترهمپ و ئهردۆغان. بەشێکی چاودێران وای بۆ دەچن کە سنوری ئۆپەراسیۆنەکانی ...
بەهرۆز عیزەت (هیگڵ) مێژووى شارستانێەتى وەکو “قەسابخانە خۆێناوییەکان ” دەبینێ کە ساڵێک نییە بەبێ جەنگ تێپەڕ بووبێت. بۆیە جەنگ بەشیکى گرنگ و کاریگەرە لە مێژووى مرۆڤایەتى، یەکەم هەنگاوەى مرۆڤایەتى بە جەنگ دەست پێ دەکات، لەهەمان کاتدا یەکەم ساتى دانانى بەردى بناغەى یەکەمین شارستانییەت لە دەرەنجامى جەنگ هاتۆتەبوون. بەو مانایەى جەنگ یەکێکە لە ڕەفتارە کۆن و ...
سامانی وەستا بەکر عەرەب و تورک و فارس، هەمیشە لەهەموو کات و زەمەنێکدا نەیارێکی سەرسەختی میللەتی کورد بوون، هەموو کات دەستی داگیرکاریی و قۆرخکارییان درێژکردۆتە سەر موڵک و ماڵ و مێژوویی کورد. زۆر لە مێژەوە کەرەستە بەنرخ و گرنگ و بەبەهاکانی کوردییان بردووە و بە ناوی خۆیانەوە لە مێژوودا یادداشتیان کردوون. هەمووکاتێکیش ویستووسیانە، ناوی کورد ...
ستاندەر ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند پشتیوانی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاڤای کوردستان دەکەن و بە جولەکی ئەرێنی لە قەڵەمی دەدەن بۆ پاراستنی یەک پارچەیی خاکی عێراق. ئەو لێدوانە لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی دژی داگیرکاری تورکیا لێدوانیان داوە و عێراق سەرپەرشتی کۆبونەوەی کۆمکاری عەرەبی کرد بۆ ئیدانەکردنی دەستدرێژی تورکیا لە سوریا. تاکە ...