ئەحمەد رەجەب لەم نووسینەدا باسی زەوی بۆ پێشمەرگەی دێرینەو بە ھوێ بازرگانی و گەندەڵییەوە پێشمەرگەی دێرین کراوە بە دوو بەش، بەشێکیان بێبەشن و زوییان نییەو ئەو بەشەکەی تریان شانسی ھەیە لە جیاتی یەک پارچە زەوی، دوو پارچەی زەویان پێدراوە. کاتێک رۆڵەکانی گەڵ وازیان لە خۆشی ژیانی لاوێتی و، کارو بژێوی خێزانەکانیان ھەڵگرت و، روویانکردە شاخە ...
سەلمان کۆچەری بڕیاری کشانەوەی ھیزەکانی ئەمریکا لە خۆرئاوای کوردستان و سوریا بڕیاری تاک لایەنەی ترامپ نیە بەڵکو ئەمریکا کە جولەیەکی جیھانی سیاسی و ئابوری ھەیە, ھەر بڕیار و کاردانەوەیەکی دەرئەنجامی دەیان ڕاپۆرت و توێژینەوە و زانیاری ھەواڵگیریە بۆیە ناکرێ بەو سانایە شیکردنەوە بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و خۆرئاوا بکرێت, ئەو نیشانەو کاردانەوە نەرێیانەی ...
د.كامهران مهنتك شتێكی ئاشكرایه، كه سیستهمی نوێی دنیا شكستی هیناوهو به كۆتا هاتووهو زیاتر له دوو ساڵیشه به شێوهیهكی كرداری ئهمریكا ههژموونی جیهانی خۆی له دهست داوه، بهڵام كشانهوهی ئهمریكا بهو شیوه كت و پڕه، رهنگ بێت شكستێك بێت، كه تهنیا به كشانهوهی هێزهكانهوه نهوهستیت و بهرهو ناوهوهی ئهمریكاش ههڵكشێت، واته ساڵی (2019)، به گوێرهی ...
ستاندەر سەرچاوەیەکی سوپای سوریای دیموکرات بە کەنالی حورەی راگەیاندوە ئەوان هەڵوێستی فەرمیان دەرنەبریوە بەرامبەر کشانەوەی هێزە ئەمریکیەکان، رەتی کردەوە ئەو هەلوێستەیان بە خەنجەر لێدان لە پشتەوە و خیانەت لێکدابێتەوە، هاوکات ریاز درار هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بە عەرەبیە نیتی رایگەیاندوە مەترسیەک هەیە لە هێرشی سوپای تورکیا بەو پێیەی ئەوان شەرڤانان بە تیرۆرست دەزانن، وتیشی ئەو ...
ستاندەر سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە رێگای تویتێکەوە رایگەیاند تاکە ھۆکاری بونی ھێزەکانیان لە سوریا ھەبونی داعش بوە و، ئێستاش داعش تێکشێنراوە، ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە بریاری کشانەوە لەو وڵاتە بچێتە جێبەجێکردن، ئەگەرچی پێشتر دوو جار بریاری لەو شێوەیە دراوە کە ئامانج لێیان ناچارکردنی سعودیە و وڵاتانی کەنداو بوە بۆ پێدانی ...
ستاندەر ئاژانسی رۆيتەرز ئاشکرای دەکات کەوا بەرپرسانی پنتاگۆن گوتوويانە: دوای کۆتايی هاتنی ئۆپراسيۆنەکانی شەر دژبەداعش، تاوتوێی کشانەوەی هێزەکانيان دەکەن لەسوريا،ئەمەش بەبرياری سەرۆک ترەمپ، بەڵام لەئێستادا ئەمريکا هيچ پلانێکی لەبەردەست نيەبۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لەخاکی سوريادا.
ستاندەر سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆبونەوەکانی پارتی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان بە ستاندەری ڕاگەیاند لە کۆبونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی بەرپرسانی یەکێتی ڕایانگەیاندووە نابێ هەردوو پۆستی سەرۆکی حکومەت و هەرێم لای پارتی بێت بەڵکو داوایان کردووە پارتی پۆستێک هەڵبژێرێت لەو دوو پۆستە ئەوی تریش بۆ یەکێتی بێت، سەرچاوەکە وتیشی گۆڕانیش هەمان بۆچونی هەبووە کە نابێ هەردوو ...
ستاندەر ئەندامێکی ليژنەی دارايی لەئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق مەرجی بەغدا بۆناردنی بەشەبودجەی هەرێم ئاشکرا دەکات، هۆشيار عبداللە ئەندامی ليژنەی دارايی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەماڵپەری سبەی راگەياندووە: مەرجی بەغدا بۆناردنی بەشەبودجەی سالی ۲٠۱۹ پەيوەستەبەپابەندبوونی هەرێم بەهەناردەکردنی نەوت لەرێگەی سۆمۆوە. بەپێی ئەورێکەتنەی کەکراويشە پێ ويستەهەرێم رۆژانە ۲٥٠ هەزار بەرميل نەوت لەرێگەی سمۆوە هەناردە بکات، جيا لەنەوتی کەرکوک.
نیاز حامد ئەردۆگان هێرش دەکات؟! فەتحولا گولەن تەسلیم بە ئەردۆگان دەکرێتەوە؟! ئەردۆگان فشاری لەسەرە یا دەیەوێت هەمیشە فشار بکات!. ئەردۆگان رۆژ نییە ، دوو تا سێ لێدوا نەدات ، رەنگە هیچ سەرۆک دەوڵەتێک نەبێت لە جیهاندا بەقەدەر ئەو لێدوان بدات و ، تەنانەت هیچ سەرۆکێک نییە بەقەدەر ئەو لێدوانەکانی درۆ بێت !. لێدوانەکانی بۆ مەبەستی ...
ستاندەر هێمن بنەسڵاوەیی ئەو پێشمەرگەیەی کە لە ساڵی ٢٠١٦ بە تۆمەتی ئەندامبونی لە بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر لەلایەن هێزێکەوە نێردرا ئەو دیوی بازگەی پردێ و بە سوکایەتی پێکردنەوە سەر و برۆیان تاشی ڕایدەگەیەنێت خێزانەکەی ماوەی دوو هەفتەیە لە هەولێرە بۆ دەرهێنانی مامەلەی کارتی نیشتیمانی بەڵام کێشەیان بۆ دروستکراوە. ناوبراو بە ستاندەری راگەیاند ئەمرۆ دوو شەممە ...