ستاندار

بایەخدار هەواڵی کوردستان

حكومەتی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی پرۆسەی دەستگیركردنی تاوانبارانی گەندەڵی ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 302 جار بینراوە
ستاندەر وتەبێژی حكومەتی عێراق لەبارەی كارەكانی لیژنەی بنبڕكردنی گەندەڵی ڕوونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت بەم زووانە ناوی گەندەڵە راستەقینەكان دەبیستن. ئه‌حمه‌د ته‌لال، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند كه‌ كاری لیژنه‌ی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و ناوانه‌ش كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ناوی گه‌نده‌ڵه‌كانه‌ و داواكاراوی ...
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی کوردستان

نوێترین راپۆرتى ڕێکخراوی”CPT” لە سەر ھەرێمی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 410 جار بینراوە
ستاندەر من خۆم کەرەنتینە کردووە، نەک لە ترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵکو “بۆ ئەوەی وەکو براکەم بۆردوومان نەکرێم”. چیرۆکی (دلۆڤان شاھین)، کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن ئاسایشی زاخۆ-وە دەستگیرکرا و دوای چەند مانگێک لە ئازادکردنیشی لە لایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە بەئامانج دەگیرێت و شەھیدکرێت. ئەمەى خوارەوە نوێترین راپۆرتى ڕێکخراوی”CPT” بواری مافی مرۆڤە، لەسەر ئامار ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار دیمانە و راپۆرت هەواڵی کوردستان

” بەهۆی بێ هەڵوێستی بەرامبەر توركیا، فەرەنسا پشت لە كوردستان و روو لە بەغدا دەكات”

لەلایەن ستاندار Posted on 443 جار بینراوە
ستاندەر بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی ئەلعەرەب نزیكبونەوەی فەرەنسا و عێراق بێزاری توركیای بەدوای خۆیدا هێناوە، چونكە پێیان وایە ئەو پەیوەندیە بەهێزەی ئێستا لە نێوان مستەفا كازمی و ئیمانیۆل ماكرۆن جارێكی تر پێگەی فەرەنسا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەهێز دەكاتەوە بەتایبەت كە بریارە لەماوەی داهاتوو كازمی سەردانی فەرەنسا بكات. ئیمانیۆل ماكرۆن لە چەند بۆنەیەك دژایەتی خۆی بۆ پێشێلكاریەكانی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

یەكگرتوو گروپێكی ناو پارتی بە هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنی خۆجێی دهۆك تاوانبار دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 419 جار بینراوە
ستاندەر ئەبوبەكر هەلەدنی، پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت گروپێكی ناو پارتی هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێكەوتنەن لەنێوان یەكگرتوو و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی. لەلێدوانێكی بۆ رووداو وتیشی حكومەتی خۆجێی كارەكانی خزمەتگوزاریە نەك سیاسی بۆیە ئیمە پێمان خۆش بو بەرپرسەكانمان لە پۆستەكانیان بەردەوام بن. ئەبوبەكر هەڵەدنی بەپێویستیشی زانی كە یەكگرتوو لە حكومەتەكانی خۆجێی لە سلێمانی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

زانیاری نوێ ئاشكرا دەبن بە ملیۆنان دۆلاری داهاتی نەوتی هەریم بەسەرچاوەیەكی تر دەدرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 335 جار بینراوە
ستاندەر تەنها لەبەرامبەر هەلگرتنی پارەی داهاتی نەوت مانگانە نزیكەی هەشت ملیۆن دۆلار دەدرێت بە ئارتی بانك كە نزیكە لە بەرپرسێكی باڵای هەرێم، ئەوەش دوای ئەوە هات كە حكومەت بریاریدا بۆ لەمەو دوا لە رێگای زیادكردنی ئاشكرا پرۆسەی گۆرینەوەی دۆلار بۆ دیناری عێراقی ئەنجام بدرێت. لەسەرەتای ئەو هەفتەیە وەزارەتی دارایی رایگەیاند لەمەودوا پرۆسەی گۆرینەوەی دۆلار بۆ ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

زانیاری نوێ، داوا دەكرێت هەڵمەتەكەی كازمی گەندەڵكارانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 302 جار بینراوە
ستاندەر داوادەكرێت هەڵمەتەكەی حكومەتی عێراق دژ بە گەندەڵكاران هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، بەگوێرەی سەرچاوەیەكیش ئەو دەستگیركردنانەی خەلكی تاوانبار تا ئێستا 2% پرۆسەكەیە و سەرەتایە.   بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی سەباح نزیك لە حكومەتی عێراق، داواکان لە زیادبووندان بۆ ئەوەى هەڵمەتى دەستگیركردنی گەندەڵکاران ناوچەکانى دیکەى دەرەوەى بەغدا، لەناویاندا هەرێمى کوردستانیش بگرێتەوە. بەگوێرەی سەرچاوەیەك بۆ رۆژنامەكە  ئەوانەى دەستگیرکراون تەنها 2%ى ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

ئارێز عەبدوڵا: کاتی ئەوە هاتووە دادگایەکی نیشتیمانی دادگایی ئەوانە بکات کە بڕیاری ڕیفراندۆمیاندا

لەلایەن ستاندار Posted on 312 جار بینراوە
ستاندەر ئارێز عەبدوڵا ئەدامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە “كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ دادگایه‌كی گه‌وره‌ی نیشتیمانی پێكبێت بۆ دادگایی كردنی ئه‌وانه‌ی بڕیاری ریفراندۆم یاندا و بونه‌ هۆكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر” ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی گوتوشیەتی” كێ ده‌وڵه‌تی كوردی ڕاده‌گه‌یه‌نێت؟! ئه‌وه‌ به‌شێكی زۆری كوردستان توركیا داگیری كردووه‌ كه‌س نییه‌ پێی بڵێت له‌ پشتی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

” ئاشتی هەوارمی لەسەر داوای سەرۆكی هەرێم دوای پەراوێزخستنی كوردستانی جێهێشتوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 286 جار بینراوە
ستاندەر بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسێكی عێراقی لەگەل پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی پێشوی حكومەت و ئێستای هەرێم داوای كردووە ئاشتی هەورامی لە پۆستەكەی بمێنێتەوە كە ئەو داوایە لەلایەن مەسرور بارزانی رەت كراوەتەوە، بەو پێیەی ویستیویەتی مەلەفی نەوت لەلای خۆی بێت، لە شوێنی ئەوەی لای ئاشتی هەورامی و نێچیرڤان بارزانی بمێنێتەوە. ئاژانسی (عیراق ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

لەسەر داوای فەرەنسا، سەپاندنی سزای ئەوروپا بەسەر توركیا دەستی پێكرد

لەلایەن ستاندار Posted on 338 جار بینراوە
ستاندەر لە یەكەم هەنگاوی یەكێتی ئەوروپا دوای داواكاریەكەی فەرەنسا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیا بەهۆی جموجۆڵە سەربازیەكانی بەگشتی و دەریای ناوەراست بەتایبەتی، یەكێتی ئەوروپا سزاكانی بۆ سەر توركیا بە سزادانی كۆمپانیایەك دەستپێكرد كە تاوانبارە بەگواستنەوەی چەك بە قاچاغ بۆ لیبیا. بەگوێرەی بریاری یەكێتی ئەوروپا  كۆمپانیای ئەڤریاس بۆ گواستنەوە تۆمەتباركراوە  بە پێشێلکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی گواستنەوەی چەک ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

هەوڵدەدرێت بۆ دۆزینەوەی چارونووسی سێ هەزار و ٤١٨ یەزیدی شەنگال

لەلایەن ستاندار Posted on 360 جار بینراوە
ستاندەر ـ هێدی ساڵح چارەنووسی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی شەنگال چی بەسەردێت؟ لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤، گروپی تیرۆریستانی داعش هێرشیییان کردە سەر شەنگال، لە هێرشەکەیاندا شەش هەزار و ٤١٨ یەزیدییان ڕفاندووە، تاکو ئێستاش تەنها سێ هەزار کەس لەو ڕفێندراوانە ڕزگارکراون. لایەنە پەیوەندی دارەکان رایدەگەێنن کە لە کەمپی ئاوارەکان هەوڵەکانییان چڕ دەکەنەوە بۆ دۆزینەوەی ناسنامە و چارەنوسی  ئێزیدییەکانی ...
زیاتر بخوێنەوە