ستاندەر بەگوێرەی بەدواداچونی رۆژنامەنووسێک لە سنوری کەرکوک چەند بەرپرسێکی دەسەڵاتداری کورد لەگەڵ بەشێکی چەکدارانی حەشدی شەعبی رێککەوتوون شەوانە نەوت دەدزن و دەیفرۆشنەوە، بەڵام بەو پێیەی رێکەوتنە تەنھا لەگەڵ چەند بەرپرسێکی حەشدی شەعبی کراوە نەک ھەمویان ئەو بەرپرسانە بە نھێنی کارەکە ئەنجام دەدەن. رۆژنامەنووس کۆچەر عەلی لە بەدواداچونێک ڕایگەیاندووە ” لە نزیک ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە ...
ستاندەر هەردوو سەرچاوەی “الصباح” و “بغداد الیوم” لەزاری “جبار لعێبی” وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایانکردووە کە ئەنقەڕە و بەغدا ڕێککەوتوون کەوا نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بۆری کوردستانەوە بنێردرێتە دەرەوە. لەهەواڵەکەدا باس لەوەش کراوە کە هەولێر بەو هەنگاوە ڕازییە، کە ئەوە دەبێتە تەنازولێکی تری هەولێر بۆ ئەو دوو وڵاتە. هەروەها لەلایەکی ترەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە پێویستە ...
کەرکوک ئەحمەد دوای ئەوەی ماوەی دیاریکراو لەلایەن کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی هاوپەمانیەتیەکان بۆ بەژداری لەهەڵبژاردنی ۳۰ی ئەیلول کۆتایهات حزبە ناڕازیەکان باس لەوەدەکەن کەوا ئەوان لەدوای هەڵبژاردن گەورەترین کوتلە دروست دەکەن وە دەچنە نێو هاوپەیمانەتیەکەوە بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات. بۆ ئەوەی ئەو هاوپەیمانیەتیەی کە بۆ دوای هەڵبژاردن قسەی لەسەر دەکرێت بتوانێت ئامانجەکەی بپێکێت کە گرتنەدەستی دەسەڵاتە، پێویستە لەئێستاوە ...
ستاندەر سەبارەت بە ھێرشەکانی دوێنێی سەر داعش لە سنوری مەخمور بەرپرسێکی یەکێتی لە سنورەکە چەند زانیاریەک ئاشکرادەکات. رەشاد گەڵاڵی بەرپرسی کۆمیتەی مەخموری یەکێتی ڕایگەیاند ھێرشەکە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزی ھاوپەیمانان نەبوە بەڵکو تەنھا ھێرشی ئاسمانی چەند فرۆکەیەکی ھاوپەیمانی بوە بۆسەر چەند بنکەیەکی داعش لە نزیک چیای قەرەچوغ بەرامبەر گوندی دارەخورما. ئەوە لەکاتێکدایە میدیاکانی ...
مەلا فرمان لەگەڵ پەیدابونی نەوت لەم شارە، هێدی هێدی هەنگاوی ماڵ لە خانەخوێ حەرامکردن دەست پێدەکات و شاریش هەرجارەی بەدەست یەکێکەوە هاواری زیاتری لێبەرزدەبێتەوە، جارێ بەدەستی دوژمن و دراوسێکان ، جاری بەدەست نەیار و جارێ سەرانی حیزبی کوردی: 1- بەردەوامدان بە سیاسەتی ٣ کوچکەی بەعسیان ” تەعریب، ترحیل و تەبعیث”، بە شێوەیەکی تر. 2- ...
ستاندەر بەھۆی فشارەکانی تورکیا بۆ سەر رووسیا و بەرپرسانی ئاژانسی سپۆتینگی روسی، رۆژی شەممە ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٨ بە رەسمیی بەشی کوردی کرمانجی ئاژانسی سپۆتینگی روسی داخرا. ئەوە لەکاتێکدایە بڕیاربوو بەشی سۆرانی لە پاڵ کرمانجی لە ئاژانسی سپۆتینگ لە شاری ھەولێر بکرێتەوە، بەڵام بەھۆی فشاری تورکیا بۆ سەر ئاژنسەکە بەشی کوردی ئاژانسەکە بەتەواوی داخرا.
د. یونس سید رشید بێ گومان هەموو دەرەنجامێك فاکتەر و هۆکاری جۆراوجۆر لە دروستکردنیدا بەشدارە. بۆیە ئەگەر بزانین میللەتی ئێمە خەریکی چیە ئەوا دەتوانین وەلامی ئەو پرسیارە میژوییە بدەینەوە (بۆ میللەتی ئێمە بەردەوام قەیران و شکست و دواکەوتن و کارەسات دەستاودەست دەکات نەوە دوای نەوە). بە ڕای من مەسەلەکە بەر لەوەی سیاسی بێت زیاتر فکری ...
هیوا سەید سەلیم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەردەم كۆتایی هاتنی تەمەنی خوولی چوارەمی دایە، بەهۆی ئەو كێشانەی لە دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران درووست بوون، لە تانەدان لە شێوازەكانی هەلبژاردن و هەلوێست وەرگرتنی چەندین لیست و قەوارە لە بەرامبەر ئەو هەموو دزی و فزیەی لە هەڵبژاردن كران، تا ئێستا پشت ڕاستی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن نەكراونەتەوە كە كۆمسیۆنی ...
نەجاد رەسول لە ئێراقی نوێ و دەسەلاتی خۆبەرێوەبردنی هەرێم چەندین کارەکتەرو ئەجندای سیاسی نوێ و فۆرمێکی لە دەربرینی سیاسی هێنا ناو کایەی سیاسی دا ،لە بەکارهێنانی هێزە ئێراقیەکان بۆ ململانێ ی تایفی و هێزه کوردیەکانیش بۆ ململانێ ی ناوچەی و پاوانی حزبی و بەرژەوەندی ئقلیمی . بەشێکی زۆر لەم ململانێ یانە بۆ دەست خستن و ...
ستاندەر ئەندامێکی لێژنەی کاروباری پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان گومان لە سوتانی کۆگاکەی چەک و تەقەمەنی لە ھەولێر دەکات. قادر ڕەزگەیی ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەبارەی سوتانی کۆگای چەک و تەقەمەنی لە ھەولێر لە کۆتایی ھەفتەی رابردوو رایگەیاند”ئەوە جێگای گومانەو ھەرکات لێژنەیەک پێکھات بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی فرۆشتن و بازرگانیکردن بە چەک کۆگایەک دەتەقێتەوە کە چەک و ...