بەھۆی ئاشکراکردنی گەندەڵی بەرپرسانی حیزبی ھەرەشە لە خانەوادەیەک دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 476 جار بینراوە

Rezband 2

 

 

 

 

ستاندەر: سۆران

دوای ئەوەی ھاوڵاتیەکی دەڤەری سۆران کە پێشمەرگەبووە باس لە گەندەڵی و فرۆشتنی چەکی پێشمەرگە لە لایەن چەند بەرپرسێکی باڵاوە دەکات خانەوادەی ھاوڵاتیەکە ھەڕەشەیان لێدەکرێت و تەقەيان بەسەردا دەکرێت.
لە رێگای نێوان ئاقوبان بۆ کۆڕێ چەند کەسێک بە سەیارەی بێ رەقەم دەست رێژی گولە دەکەنە سەر ھاوڵاتی سامان احمد و داوای لێدەکەن کە شوێنی براکەی ئاشکرا بکات و ڕادەستی ئەو بەرپرسە باڵایانەی حیزبی بکەن.
جێگەی ئاماژە پێکردنە خانەوادەی سامان احمد لە ترسی ھەڕەشە و تەقە لێکردن لێیان شوێنی نیشتەجێیان گۆریەوە ڕایان کردووە ئەمە لە کاتێکدا دەسەڵات بانگەشەی بنبڕکردنی گەندەڵی و سزادانی ئەو کەسانە دەکات کەوا لە دۆسیەکانی قاچاغکردن بەچەکەوە تێوەگلاون.