ستاندەر ئەمرۆ پێنج شەممە ئەردۆغان جارێکی تر ڕەخنەی لە بارزانی و ریفراندۆمی ھەرێم گرت و ڕایگەیاند بارزانی خۆی بڕێداوتە ناو ئاگر و ئەو ئاگرە بەکەمی دەگاتە ئێمە بەڵام زۆر خراپ زیانی بۆ خەڵکی تر دەبێت. ھەروەھا ڕاشیگەیاند بارزانی دەبو بۆ پرسی دەوڵەت پێشتر لەگەڵ ئێمە و ئێران و سوریا و عێراق گفتوگۆ بکات بەڵام ئەو ...
ستاندەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتەیەکی لە خولی کۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەولەتی کرد کە پرۆسەی ریفراندۆمی باشوری کوردستان و ھەوڵی بنیاتنانی دەوڵەتی کوردیی بوەستێنن. ناوبراو ھەڕەشەی لە باشوری کوردستانیش کرد و گوتی ئەگەر نەوەستن ئەو دەوڵەتە دەسوتێنین و ھەرچی لەماوەی بیست ساڵ بنیاتنراوە دەیروخێنین. جێ ی باسە لەکۆبونەوەی لەگەڵ تڕەمیش ...
ستاندەر دواین لێدوانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە خولی دانیشتنەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان کە ئاماژەی بە بەکارھێنانی کارتی ئابوری کرد بەرامبەر ھەرێمی کوردستان مەترسی خستۆتە بەردەم ھەرێم. بەگوێرەی راپۆرتی عەرەبیە جەدید ئەو ھەڕەشانەی بەغدا کاریگەری سلبی لەسەر ھەرێم دروست دەکات بەتایبەت کە لە ئێستادا ٢٠٠ کۆمپانیای جۆراو جۆری تورکیا لەھەرێم کاردەکەن و نەوت و غازی ھەرێمیش تاکە دەروازەی ...
ستاندەر لە یەکەم سالڤەگەری کودەتا شکستخواردوەکەی پاری سوپای تورکیا سەرۆکی تورکیا رەجەب ئەردۆغان هەڕەشەی توند لەو کەسانە کرد کە بەشداری هەوڵی کودەتاکەیان دابو. ئەردۆغان لە پێش هەوادارانی حزبەکەی گوتی ئەو کودەتاچییانە کە ئێستا لە زیندانن، خائینن و دەبێ سەریان ببڕدرێت. هەروەها گوتیشی، بە سەرۆکوەزیرانم ڕاگەیاندوە کە تاوانبارانی کودەتاکە دەبێ بە جلوبەرگی وەک زیندانیەکانی گوانتانامۆ لە دادگا ...
هيوا سەید سەلیم ساڵێک بەسەر سیناریۆی كودەتای 15 تەمووزی توركیا تێدەپەڕێت، ئەو كودەتایەی تا ئێستا بە تەواوەتی ساخ نەبۆتەوە كە كێ كردی، بۆ كرا، دژ بە كێ ئەنجام دراوە هاوکات كێ لە پشتی بوو؟ كە ئەم جۆرە كودەتایە یەكەمین جارە لە توركیا روودەدات، بۆیە زۆرێك لە چاودێران بە سیناریۆی خودی دەسەڵاتدارانی پارتی داد و گەشەپێدانی ...
ستاندەر بەگوێرەی ھەواڵێک کە رۆژنامەی زەمانی تورکی بڵاویکردۆتەوە حیزبی دادوگەشەپێدان بەسەرۆکایەتی ئەردۆغان پرۆژەیەکی پێشکەشی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردوە لەسەر سزادانی ھەرکەسێک کە باسی کوردستان و جینۆسایدی ئەرمەنەکان و وێرانکردنی شارەکانی باکوری کوردستان بکات. ھەر بەگوێرەی پرۆژەکە ھەرکەسێک یەکێک لەو کارانەی سەرەوە بکات پێویستە ٣٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی وەک سزا لێبسەندرێت. جێ ی باسە فراکسیۆنی ھەدەپە لەپەرلەمانی تورکیا ...
ستاندەر هەدەپە لە وەڵامى لێدوانێکى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیادا، کە لە لوتکەى گروپى ٢٠دا ڕایگەیاندبوو، سەڵاحەدین دەمیرتاش “تیرۆریستە” ڕایگەیاند، دەمیرتاش تیرۆریست نییە و مێژوو دەیسەلمێنت کێ تیرۆریستە. ڕاشیگەیاندووە “ئێمە حسابى ئەو قسە بێ سنوور و بێ حسابانە لە ڕێگەى سیاسى و یاساى نێودەوڵەتییەوە، لە سەرۆکى گشتى ئاکەپە دەپرسینەوە”. ئەمڕۆ پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) ...
د. ئارام رەفعەت بەرخەکەی کابرای جولەکە و دەوڵەتەکەی کاک مەسعود…. دەوڵەتەکەی کاک مەسعود و ئەعساب ساردییەکەی ئەردۆغان لە بەسەرهاتی جووەکەی خۆشناوەتی و ئاغاکەی دەچێت…. دەگێڕنەوە جوویەکی خۆشناوەتی لەبەهارەوە بەرخێکی دابەستبوو بەنیازی سەربڕینی لەزستاندا، بۆ ئەوەی بیکاتە قەڵییە و زستانەکەی پێ بەسەر بەرێت… بەرخەکە هێندە قەڵەو و جوان دەبێت ئاغای گوندەکە تەماحی تێوە دەکات و دەیەوێت ...
ئامانج هەرتەلی ریفراندۆم باس و خواسی گەرمی گۆڕەپانی ئەمرۆی کوردستانە، رۆژگاری ئەمرۆ تەواوی قەیرانەکانیان ئاخنیوەتە بەزمی ریفراندۆم، ریفراندۆم وەک تەواوی خەونە گەورەکانی تری گەلەکەمان لەلایەن بەزمی سیاسی حیزبی بۆتە کاڵای فرۆشتنەوەی دەستکەوتەکان، ریفراندۆم خەونی تەواوی تاک بەتاکی کوردە بەمەبەستی گەیشتن بە ئاواتی سەربەخۆی بۆ ئەوەی بە ئازادی بژیت و خاوەنی کەسایەتی سەربەخۆی خۆیبیت، بەڵام ئەم ...