ناوی توێژینەوە: لە بريارى ڕيفراندۆمەوە بۆ شازدەی ئۆكتۆبەر (توێژينەوەيەكى مێژوويى سياسييە) ئامادەكردنى: دكتۆر قارەمان نادر محەمەد پێداچوونەوە: بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر توێژینەوەی تایبەت ژمارە (23) شوێن و ساڵی بڵاوكردەنەوەی: هەولێر – كانونى دووەمی 2018 بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی تەواوی توێژینەوەكە كلیك لە سەر بەرگەكە بكە:
ستاندەر بەپێی هەواڵێکی پێگەی بیلادی، دادگای فیدرالیی عیراقی بەیاننامەیەکی سەبارەت بە ریفراندۆمی کوردستان بڵاوکردوتەوە، تێیدا رایدەگەیەنێت کە هیچ مادە و بەندێکی یاسایی لە دەستوری عیراقی دا پالپشتی جیابونەوەی هیچ پێکهاتەیەک لە عیراق دا ناکات. هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتوە بۆ بەدواداچون بۆ ئەم دۆزە، پێویستە ئەو کەس و لایەنانەی بە پرۆسەی ریفراندۆم هەستاون، دەبێ لەبەردەم دادگای ...
ستاندەر بەرنار هەنری لێڤی نوسەر و فەیلەسوف و فیلمچێکەری فەرەنسی کە هاوکات یەکێکە لە راوێژکارەکانی سەرۆکی هەرێم، لە وتارێکدا کە ئەورۆ بڵاوکرایتەوە زانیاری ورد ئاشکرا دەکات لەبارەی ریفراندۆم و کەوتنی کەرکوک. لە سەرەتادا دەڵێت بارزانی باوەڕی وابو کە دوای ریفراندۆم بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەگەڵ بەغدا بە وتووێژ پرۆسەی سەربەخۆیی دەستپێدەکا و ئەو بەنیاز نەبوە راستەوخۆ ...
ستاندەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوەی لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە ڕوویدا مایەی سەرسوڕمان نەبووە و ئەمریکاش ئاگاداری ئەو پلانەی عێراق بووە، ئەوە بەشێک بوو لە هۆکاری ئەوەی ئێمە نیگەرانی خۆمان لە ریفراندۆم دەربڕی. هیزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی وەزارەتەکەدا ڕایگەیاند، “پێشهاتەکانی ئەم دواییە جێگەی سەرسوڕمان نەبوو، بەڵام سەرنجێکی زۆری خرایە ...
ستاندەر رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی یەکێک لە دیارترین رۆژنامەکانی ئەمریکا داوا لەبارزانی دەکات بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات بۆ وازھێنانی لە دەسەڵات. لە سەروتاری واشنتۆن پۆست کە گوزارست لە بۆچونی رۆژنامەکە دەکات لەبارەی دۆخی ئێستای کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە کراوە دەبێت کوردستان پەرە بە دیموکراسی بدات، پێش سەربەخۆیی. لەبەشێکی تری وتارەکە ھاتوە ئەمریکا بەھۆی سەرقاڵی بە بابەتە ...
ستاندەر بەگوێرەی زانیاریەکان سەرەتاکانی پاشەکشەی بەرپرسانی ھەرێم لە ئەنجامەکانی ریفراندۆم دەرکەوتووە. بەگوێرەی ھەواڵێک کە (عەرەبیە جەدید) لەبەرپرسانی باڵای عێراق گواستیتیەوە پاش کۆبونەوەی باڵوێزی عێراق لەگەڵ بارزانی بەمەبەستی سڕکردنی ئەنجامەکانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ئێستادا بەرپرسانی ھەرێم نزیکن لە قبوڵکردنی دەستپێشخەریەکانی چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەھۆی فشارەکانی ئەمریکا. ئەوە لەکاتێکدایە چاودێران و ھاوڵاتیان داوادەکەن ...
ستاندەر بەکر بۆزداغ جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا، رایگەیاند مەرجی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان پاشگەزبوونەوەیە لەپرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی. بەکر بۆزداغ لەمیانی لێدوانێک راشیگەیاند، ئەوان ئێستا گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکەن، ھەرکاتێکیش بەرپرسانی ھەرێم لەریفراندۆمی سەبەخۆیی پاشەکشەیان کرد، دەست بەگفتوگۆش لەگەڵ ئەوان دەکەن.
شێرزاد شێخانی زۆرمان وتو زۆریشمان نوسی كە مەسعود بارزانی دەستبەرداری دەسەڵاتە دیكتاتۆرییەكەی نابێ. ئەو لەلای خۆیەوە بڕیاری داوە تا مردن لەسەر كورسییەكەی دانیشێ و بۆ كەسی چۆل نەكات، ئەوە ئەگەر لەدوای خۆیشیدا یەكێك لەكوڕو نەوەكانی یا لەبنەماڵەكەشی فەرز نەكات بەسەر میللەتەوە. خۆیشم چەندینجار وتومە كەوا پارتی و بارزانی بەبێ پارەو دەسەڵات ناتوانن خەڵك بۆ لای ...
مەریوان وریا قانع دوای تێپەڕینی ھەفەتەیەک بەسەر ڕیفراندۆمدا ئەمە ئەو وێنە گشتییەیە کە دروستبووە: یەکەم: گەلەکۆمەیەکی ئیقلیمی لەسەر ھەرێم لە ئارادایە کە تیایدا ئێران و تورکیا و عێراق بە لۆژیکی ساڵانی نەوەد خەریکی داڕشتنی پیلانی گەمارۆدانێکی ھەمەلایەن و بونیادیی ھەرێمن. ئەگەر بەر لە ڕیفراندۆم جۆرێک لە ناتەبایی و دوودڵیی ئیقلیمیی لەنێوان ئەم دەوڵەتانەدا ھەبووبێت، ئەوا ...
حاکم/ سابیر سمایل مەلا نەگەڕێینەوە مێژووی دووری درێژی گەلی کورد، تەنھا باسی ئەرکی میللەت بکەین لەم ریفراندومەی لە ٢٥ی ئەیلولی رابردووکرا بۆ سەربەخۆی خەڵکی کوردستان سەرباری تێبینی لەسەر کاتی ریفراندۆمەکە بەڵام میللەت بەرەو پیری سندوقی دەنگدان چوو، ئەم ریفراندۆمە قسەی و باسی زۆری لەسەرکرا بەڵام گوێیان لێنەگیرا، ڕۆژی دەنگدان بۆ ریفراندۆم خەڵکی کوردستان دەنگیداو ئەنجامی ...