هەرێمی کوردوستان وەک قەڵغانێک بۆ پاراستنی سنورەکانی تورکیا

لەلایەن ستاندار Posted on 4109 جار بینراوە


عمر علی محمد
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو هاکان فیدان لە بەغداوە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێرو لە لایەن بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی ماوە بەسەرچوی هەرێمی کوردوستان پێشوازیان لێ کرا ،هاکان فیدان کە بۆماوەی دە ساڵ بەرپرسی میت بووە،شارەزاییەکی باشی لە دۆسیەی pkkو پاراستنی سنورو ئاوو فەزای سیاسی عێراق و کوردوستان هەیە،حکومەتی نوێێی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئۆردوغان لە ئێستادا بە ستراتیجیەتێکی نوێوە مامەڵە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکات ،بەتایبەتیش لەم قۆناغە نوێیەدا کە ١٠٠ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر پەیمانی لۆزانداو بەرپرسانی ئەکەپەش وای دەبینن کە ئەمە سەرەتایەکی نوێیە بۆ ئەوەی تورکیا دەست بگرێتەوە بەسەر هەموو ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی پەیمانی لۆزانەوە لە تورکیا دابڕێنران ،هەر لێرەشەوە ،گەڕانەوە بۆ سنورەکانی ولایەتی موسڵ یەکێکە لە خەونەکان،تورکیا زۆر مەبەستیەتی پەیوەندی باشی لەگەڵ پێکهاتەکانی عێراق هەبێت و لێیان دانەبڕێت بە تایبەتیش کوردو سوننەو تورکمانەکان ،شایەنی باسە لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق چاوی بە نوێنەری هەموو لایەکیان کەوت ،ئەگەر گوێبیستی گفتوگۆکانی هاکان فیدان بین کە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردوستاندا کردی خاڵی هاوبەش و گرنگ لە هەردوو چاوپێکەوتنەکەدا بریتیبوو لە هاوکای کردنی تورکیا بۆ لێدانی pkk ،وەزیری دەرەوەی عێراقیش جەختی لەوە کردەوەو وتی بەپێی دەستور هیچ هێزێک بۆی نیە عێراق بەکار بهێنێت بۆ هێرش کردنە سەر وڵاتێکی دراوسێ،کەمەبەستی تورکیا بوو،
واتە تورکیا دەیەوێت عێراق و هەرێمی کوردوستلن هەماهەنگی ئەمنی و سەربازی بکەن لەگەڵ تورکیا بۆ لێدانیpkk,
لەلایەکی ترەوە ئەوەی زیاتر لە هەرێمی کوردوستان جەختی لێ کردەوە پشتیوانی ئەمنی و سەربازی بوو بۆ ئەوەی کۆتایی بە بونی pkkبهێنن لە ناوخۆی هەرێم و سنورەکانی تورکیا. شایەنی باسە لە ئێستادا نزیکەی ٢٥ بنکەی سەربازی تورکیا لە هەرێم هەیەو ڕۆژانە بە درۆن هێرش دەکرێتە سەر گەریلاکانی pkk ،لە ئێستادا هەرێمی کوردوستلن لەڕوی وزەوە ستراتیجیەتی خۆی لە دەست داوە ،چونکە نەوت و گازەکەی چوەتەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی و لە ڕوی بازرگانیشەوە پاش ئەوەی لە مانگی مارسی ڕابردوودا لە ئەنقەرە واژۆیان لە سەر پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کردوە لە نێوان محمد شیاع سودانی و ڕەجەب تەیب ئۆردوغان،لەوکاتەوە چەقی ستراتیجیەتی بازرگانی گواستراوەتەو بۆ عێراق و لە ئێستاشدا نزیکی ٨٥٠ کۆمپانیای تورکیا لە عێراقدان و زۆربەیان لە بواری ئاوەدانکردنەوەدا کاردەکەن،بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نیە تورکیا دەست بەرداری هەرێم ببێت،چونکە بونی پارتی کرێکاران لە سنورەکانی تورکیاو لەناو شارەکانی هەرێمی کوردوستان،بەردەوام جێگەی مەترسیە ،لەبەر ئەوە تورکیا پێویستی بە هاوکاری حکومەتی هەرێم هەیەو نابێت ڕێگە بدات کە بەرەو پوکانەوە بڕوات و ئەو هێزانە جێگەی بگرنەوە کە سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بن ،کەبەم هۆیەوە pkk بەهێز دەبێتەوەو مەترسی بۆ سەر ئاسایشی تورکیا دروست دەکات.