حەماس و تاڵیبان لەهاکێشەی ئەمریکا و ئیسرائیل دا

لەلایەن ستاندار Posted on 861 جار بینراوە

هێدی هەولێری

کێشەکانی دروستکراو بەناوی (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) ڕووبەڕووی ئاریشەو تەمگەژەیەک بووەتەوەو تا گەیشتە تەشەنەکردن و وڵاتانی زلهێزی گرتەوە، دواتر خۆیان لەکێشەکە بەدوور گرت پاش ئەوەی دۆخەکە لە کۆنتڕۆل دەرچوو.

جیهانی ئیسلامی….ئەوکاتە دەتوانێت کارو پڕۆژەو سیاسەتی ستراتیژی خۆی پەرەپێبدات، کە لایەنی تەکنیکی خۆی بگۆڕێت و لەدوای شکستەکانیەوە سەرکەوتنەکان بونیاد بنێت، بەڵام کاتێک لەدەستیدا ئیتر دۆخەکە کەوتە دەست زلهێزانی دنیا بەسەرکردایەتی ئەمریکا.

دوای سەرکەوتنەکانی تاڵیبان و کۆنتڕۆڵکردنەوەی زێدو نیشتمانی خۆیان، کە لەلایەن ئەمریکا و دەست و پێوەندەکانیەوە داگیرکرابوو، جارێکی تر گەڕانەوە بەپڕۆژەو تەکنیکی نوێ، بەبێ تەداخولاتی ئەملا و ئەولا. دواجار بەناچاری دان بە تاڵیبان برا.

دوا بەدوای ئەوە گۆڕانکاری نوێ ناوچەکەی گرتەوەو ڕژێم و دەسەڵاتە جۆراوجۆرەکان بە حەزو ویستەکانیانەوە هەیمەنەی خۆیان بەسەر دراوسێ و وڵاتە هەژارنشین و بندەستەکانیان دەسەپێنن، بەڵام لەهەمان کاتیشدا ململانێ و شۆڕش و لەبەردم وەستانەوەش هەیەو بەردەوامی دەبێت.

فەڵەستین….ئەو وڵاتەی بەدرێژایی مێژووی خۆی ئەم ململانێیەی لەنێوان حەق و باتڵدا بەخۆیەوە بینیووە، لەماوەی نزیک بە ١٠٠ ساڵ جۆرەها شەڕو ئالۆزی یەخەی گرتووەو تەنگی پێهەڵچنراوە، بەڵام ئەمەش وای لەسەرکردایەتی و کاربەدەستان نەکردووە لە پلانڕێژی و کارو هیممەت، ئەوەبوو لە شەممەی ڕابردووەوە بزووتنەوەی حەماسی ئیسلامی بەگۆڕینی تاکتیک لەشەڕو ململانێیەکان و پڕۆسەی سیاسێ و هونەری کار بەشێکی گرنگن لەسەرکەوتن و نزیکبوونەوە لەئامانجەکان بەدیهێنا ، تێکشکاندنی سدستەمی هەواڵگری و سەربازی ڕژێمی جولەکە بەدانپێدانانی سەرانی جولەکە بەدەستی حەماس و جیهادی ئیسلامی بەلای خۆیانەوە چاوەڕوان نەکراو بوو، هەرچەندە دەمێکە گەندەڵی یەخەی ئیسرائیلی گرتووەو هۆشداری توندیش لەمبارەیەوە دراوە، ئەمەش بەدەستی لێزانینی سەرکردایەتی حەماس بوو، لەهەمان کاتیشدا لەکاتی شۆڕش و دوای شۆڕشیشدا پێویستی بەپلانڕێژی وورد دەبێت، کە چۆن بتوانرێت ڕەنج و بەرهەمی ئەو چەند ساڵەی خەبات و تێکۆشان لەپێناو ئازادی و خۆبەڕێوەبردن و سەربەخۆیی…

میللەتانی ئیسلامی لەدوای ڕووخانی خەلافەت گورزێکی گوشندە بەر جیهانی ئیسلامی کەوت، کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانکاریه چاوەڕوانکراوەکان و ڕوداوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو له نێوان فە+له+ستین و جولەکە سەرەتایەکە بۆ دەسپێکی نوێ.

ماوەیەکە ئەمریکا لەعێراق و سوریا و هەروەها له سنوری تایوانیش خەریکی کۆکردنەوەی هێزە، ئەمەش بۆ نمایشی سەربازی نیه بەڵکو بۆ جێ بەجێکردنی ئه و سینارێۆیه کە زلهێزه کانی جیهان ڕوسیاو ئه مریکاو چین و به ریتانیا دایاناوە چونکە لەساڵی ١٩٦٩ له کامپ دیڤید له ئەمریکا ڕێکەوتنی ئیبراهیمی کرا لەڕواڵەتدا بۆ ئاشتی نێوان میسرو ئیسرائیل بوو، بەڵام لە بنەڕەتدا وانەبوو.

کێشەکانی ئیسرائیل لەگەڵ فەڵەستین لە ئەساسدا لەسەر دینە، بەپێچەوانەی ئەوانەی بۆ نەتەوە دەیگێڕنەوە، یان بۆهەر بابەتێکی تری لاوەکی، کە ساڵانێکە ئەرزو ئاسمان لەچەنگی ڕژێمی جولەکەدایە، بێگومان پەیوەندی عەرەب و ئیسرائیل دۆستانە بووە، بەڵام ئەوەی درزی خستووەتە ئەم ناوەندە ئیسلامییەکانن، کە دەیانەوێ دەستی خیانەت و کرێگرتەیی هاوزمانانی عەرەب بقرتێنن لەگەڵ داگیرکارانی سەهیۆنی و جیهانی ئەوروپی.

ئیتر لێرەوە کێشەکان چارەسەر نابن، کاتێک بەرامبەرنیەتی پاک نەبێت و چاوی لە داگیرکاری بێت، ، ئەوکاتیش خاوەن ماڵیش مافی بەرگری لەپێگەو شوێنە پیرۆزیەکانی ئیسلام و نیشتمانی خۆی هەیە، لەسایەی ئەوانەشدا ئەمان بەرپا نابێت.

دوا دێڕی کۆتایی ئەم سەرکەوتنانەی بزووتنەوەی حەماسی ئیسلامی ،و جیهادی ئیسلامیە، کە هاوپەیمانەکانی ئیسرائیلی هەراسان کردووە، بەتایبەت ئەمریکا لەشکری بۆدەجوڵێنێت و پاڵپشتی دەکات، ئەمەش تەواوی جیهانی هێناوەتە سەرخەت و دواجاریش چاوەڕێ دەکرێت ئەگەر حەماس هەمان بەرنامە و ستراتیژی سەرکردەکانی تاڵیبان پەیڕەو بکات ژیرانە جێی پێیەکانی خۆی بکاتەوە، ئەوا فەڵەستین وەک ووڵاتێکی نزیک بە ١٠٠ ساڵ ژێردەستەیی بەئەمری واقیع سەربەخۆیی وەردەگرێت و سەرانی زلهێزیش بەناچاری مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن…

بەر لە ٥٠ ساڵ‌و لە جەنگی ئەیلولی ١٩٧٣ بۆ جاری یەكەمە ئیسرائیل بەشێوەیەكی فەرمی رایگەیاند: لە دۆخی جەنگدایە. بەڵێ، پێشتر ئیسرائیل چەندین هەڵمەتی سەربازی بۆسەر غەززە ئەنجامداوە، بەشێوەیەكی كردەییش ئەو هەڵمەتانە بە جەنگ ناودەبرێن، بەڵام بەبێ ئەوەی بەشێوەی فەرمی رابگەیەنرێت و هەر بە ئارامی شەوان دەخەوێت، راگەیاندنی دۆخی جەنگ بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل بۆ ئەوەی ئەوەی بەگونجاوی دەزانێت بیكات لەهەنگاوی سەربازی دژی حەماس‌و ئەو گروپە چەكدارانەی تری فەلەستین كە بەشدارییان لە هێرشەكەی رۆژی شەممەدا كردووە، هێرشێك، كە ئیسرائیلیەكانی لەدۆخی ترس‌و تۆقیندا بەجێهێشت، بەپێی وەسفێك كە گۆڤاری (ئیكۆنۆمیست)ی بەریتانی كردویەتی، راگەیاندنی دۆخی جەنگ رای گشتی ئیسرائیلیش ئامادە دەكات: بۆ ئەگەری كوژرانی ژمارەیەكی زۆر خەڵك، هەروەك راگەیاندنەكە دەسەڵاتێكی زۆریش بەحكومەتی ئیسرائیل دەدات، لەنێویاندا: بانگهێشتكردنی هێزی فراوان.